گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka
گۆڤارێكی زانستیی وەرزیی کراوەیە، ئەكادیمیای كوردی لە هەولێر دەری دەكات، بایەخ بە لێكۆڵینەوەی كوردناسی لە بوارەكانی زمان و ئەدەب و دیرۆک و جوگرافیا و ڕۆشنبیری و كولتووری كوردی دەدات. لێكۆڵینەوە بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، فارسى، ئینگلیزی و فەرەنسایی بڵاو دەكاتەوە. ژمارە (1)ی لە ساڵی (2002)دا بڵاو بووەتەوە. گۆڤارەكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان باوەڕپێكراوە، بەمەبستی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی.

ISSN:2520-4106

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکە بە:

٠٧٥٠٨٣٨٥٥٧٥

journal@ka.gov.krd

ku-IQ Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 OJS 3.3.0.8 http://blogs.law.harvard.edu/tech/rss 60 ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ‌ له‌ زمانی كوردیدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/564
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ لە زمانی كوردیدا) یه‌، سنووری لێكۆڵینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاستدایە، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پێویست نمونه‌ له‌ شێوه‌زاره‌كانی تریشدا خراوه‌ته‌ڕوو، بەپێی ڕێبازی(سینكڕۆنی-شیكاریی) شرۆڤەكراوە، بەگشتی ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بوون و نه‌بوونی دیفتۆنگ له‌ زمانی كوردیدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی یه‌كلا‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دیارده‌ ده‌نگییه‌ ده‌مێكه‌ پێویستی به ‌توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناسه‌ره‌كی له‌ دووتوێی چه‌ند توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌م دیارده‌ ده‌نگییه‌ كراوه‌، به‌ڵام جۆرێك له‌ ناڕونی ده‌نگییه‌ بخاته‌ڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش لێكۆڵینەوەكەمان دابەشكردۆتە سەر پێنج تەوەرە :- تەوەرەی یەكەم سەرەتایەكە بۆ چوونە ناو بابەتەكە، تەوەرەی دووەم باس له‌ چه‌مك و زاراوه‌ی دیفتۆنگ كراوه‌، له‌ تەوەرەی سێیەمدا جۆره‌كانی دیفتۆنگ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ته‌وه‌ره‌ی چواره‌مدا باس له‌ پێوه‌دیاره‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌ چه‌مك و پێكهاته‌ی دیفتۆنگ، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی دیفتۆنگ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات جێگره‌وه‌ (بدیل)ی بۆ ئه‌م دیارده‌ بوون و نه‌بوونی دیفتۆنگ له‌ زمانی كوردیدا كراوه‌، له‌ ته‌وه‌ره‌ی پێنجه‌مدا ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ له‌ زمانی كوردیدا خراوه‌ته‌ڕوو.
ڕێبین خالید ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/564 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 تەكنيكەكانى وەڵامى كاريگەر لە ئاخاوتندا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/580
ئەم توێژينەوەيە باس لەو تەكنيكانە دەكات، كە توانامان پێ دەبەخشێت، لە بارودۆخە جياوازەكاندا كاردانەوەيەكى كاريگەرمان هەبێت. وەڵامى كاريگەر وەڵامێكى خێرا و كورت و كاريگەر و يەكلاكەرەوەيە، زۆرجار بەرانبەر بێدەنگ دەكات. وەڵامدەر هەوڵدەدات ئامرازى بەهێزى زمانى، وەك تەكنيك بەكاربهێنێت، كە هەڵگرى چەندين ئاڕگۆمێنتنى بەهێزە. كە تيايدا پوچەڵكردنەوە و ڕونكردنەوەى ڕاستييەك و لاوازكردنى گوتنى قسەكەرە. گرنگى ئەم توێژينەوەيە بۆ ئاشناكردنى هەموو چين و توێژەكانە بۆ داڕشتنى تەكنيكەكان، بۆ ئەوەى تواناى بەرهەمهێنانى وەڵامێكى كاريگەريان هەبێت. ئەم توێژينەوەيە لە دووبەش پێكهاتووە، بەشى يەكەم: تايبەتە بە ناساندنى وەڵامى كاريگەر و تايبەتييەكانى، توانستى پڕاگماتيك و گرنگى ئاڕگۆمێنت بۆ كاريگەرى. بەشى دووەم: تەكنيكەكان: ئاڕگۆمێنتى فريودان،  تةكنيكى دانايى، تەكنيكى پرسيار، لادان لە وەڵام، جۆرەكانى بەستنەوە، هەڵهێنجانى گوتنى قسەكەر، ئايرۆنى. لە كۆتايدا گەيشتينە ئەو ئەنجامەى، كە بە بەكارهێنانى تەكنيكى زمانى بەهێز، بەرانبەر سەرسام دەبێت و بێدەنگ دەبێت.
ميديا جەلال - د. عەبدولواحد مشير ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/580 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 توانای تێگەیشتنی دەق لای قوتابیانی زانکۆ http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/581
توێژینەوەکە  بە ناونیشانى (توانای تێگەیشتنی دەق لای قوتابیانی زانکۆ) ، قوتابیانی زانکۆی سەڵا‌‌حەدین کۆلیژی زمان بەشی زمانی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠٢١-٢٠٢٢) بە نموونە وەرگیراون. بێگومان تێگەیشتن بنەمایەکی سەرەکی و ئامانجی سەرەکیيە لە پرۆسەی خوێندنەوەدا. لەسەردەمی ئەمرۆدا تێنەگەیشتن لە خوێندنەوە لە پرۆسەی خوێندندا گرفتی بەشێکی زۆری قوتابیانە، هەر ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی  هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بۆ توێژینەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە پشت بە ڕێبازی وەسفی شیکاری بەستراوە، ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی توانای تێگەیشتنی دەقە لای قوتابیانی زانکۆ و وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکە : ئایا توانای تێگەیشتنی دەق لای قوتابیانی زانکۆ –بەشی کوردی لە چ ئاستێکدایە؟ ئایا پەیوەندی  لە نێوان خێرایی خوێندنەوە و توانای تێگەیشتندا هەيە؟ ئایا پەیوەندی لە نێوان رەگەز (نێر، مێ) و توانای تێگەیشتندا هەیە ؟ لە ئەنجامدا دەرکەوت، توانای تێگەیشتنی دەق لای قوتابیانی بەشی کوردی کۆلێژی زمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و پەیوەندییەکی  پێچەوانە لە نێوان خێرایی خوێندنەوەو توانای تێگەیشتندا هەیە،  ڕەگەز کاریگەری لەسەر توانای تێگەیشتن نییە ، لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا چەند ئەنجامێک و لیستی سەرچاوەکان خراونەتەڕوو.
د.ڕێژنە سیف الدین ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/581 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 چەمک وەکوو ڕەهەندێکی پڕاگماتیکیی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/615
پوختە:
ئەم توێژینەوەیە بەشێکی هەڵێنجراوی تێزێکی دکتۆرایە لە بواری پڕاگماتیکدا بە ناونیشانی
''پڕاگماتیکی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا''. بەو پێیەی پڕاگماتیک کارکردنە لە سەر واتای بارکراوی
یەکە زمانییەکان، واتە لێکۆڵینەوە و گەیشتنە بەو واتایەی کە بە ئاشکرا دەرنەبڕدراوە، بەڵکوو
وابەستەی کۆمەڵێ فاکتەری ژینگەیی، مەعریفی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییە. کۆی ئەم واتایانەش بە
پێی پڕاگماتیکی درکپێکردن کە نوێترین تیۆری پڕاگماتیکییە، لە دروستەی چەمکەکاندا کۆ دەبنەوە.
هەر چەمکێک لە چەمکە زمانییەکان هەڵگری چەندین کۆزانیاریی جۆراوجۆرن، لەوانە: کۆزانیاریی
)گشتی، ئاسایی/نەریتی، کرۆکیانە و تایبەتمەند(. خودی ئەم کۆزانیارییانەش وەکوو پاکێجێکی
واتایی لە ئاوەزی قسەپێکەراندا داکراوە. گێڕانەوەی هەریەک لەو واتایانەش پەیوەستە بە کۆمەڵێ
پێواژۆی ئاوەزی. لەبەر گرنگیی ئەم لایەنە، لێرەدا هەوڵ دەدەین ڕۆڵی چەمکەکان لە هەڵێنجانی
واتای پڕاگماتیک و لە پڕاگماتیکی درکپێکردندا بخەینە ڕوو.
نووری - د. سەباح ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/615 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/614
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى ''چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا''، هەوڵێکە بۆ
دیاریكردنى ئەو قاڵبە هزرییەى كە تاكەكان دەیسەپێنن بەسەر ژینگەى زانیارییەكاندا بۆ پێدانى
شێوە و واتا. لە لایەكى ترەوە دەكرێ بڵێین مەعریفە ئەو زەمینەیەیە كە زمانى ئاخاوتنى مرۆڤى له
سەر بونیاد نراوە، هەروەها بایەخی داوە بەو ڕۆڵەی کە گەشەکردنی زمان لە پڕۆسەی مەعریفە و
بووژانەوەیدا گێڕاویەتی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
ئەم توێژینەوەیە دابەش كراوە بۆ نۆ تەوەر یان بابەتی سەرەکی، جگە لە بابەتە لاوەکییەکان.
یەکەم چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا، دووەمیش دەربارەى چوارچێوەى مەعریفیی ە ،
بەشی سێیەم بابەتێى ناوەندییه ، بنچینەى مەعریفیى مرۆڤ دەخاتە ڕوو و شیی دەكاتەوه. بەشى
چوارەم پەیوەندیى بە بنچینەى چوارچێوەوەیە، بەشى پێنجەمیش چۆنێتیى ناساندنى كۆمەڵێک لە
چەند كۆمەڵانی تردا وەردەگرێت. بەشى شەشەمیش مەرجى تاكڕەویى سەپاندووە. جیاوازییەكان له
نێوان چەمک و واتادا هەوڵەكەمانە لە بەشى حەوتەمدا. بەشى هەشتەم ڕێبازى پێشگری گرتووەته
خۆ، بەشى نۆیەم سەبارەت بە سوودى نزیكبوونەوە لە ئەنجامەكان و ڕاسپاردەكان و كۆتایى
توێژینەوەكەى تێدا دەخرێنە ڕوو.
سالار فائق - د. سەباح ڕەشید - د. بەکر عەلی ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/614 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 (دۆخى نه‌رێى ده‌مكاته‌كان له ‌نێوان زمانى كوردى و ئينگليزيدا) http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/578
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا، ده‌مكاته‌كان له‌ ڕوى دۆخى نه‌رێ له‌ هه‌ردو زمانى كوردى و ئينگليزى باسكراوه و به‌راوردكراوه‌‌، كۆى ياسا و ڕێساى ده‌مكاته‌كان له‌م ڕوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ و گۆڕانكارييه‌كانيان خراونه‌ته‌ به‌رباس و شيكراونه‌ته‌وه‌، هه‌وڵدراوه‌‌ له‌ سێ به‌شدا تيشك بخرێته‌‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ به‌شى يه‌كه‌مدا: هه‌وڵدراوه، ده‌مكاته‌كانى زمانى كوردى ‌و دۆخى نه‌رێى هه‌ر ده‌مكاتێك به‌جيا له‌ ڕوى چه‌مك و پێناسه‌وه‌ بخرێنه‌ڕو، هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كه‌يان به‌ جيا ڕونبكرێنه‌وه‌ و ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له‌ ئه‌نجامى دۆخى نه‌رێ ڕوده‌ده‌ن ده‌ربخرێن، هه‌روه‌ها هه‌وڵدراوه‌‌ ئه‌م پێكهاتانه‌ هه‌مويان ڕونبكرێنه‌وه‌‌‌ و هه‌ريه‌كه‌يان به‌ جيا له‌ خشته‌ى تايبه‌ت بخرێنەڕو. له‌ به‌شى دوه‌مدا: هەوڵدراوە، هه‌مو ده‌مكاته‌كانى باسبكرێن و هه‌ريه‌كه‌يان به‌ جيا ڕونبكرێنه‌وه‌ و به‌ نمونه‌ى پێويست و خشته‌ى تايبه‌ت ده‌ربخرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ بخرێنه‌ڕو كه‌ له‌ ئه‌نجامى نه‌رێكردنى ڕسته‌كان له‌ ڕوى ده‌مكاته‌كانه‌وه‌ دروستده‌بن. له‌ به‌شى سێيه‌مدا: هه‌وڵدراوه‌، ده‌مكاته‌كانى هه‌ردو زمانه‌كه‌ به‌راوردبكرێن، ئه‌و هاوبه‌شى و لايه‌نه‌ لێكچوانه‌ى له‌ نێوانيان به‌ديده‌كرێ باسبكرێن و دواتر لايه‌نه‌ جياوازه‌كانى ئه‌م لايه‌نانه‌‌ له‌ نێوان ده‌مكاته‌كانى هه‌ردو زمانه‌كه‌ شيبكرێنه‌وه‌، له‌ كۆتاييدا به‌ چه‌ند ئه‌نجامێك كۆتايى به‌ باسه‌كه‌ هێنراوه‌.
تريفە موحسین - د. عەبدوڵا حسێن ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/578 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 کارامەیی ڕازیکردن لە ڕێکڵامی بانگێشەی هەڵبژاردندا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/455
ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زانستی زمانەوانی دەروونیدایە ، باس لە کارامەیی رازیکردن دەکات لە رێکلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا . كەرستەی توێژینەوەكەمان بریتییە لە زمانی ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن ، بەو پێیەی زمان وەكو تاكە ئامرازی بە هێزی پەیوەندی كردن و تێكەڵاوی نێو كۆمەڵگە و هۆكاری ئاسانكردنی كاروباری ژیانی مرۆڤە . هەروەها گەیاندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانست و زانیاری و گفتوگۆی ژیاری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و ...هتد . زۆر جار پێویستیمان بە گرنگی ڕازیكردن دەبێت بیردەكەینەوە چۆن قەناعەت بە بەرامبەرەكەمان بكەین ، مەبەستەكانیش جیاجیان بۆ نموونە سیاسەتمەدارێك پێویستییەتی تاكو دەنگی پێبدەن لە هەڵبژاردن و بازرگانێك وەیا خاوەن پیشەیەك پێویستییەتی تاكو كڕیاری زۆرتر بۆخۆی رابكێشێت ، ئەمانەش هەموو پێویستیان بە كردەی ڕازیكردن هەیە تاكە لە كارەكانیاندا سەركەون . لەم توێژینەوەیەدا ڕازیكردن و ئاڕاستەكردنی جەماوەر بە هۆی چەند کارامەییەک باس دەكەین ،بۆیە هەوڵدەدەین كاریگەری تەكنیك و شێوازەکانی ڕازیکردن  لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن و هێزی لە ڕازیكرنی جەماوەر و سەركەوتنی لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا بخەینەڕوو . لە بەشی یەکەم ناساندنێک بۆ چەمکی ڕازیکردن کراوە و هەنگاو و ستراتیجیەت و بنەماکانی کارکردنی باسکراوە ، کاریگەری ڕازیکردن لەسەر بیر و کاردانەوەی کردە دەروونیەکانی خراوەتەڕوو . لە بەشی دووەمدا بابەتەکانی ڕێکڵام و هێز و ڕەگەز و ئامانج و كاریگەری ڕێکڵام باسکراوە ، هەنگاوەکانی دیزاینکردنی ڕێکڵام لە بانگێشەی هەڵبژاردن و قۆناغەکانی ڕازیکردن خراوەتەڕوو .
شوان نەجمەدین - د. عەبدولواحید موشیر ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/455 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 مۆرفۆلۆجیی بنچینەیی/ بنجی لە زمانی کوردیدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/495
ئەو زمانانەى لە پەيوەنديدايە لەگەڵياندا، وەرگرتنى ئەزمونەكانيان، لە هەمويان گرينگتر تواناى مەعريفى قسەكەرى زمانەكە خۆى. مۆرفۆلۆجیی بنجى لە جياوازەكانەوە، واتە لە پۆلى مۆرفۆلۆجیى جياوازەوە، ئەو بۆچونە پشت بەو بيرۆكەيە دەبەستێت، كەوا هەندێ بنەماى باوی نمونەيى و ئاسانتر بۆ بەكارهێنانى زمانەكە و فێربونى هەن. دەستنيشانكردنى ئەو بنەمايانە، بەپێى دەستە پێوەرێك دەبێت، كەوا مەزەندە دەكرێت، كە گرينگى خۆیان لە چێوەى سيستەمەكانى مۆرفۆلۆجيدا هەبێت، بە وێنەى زەلال بون / ڕەوانى زمانەكە (Transparency) ، بە بەرهەمى (Predncyioity)  و پەيكەردارى (Iconicity). يەكێك لە كليلەى مەبەستەكانى ئەو تيۆرە، يان بۆچوونە، ئەوەيە كە لێكدانەوە و وەسفێك بۆ بازنەيەكى فراواندا بەكارهاتووە، لە چێوەى دياردە مۆرفۆلۆجيیەكاندا، كە گەردانكردن ، داڕشتن، لێكدان و بەنوسەككردن لەخۆدەگرێت، هەروەها گەشە بە هەندێ پۆل     وشەسازى بنچينەيى (بنجى)، كە ناونيشانى ئەو توێژينەوەى ئێمەيە، بريتييە لە چێوەيەكى كاركردن بۆ لێكدانەوە و بەراوردكردنى مۆرفۆلۆجیى لە ميانەى زمانە ئەوە بكات، بۆچى هەندێ لە زمانەكان لە زمانى تر قالبە ( چێوەداڕشتنە) بنجييەكانيان لە زمانێكى تر زياترە، ئەوەش دەكرێت بە هەندێ هۆكارى، وەكو: لايەنى مێژوويى زمانەكە، جۆرى ى نوێى سيستەمى مۆرفۆلۆجى دەدات
بازیان محی الدین - پ. د. سەباح ڕەشید قادر - پ. ی. د. ئازاد ڕەمەزان عەلی ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/495 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 شانۆ و شیعری شانۆیی له‌ بواری فێركردندا شیعره‌ شانۆییه‌كانی شوان ئه‌حمه‌د به‌ نموونە http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/574
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (شانۆ و شیعری شانۆیی لە بواری فێرکردن) دایه‌. شيعره‌ شانۆییەکانی شوان ئه‌حمه‌د به ‌نموونه وه‌رگیراوه‌‌. هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی شانۆ و شیعری شانۆیی منداڵان، هه‌وڵمانداوه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مجۆره‌ شیعره‌ له‌‌ ڕووی په‌روه‌ردەیی‌ و فێركردنه‌وه‌  له ‌سه‌ر منداڵان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌. پەروەردە و فێركردن، كە كەناڵێكی هەر گرنگی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە، لە ڕێگەیەوە منداڵان بۆ ژیانی نێو كۆمەڵگا ئامادە دەكرێن. شانۆ و شیعری منداڵانیش فاكتەرێكی گرنگی پەروەردە و فێركردنە، كاریگەری گەورەی هەیە، لە گەشەپێدانی كەسایەتی منداڵان و ڕۆشنبیركردن و فراوان بوونی ئاسۆی بیركردنەوەیان، بە تایبەتی لە قۆناغەكانی باخچە و خوێندنی بنەڕەتی. لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت پەیامی پەروەردەیی باشتر بكات و فێركردن چالاكتر ببێت، چونكە لەو قۆناغەدا منداڵان زیاتر لە ڕێگەی بینین و لاسیكردنەوەوە فێردەبن، تا چەندیش ئەوەی دەیبینێت سەرنجڕاكێشتر بێت، زیاتر چێژی پێ دەبەخشێت و زووتر وەردەگرێت و لاسایی دەكاتەوە. منداڵان لە شانۆ و شیعری شانۆیی بە بەشداری كردن، یاخود بینینی چێژ و خۆشی وەردەگرن، ئەمەش وادەكات فاكتەرێكی فێركردنی كاریگەر بێت، بۆ گەیاندنی هەر پەیام مەبەستێك بە منداڵان لەو قۆناغەدا. ئەم توێژینەوەیە كاریگەرییە پەروەردەیی و فێركارییەكانی شیعری شانۆیی (ژینگە و پاڵەوانی جەنگەڵ)ی شوان ئەحمەدی دەرخستووە، لەگەڵ هەموو ئەو لێكەوتانەی لەسەر منداڵ هەیەتی.  توێژینەوەیەكە لە پێشەكی و دوو بەش پێكهاتووە.
عومەر محەمەد - د. هێرۆ عەبدولڕەحمان ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/574 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 بەکارخستنی سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان لە نێو نمایشی شانۆی کوردیدا – نمایشی (بوچی مر؟) بە نموونە http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/588
ئەم توێژینەوەیە لێکدانەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی سومبولی بۆ نمایشێکی شانۆیی ئەنجام دەدات کە لە شاری دهۆک پێشکەش کراوە. لە ڕێگەی دۆزینەوەی وەڵام بۆ ئەو پرسیارەی کە (ئایا سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان چۆن لە نێو نمایشی شانۆیدا بەکارهێندراون؟)  بە مەبەستی ئاشکرا کردنی ئەو هێما و کۆدانەی کە لە نێو نمایشەکەدا بەگەڕخستراون و ڕەهەندی ئەنترۆپۆلۆژییان هەیە، لە چوارچێوەی تیۆری ئەم توێژینەوەیەدا باس لە  چۆنیەتی بەکارخستنی سومبولەکان کراوە لە نێو نمایش و کاریگەری تێگەیشتن لە سومبولەکان بە مەبەستی شیکردنەوەی نمایشی شانۆیی لە ڕووە تیۆرییەکەیەوە، دوای شیکردنەوەی نموونەی توێژینەوە، گرنگترین ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستهێندراون بریتین لە:

ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە نێو نمایش دا سومبولین، کە هەر یەکێکیان گوزارشت لەهێمایەکی نێو کۆمەڵگا و کەلتووری کوردی دەکەن.

هۆکارە جۆراوجۆرەکانی مردن کە خراونەتەڕوو لە نێو نمایشەکە دا، ڕەخنەنەی سومبولین لە نۆرمەکانی کۆمەڵگا و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی ئاڵنگارییەکان یان خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی دا.

بیار لویس - بلقیس علی ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/588 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەمال جەبار غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەی هۆشەکییە http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/570
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەبار جەمال غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی هۆشەکییە) هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ڕوانگەى بیر ڕۆنان و ئەو میکانیزمانەى ڕوانگەى بیرییان پێ ڕۆدەنرێت. ڕوانگەى بیرڕۆنانیش، بریتییە لە چۆنییەتى ڕۆنان و وێناکردنى دیمەنێک لەبیردا، ئەو ڕوانگە ڕۆنراوەش ماناکەی بە زمان و کەرەستەکانى دەردەبردرێت، جا چ بە وتن یان نوسین بێت. ئەم قوتابخانەیە جیاواز لە ڕێباز و قوتابخانەکانى دیکە، لەڕێگەی کار و بەرهەمەوە دەچێتە ناو مێشک و بیری (نێرەر)ەوە، ئینجا لێکدانەوە بۆ چۆنیەتی پرۆسەى بیر ڕۆنان و بیرکردنەوە و مانا بەبەرداکردن دەکات. ئەم قوتابخانە ڕەخنەییە لە پڕۆسەکانی رۆنانی مانا لەبیردا دەکۆڵێتەوە، نەک هەر لەمانای بەرهەمی بیر (زمان) بە تەنیا. لەم توێژینەوەیەدا وەک سەرەتایەک باس لە ڕوانگەى بیر ڕۆنان و چۆنییتى سەرهەڵدانى هەروەها چۆنییەتى گواستنەوەى لە زمانەوە بۆ ژانرە جیاوازەکانى ئەدەبدا کراوە. کۆمەڵێک میکانیزم هەن، کە دامەزرێنەران و توێژەرانى ڕەخنەى هۆشەکى بۆ ڕوانگەى بیر ڕۆنان دیاریانکردوون، میکانیزمى دەرخستن یەکێکە لەو میکانیزمانە و بابەتى سەرەکى توێژینەوەکەمانە، بەهەموو جۆرەکانییەوە لەسەر ڕۆمانەکانى جەبار جەماڵ غەریب دا پڕاکتیزە کراوە.
فرمێسک موسلح - د. موحسین ئەحمەد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/570 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 گەشتا قارەمانێ "مەندێ ترسنۆک" ل دویڤ مۆدێلا تاک ئەفسانەییا (جۆزێف کامبل)ی http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/569
جۆزێف کامبل ئەفسانەناسێ ئەمریکی، خودانێ مۆدێلەکا نوی و داهێنەرانەیە، ئەو مۆدێلا مینا یاسایەکا گشتی ل سەر پرانییا ئەفسانە و چیرۆکێن فۆلکلۆریێن جیهانی دهێتە پەیرەوکرن. ئەوی مۆدێلا تاک ئەفسانەییا خوە ل سەر بنەمایێ بۆچوونێن یۆنگی سەبارەت نەستی دانا. کامبل پشتی کۆمکرنا پترییا ئەفسانەیێن جیهانی شیا بگەهیتە مۆدێلەکا ئێکگرتی دەربارەی قارەمانی. ئەو قارەمانێ یۆنگ وەکو ئێک ژ گرنگترین جۆرێ نموونەیێن دەستپێکی دزانیت. ئەوی پشتی گرێیا پترییا ئەفسانەیێن جیهانی شرۆڤەکری دیار بوو؛ قارەمانێن هەمی ئەفسانەیان، خودان بنەما و کارەکتەرەکێ هەڤگرتینە. قارەمانێن هەمی ئەفسانەیێن قارەمانی ژ بۆ وەرارکرن و گەهشتنێ دەست ب گەشتەکی دکەن و ژ سێ قۆناغێن (چوون و بجهـ هێلان، دەستپێکرن، زڤرین) دەرباز دبن. د نوکەدا ئەڤ مۆدێلە هندە د بیاڤێن جۆراوجۆرێن ئەدەب و هونەرێدا بەربەلاڤە و جهێ خوە د ڤەکۆلینێن ئەدەبیدا گرتییە لەوما دشیاندایە ئەڤ مۆدێلە ل سەر دەقێن ئەدەبێ -ئەفسانەیێن- کوردى ژى بهێتەپراکتیککرن . هەر ژ بۆ ئەڤێ مەبەستێ ئەفسانەیا "مەندێ ترسنۆک" ژ پەرتوکا "نارینا گۆلبارین" هاتییە هەلبژارتن. پشتی پراکتیککرنا مۆدێلا کامبلی دیار بوو، چەند ویستگەهـ ژ مۆدێلێ د ئەفسانا "مەندێ ترسنۆک"دا نەهاتنە دیتن، لێ ئەفسانەیا "مەندێ ترسنۆک" هەڤ شێوێ پرانییا ئەفسانەیێن جیهانی، خودان قارەمانەکە کو ب مەبەستا وەرار د بوارێ دەروونی و مەعنەویدا دەست ب گەشتەکا سێ قۆناغی دکەت
د.شیلان یونس ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/569 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 یاخی بوونی ژن لە سستمی نێرسالاری لە ڕۆمانی (سێبەری درۆ)دا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/565
کێشەی ژن و ئەو جیاکارییەی لە کۆمەڵدا دەرهەقی ژنان پەیڕە و دەکرێ، بووەتە بابەتی سەرەکی ڕەخنەی فێمینیزمی و لە زانکۆکانی جیهان دا بایەحێکی تایبەتی پێ دەدرێ، و کۆمەڵێ توێژینەوەی گرنگ لەم بارەیەوە نووسراوە و لە ڕوانگەی جیاوازەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆلینەوە. ئەم بابەتە تەنیا لە ڕووی کۆمەڵایەتی دەروونییەوە کاری لەسەر نەکراوە، بەڵکو ڕووبەرێکی گرنگی لە ڕەخنەی ئەدەبی، بەتایبەتی لە ڕەخنەی ڕۆمان دا بۆ تەرخانکراوە. ڕۆمانی "سێبەری درۆ" ش کە لەنووسینی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووس "سۆنیا سەدیق" ە بەتەواوەتی بۆ ئەم مەبەستە نووسراوە. لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێ بزانین نووسەر چۆن کاریکردووە بۆ لێدانی سستمی نێرسالاری لەڕێی یاخی بوونی کارەکتەری سەرەکی لەو سستمە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی جەستە و ویست و چارەنووسی خۆی و ئازادانە دوور لەو ستەمەی پیاو دەیەوێ لەڕێی سوود وەرگرتن لە هزری کۆمەڵایەتی و داب و نەریت و بیرکردنەوەی نەریتییەوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ژن دا بسەپێنێ و تەنیا لەڕوانگەی جەستەوە بڕوانێتە ژن، دوور لە هەموو پێوەرێکی عەقڵی و مرۆیی کە ژن بەکەسێکی کارا و هاوبەشی ژیانی پیاو تەماشادەکات.
د. نجم خالد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/565 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 بەهاكانی هیومانیزم لە ڕۆمانی (ڕێڕەوی ئارام) ی جان دۆستدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/587
ئەم لێكۆڵینەوەیە ڕووناكی دەخاتە سەر ئەو كێشەو ئاریشانەی كوردانی رۆژاوا لە جەنگدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای هێرشی گروپە توندڕەوەكان لە ساڵی 2014 بەدواوە تاكو دەسپێكردنی هێرشی لەشكری توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی ساڵی 2017 بۆ سەر ناوچەكانی عەفرین و دەوروبەری، كە بەدەست جەنگ و توندوتیژی و ئاوارەیی و نەبوونی ئازادییەوە دەناڵێنن. جەنگ و لێكەوتەكانی هیچ زەمینەیەكیان بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان و لێبووردەیی لە كۆمەڵگەدا نەهێشتووەتەوە. بەجۆرێك ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی تەواوی لەسەر باری دەروونی كارەكتەرەكانی نێو ڕۆمانەكە هەیە و دووچاری ماندووبوونی دەروونی و نائومێدی و نامۆیی كردوونەتەوە، هیچ دەروازەیەك بۆ ڕزگاربوون شك نابەن. داهاتوویەكی نادیار و چارەنووسێكی ڕەش چاوەڕوانیان دەكات. دەركردنی هاوڵاتیانی كوردی سڤیل لەسەر زێد و خاكی خۆیان و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان پاشان ناچاركردنیان بۆ ژیانكردن لە نێو كەمپ و ئاوارەیی، بۆردوومان و كوشتنی كوێرانەی منداڵ و ژن و پیر، ڕفاندن و ئازاردانی خەڵكی بێ تاوان دیمەنەكانی نێو ڕۆمانەكەن. ڕۆماننووس سەرچاوەی ئەم ئاریشانە پەیوەست دەكات بەنەبوونی هزرێكی هیومانیزمییەوە، چونكە كاتێك بنەماكانی هیومانیزم دەبنە پێوەر ئەوكاتە ئیدی مرۆڤەكان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و نەتەوە ئاین هەموو پێكەوە بەیەكسانی دەژین، دەرگای گفتۆگۆ و لیكتێگەیشتن واڵا دەبێ و هەموو لە ژێر سایەی ئازادییدا خەون بەدونیایەكی جوانتر و داهاتوویەكی گەشترەوە دەبینن. بۆیە ڕۆماننووس بوونی دیدێكی هیومانیزمی بەكلیلی چارەسەری كێشەكان دەبینێ و بانگەوازی ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكات.
د. ئاوارە كەمال ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/587 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 زمانی شیعری نوێ له‌ دنیابینیی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕەنجدەردا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/575
مه‌به‌ست له‌ ده‌سته‌واژه‌ی زمان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هونه‌ری داڕشتنی ده‌قه‌كه‌یه‌، نه‌ك ده‌سته‌واژه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی‌" به‌و مانایه‌ی زمانی ده‌قی شیعری ده‌بێ‌ جیاواز بێت له‌ زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خاوه‌ن ئیدیۆمی تایبه‌ت و، به‌كارهێنانی ڕسته‌ی سه‌رنجڕاكێشی پڕ له‌ ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ری بێت، له‌لای هه‌ردوو شاعیر ( سه‌باح ره‌نجده‌رو ئه‌دۆنیس) زمان له‌ شیعردا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌ بواری گێڕانه‌وه‌ و وێنه‌كاری و دانووساندنی شیعری و ستاتیكا به‌كاردێ، هه‌روه‌ها بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بیری شاعیر له‌نێو ده‌قه‌كه‌یدا به‌كارهاتووه‌، ئەمەش لە خۆیدا ئەو سه‌لیقه‌مان پێشان دەدات، كه‌ هه‌ردوو شاعیر بەرامبەر زمان و شیعر هه‌یانبووه‌.
هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌هاكانی زمان له‌نێو شیعردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ ((تیۆرییه))‌ و بریتییه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ر: له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر زمانی شیعری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین و بیروبۆچوونی شاره‌زایانی زمان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو...
له‌ته‌وه‌ری دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌مان دنیابینیی شیعری نوێ له‌ تێروانینی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا شیده‌كه‌ینه‌وه‌ .
سابیر حسێن - د. عه بدوڵا ئاگرین ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/575 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 مارف عومه‌ر گوڵ، ژیان و هه‌ندێك له‌ ناوه‌رۆ‌كی شیعره‌كانی http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/568
توێژینه‌وه‌كه‌مان كه‌ به‌ ناونیشانی (مارف عومه‌ر گوڵ ژیان و هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی) یه‌، به‌شێكه‌ له‌ ماسته‌رنامه‌كه‌م، شاعیر مارف عومه‌ر، یه‌كێكه‌ له‌و شاعیر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ په‌یامی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی هه‌وڵیداوه‌ هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، گه‌شه‌ پێبدات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بابه‌ته ‌كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆنه‌كان و وه‌سفی كردووه‌ به‌ ئامرازێك بۆ ده‌ربڕینی ناخی خۆی، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندین بابه‌تی ته‌نز و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌نێو توێژینه‌وه‌ی كوردیدا، كه‌مترین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره‌ ئه‌نجام درابێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كار و خه‌باتی ئه‌م شاعیره‌ هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، پێویست ده‌كات چه‌ندین نامه‌ و كتێب له‌باره‌وه‌ بنوسرێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئامانجمانه‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ژیانی شاعیر و كایه‌ نه‌زانراوه‌كانی ژیانی كۆبكه‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌ شیعرییه‌كانیدا بیانخه‌ینه‌‌ ژێر تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕێبازی وه‌سفی شیكاریمان پێڕه‌وكردووه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، له‌ پوخته‌ و پێشه‌كی و دوو به‌ش و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان، پێكهاتووه‌. به‌شی یه‌كه‌م: ژیانی شاعیر. به‌شی دووه‌م: پراكتیزه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شاعیر.
ئەمین قادر - د. عەبدولواحید ئیدریس ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/568 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ رۆمانی كوردیدا ماوه‌ی پێش راپه‌رین http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/567
ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌گ و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  بوونی نه‌ته‌وه‌ و پاراستنی قه‌واره‌كه‌ی و  تێكۆشانی له‌پێناو مانه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆبوونیدا، له‌مه‌شدا جیا له‌رێگه‌ی جه‌نگ و به‌رپاكردنی شۆڕشه‌كان، ئه‌ده‌بیش رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و به‌شێك له‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش نووسه‌ران وه‌كو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه‌، ئیتما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌رگایان بۆ واڵا ده‌كات تا له‌رێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه‌ ململانێیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌ پێش راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ گه‌لی كورد تێیدا بووه‌، ئه‌ده‌ب و له‌نێویشاندا رۆمان رێگه‌یه‌ك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ململانێیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ تێیدا به‌رجه‌سته‌ بكرێت و رۆماننوسانیش له‌ته‌ك خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یاندا بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش ئه‌و رۆماننوسانه‌ی كه‌ له‌شاخ بوونه‌ ئازادانه‌تر توانیویانه‌ بیروڕایه‌كانیان ده‌رببڕن و ده‌قی رۆمانه‌كانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی دابرێژن. ئه‌و ململانێیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ رۆماندا باشتر و گونجاوتر گوزارشتی لێكراوه‌، چونكه‌ ده‌قی رۆمان جیا له‌وه‌ی په‌خشانئامێزه‌، له‌هه‌مانكاتدا پانتاییه‌كی فراوانی هه‌یه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی دروستكردنی كاره‌كته‌ری جۆراجۆر و رووداوه‌وه‌ جێگه‌ و پێگه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێته‌وه‌. له‌م رووه‌و رۆمانه‌كانی پێش راپه‌ڕین به‌ بنچینه‌یه‌ك  بۆ گوزارشتكردن له‌ ململانێی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێن.
د.عەبدوڵا ڕەحمان ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/567 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 كێڵگە واتاییەكان لەشیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/572
توێژينه‌وه‌كە به‌ناوى (كێڵگە واتاییەكان لەشیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا)یە وكێڵگە واتاییەكان، بریتیین لە كۆمەڵە وشەیەك، كە واتاكانیان پەیوەندییەكی نزیكیان بەیەكەوە هەیە، و تێداكێڵگە بەكارهاتووەكانی نێوشیعرەكانی شاعیر عەبدوڵڵا پەشێو شیكراونەتەوە. تويژينه‌وه‌كه‌  سوود له ‌ڕێبازى په‌سنى وه‌رگيراوه‌ و بۆڕاده‌ و ڕێژه‌كانيش پشتى به‌ئامار به‌ستووه‌ ، ناوه‌رۆكى توێژينه‌وەكەش‌، جگه له‌ پێشه‌كى، له دوو به‌ش‌ پێكدێت، ‌به‌شى يه‌كه‌م ئه‌مانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت: چەمك و پێناسەی كێڵگە واتاییەكان، كورتەیەك لەبارەی تیۆری كێڵگە واتاییەكانەوە، بنەماو پێوەرەكانی تیۆری كێڵگە واتاییەكان، پەیوەندییە واتاییەكان و پەیوەندییان بە كێڵكە واتاییەكانەوە. له‌به‌شى دووه‌ميشدا باس له‌مانه‌ ده‌كرێت: شیكردنەوەی كێڵكە واتاییەكان لە شیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێودا و ئامار و شیکردنەوەی و پۆلینكردنی كێڵگە واتاییەكان له‌ شيعره‌كانى عەبدوڵڵا پەشێودا. له‌كۆتايدا ئه‌نجام و پێشنياز و ڕاسپارده‌ و وشه‌كليلييه‌كان و ليستى سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ كورته‌ى توێژينه‌وه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى خراونه‌ته‌ ڕوو.
د. پەروین عوسمان ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/572 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 ڕەنگدانەوەی نیشانکارەکان لە پەندی پێشینانی کوردیدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/599
نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە بەستنەوەی دەق بە دەوروبەرەوە، لە ڕێگەی دەرکەوتنی یەکەیەکی زمانی لە پڕۆسەی ئاخاوتندا، بەمەش کەس یان کات یان پایەی کۆمەڵایتی بەشداربووانی ئاخاوتن یان شوێنی ڕودانی ئاخاوتنمان بۆ ڕوندەکەنەوە.

نیشانکارەکان زۆر بە فراوانی لە پەندی کوردیدا بەکارهێندراون و دەرکەوتنێکی کارایان هەیە لەم بوارەدا، توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕوی نیشانکارەکان پەرتوکی پەندی پێشینانی ''شێخ محمدی خاڵ''ی کردوە بە کەرەستەی توێژینەوە.

توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری خراوەتەڕو، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان لە پەندی پێشیناندا خراوەتەڕو. ئەم پەرتوکەی، کە وەکو نمونەی توێژینەوەکە وەرمان گرتوە (٤٤٩٢) پەند لەخۆ دەگرێت، لەم ڕێژەیەش (٨٨٥) پەند نیشانکارییان تێدا بەرچاو دەکەوێت، کە دەکاتە ڕێژەی (١٩.٧٠%)ی کۆی گشتی پەندەکان. لە چوارچێوەی ئەم پەندانەشدا (١١٦٤) دەستەواژەی زمانی وەکو نیشانکار دەرکەوتوون. لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوتووە کە نیشانکارە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین دەرکەوتنیان هەیە، کە دەکاتە ڕێژەی (٤٦.٥٦%)، نیشانکارە کەسییەکان بە ڕێژەی (٣٧.١٤%)، نیشانکارەکانی کات بەڕێژەی (٢٩.٤٩%)، نیشانکارەکانی شوێن بەڕێژەی (١٨.٨٥%) دەرکەوتوون، هیچ نیشانکارێکی دەقی لە پەندەکاندا بەرچاو ناکەوێت.
سیروان عەبدوڵا - گەژبین زبێر ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/599 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 ده‌لاله‌ته‌كانی ڕه‌نگی ڕه‌ش لە شیعری هه‌ندێ له‌ شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردیدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/579
ڕه‌نگی ڕه‌ش له‌بازنه‌ی ڕه‌نگه‌كاندا‌ ڕه‌نگێكی بێلایه‌نه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌نگانه‌ی كه‌ كاریگه‌ریيه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌ و كار ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ و ده‌يورووژێنێ، چونكه‌ نیشانه‌ی تاریكیيه‌ و هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تر هه‌ڵده‌مژێ و واتای نه‌مان و كۆتایی ده‌دات(لاتا،2011 ، 53(، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌نگانه‌ی‌ به ‌هه‌موو شوێنێكدا بڵاوبۆته‌وه، مرۆڤ ناتوانێ خۆی له‌ كاریگه‌ریيه‌كه‌ی به ‌دوور بگرێ، ئه‌م ڕه‌نگه‌ وه‌ك هه‌ر ڕه‌نگێكی دیكه‌، بگره‌ زیاتریش له‌ هه‌موو پێداویستیيه‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و گرنگييەى ڕەنگى ڕه‌ش كە لە سه‌ره‌وه‌ باسكران، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌. توێژینه‌وه‌كه‌مان به‌ناونیشانی (ده‌لاله‌تی ڕه‌نگی ڕه‌ش به ‌نموونە لە شیعری هه‌ندێك له‌ شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردیدا)یه‌، بەهۆی كاریگەری هەمەجۆر لەسەر دەروونی شاعیران و هەبوونی چەند دەلالەتێكی جیاواز، توێژینه‌وه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ پێشه‌كیيه‌ك و سێ به‌ش و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ و لیستی سه‌رچاوه‌كان‌.
شاخەوان باوه دین - د. دەریا جەمال ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/579 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی كوردی باشوور بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانى کوردستان (١١ئەیلول ١٩٦١- ١٠حوزەیران ١٩٦٣) http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/576
توێژینەوە لەبارەی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد دەربارەی شۆڕشی کورد لە ئەیلولی ١٩٦١- ١٩٦٣ بایەخی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسان لەماوەی سەرهەڵدانی شۆڕش لە لێکۆلینەوەیەکدا بخرێتە ڕوو.

گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کاتێک شۆڕش لە کوردستان هەڵگیرسا کاردانەوەی توێژێکی گرنگی بەئاگای ناو کۆمەڵگەی کوردی لەباشوری کوردستان کەمافناسانن بەرامبەر شۆڕشەکە و هەوڵە بەردەوامەکانیان بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان بەدیار بخرێت،  ڕۆڵ وکاریگەرییان لە کۆی ڕووداوەکانی شۆڕش بخرێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە.

لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی شیکاری و کڕۆنۆلۆجی بەکارهاتووە، بەسوود وەرگرتن بەزانیاری ناوسەرچاوەکان و هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕووداوەکان بەپێی کڕۆنۆلۆژیای مێژوویی و تۆمارکردنی ڕووداوەکان لەسەر بنەمای ڕێبازی زانستی مێژوویی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد لە پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٣ خراوەتەڕوو.
فارس لەتیف - د. شاخەوان عەبدوڵا ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/576 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 تایبەتمەندییەکانى دانیشتوان و کاریگەرى لەسەر پەرەپێدانى مرۆیی لە هەرێمى کوردستانى عیراق http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/582
پرسی دانیشتوان و پەرەپێدان یەکێکە لە پرسە گرنگ و زيندووەكان لە ئێستادا، کە ئەمەش شایەنی سەرنج وەستانە لەسەری بەبەردەوامی، ئەمە وێڕای سەرهەڵدانی کێشەی گەورە و ئاڵۆز و تێگەیشتن لەپەیوەندی نێوانیان، بۆیە توێژینەوە لەسەر دانیشتوان و پەرەپێدان گەیشتنە بە ئەو پەیوەندی و تێكەلاوییەی لەنێوان دیاردەکانی دانیشتوان و پەرەپێداندا هەیە. ئەمەش لەڕێگەی دیاریكردن و شیكردنەوەی كاریگەری ئەو گۆڕانكارییەكانی دانیشتوان لەسەر پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و سیاسی، هەیەتی، بۆیە گۆرانی گه‌وره‌ به‌ سه‌ر قه‌باره‌ى دانيشتوانی هەرێم دا هاتووه‌  كەئەمەش دەرئەنجامی زیادبوونی سروشتی و كۆچكردنەوە بووە، ئەمەش كە لەدواجار كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌ سه‌ر په‌ره‌پيدانى مرۆيى بەجێهێشتووە,‌ چونكه‌ ئه‌م گه‌شه‌ خێرايه‌ی دانیشتوان بۆته‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كانى په‌رەپێدانى كۆمه‌لايه‌تى و ئابوورى و فه‌راهه‌م نه‌كردنى ئاستى داواكارييه‌كانى خه‌ڵك له‌ خزمه‌تگوزارييه‌ جۆراو جۆره‌كاندا, بەجۆرێك ڕێژەی شارنشین لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە بەتایبەتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر.

گرنگی ئەو بابەتە لەوە دایە كەپەیوەندى راستەوخۆى بەژیانى دانیشتوانەوە  هەیە چونکە بەئامانج و ميكانزمى سەرەکى پەرەپێدان دادەنرێن، هەروەها ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە دیاریكردنی كاریگەری تایبەتمەندییەكانی دانیشتوانە لەسەر پەرەپێدانی مرۆیی یە لەهەرێمی كوردستان، یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ پێی گه‌یشتووه‌ ڕێژەی شارنشین لەبەرامبەر گوندنشینان بەردەوام لەبەرزبوونەوە دایە بەجۆرێك لەسەرئاستی هەرێم (%78) بووە لەبەرامبەردا ڕێژەی گوندنشینان (%22) بووە، هەروەها لەئەنجامەكانی تری توێژینەوە گروپی تەمەنی نێوان 15 – 60 گەورەترین گروپ بووە ڕێژەكەی (%60) بووە لەسەرئاستی هەرێم.
سیروان حسین - د. ساكار بهاءالدین - د. هیوا صادق ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/582 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 پيشه‌سازى لە وڵاتى شام له‌ سه‌ده‌كانى (4-6ك / 10-12ز) http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/583
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌؛ هه‌وڵێكه‌ بۆ تيشك خستنه‌ سه‌ر لايه‌نێكى ئابوورى وڵاتى شام كه‌ كه‌رتى پيشه‌سازييه‌ له‌  سه‌ده‌كانى (4-6ك/10-12) كه‌ يه‌كێك بوو له‌ مه‌ڵبه‌نده‌ گرنگ و پڕ بايه‌خه‌كانى  پيشه‌سازى له‌ ناوچه‌كه‌ و جيهان، كه‌ به‌رهه‌مه‌كانى گه‌يشتۆته‌ هەرێمەکانی دەوروبەر، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵكه‌وتنى شوێنه‌ جوگرافى كه‌ شوێنێكى ستراتيجى و پڕ بايه‌خى هه‌بوو و مه‌ڵبه‌ند و وێستگه‌يه‌كى بازرگانى بوو به‌ درێژايى قۆناغه‌كانى سه‌رده‌مى ئيسلامى. كه‌ل و په‌لى و كه‌ره‌سته‌ هه‌مه‌جۆره‌كانى تێدا كۆده‌بۆوه‌ پێدا تێپه‌ڕده‌بوو ئه‌مه‌ش زياتر هانيدان بۆ بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى چالاکی پيشه‌سازی له‌ پاڵ بوونى چه‌ند كه‌ره‌سته‌يه‌كى خاوى پيشه‌سازى له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا وه‌ك به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵييه‌كان كه‌ ‌ له‌ پيشه‌سازى به‌كاردێن وه‌ك زه‌يتون، قاميشه‌شه‌كر، ترێ، دانه‌وێڵه‌ و وشكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك جۆرى مێوه‌ و دروستكردنى حه‌سير و په‌ت و به‌ڕه‌ و به‌رماڵ  له‌ چه‌ند ڕووه‌كێك و دروستكردنى بۆن و گوڵاو له‌ گوڵ و گوڵزاره‌كانى، صابوون له‌ ڕۆنى زه‌يتون  به‌ به‌كارهێنانى چه‌ند  جۆره‌ ڕووه‌كێك سه‌ره‌ڕاى بوونى سامانى ئاژه‌ڵ كه‌ سوود له‌ خورى و مووى بزن وه‌رده‌گيرا له‌ پيشه‌سازى ڕستن و چنين ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مى لۆكه‌ و ئاوريشم، هه‌روه‌ها پيشه‌سازى خۆشكردنى پيسته‌ و شووشه‌ و گلێنه‌سازى و به‌ هۆى بوونى جۆریک لە‌ لم و گل بۆ ئه‌م پيشه‌سازييه‌ و بوونى ڕێژه‌يه‌كى زۆری دار كه‌ له‌ پيشه‌سازى دارتاشى به‌كارده‌هات و بوونى چه‌ند جۆره‌ كانزايه‌ك له‌ خاكه‌كه‌ى كه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌يه‌كى سه‌ره‌تايى به‌كارده‌هات له پيشه‌سازييه‌ كانزاييه‌كان. له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا سوودمان بينيوه‌ له‌ كتێبه‌كانى جۆگرافى و وڵاتناس و گه‌ريده‌كان، سه‌ره‌ڕاى سه‌رچاوه‌ى مێژوويى و هه‌ندێ توێژينه‌وه‌ى هاوچه‌رخ.
بهار عباس - د. ئاکۆ بورهان ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/583 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 کاریگەری تاوانی ئەنفال لەسەر ژنانی بەجێماویی سنووری قەزایی چەمچەماڵ ١٩٨٨-٢٠٠٠ http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/571
ئەنفال یەکێکە لەو تاوانانەی حکومەتی عێراقی دژی گەلی کورد لە باشووری کوردستان ئەنجامی داوە، ئەو تاوانە کاریگەرێکی نەرێنی لە سەر کەس وکاری بە جێماوی ئەنفال،  بە تایبەت ژنان بەجێ ھێشتوە، ئەم توێژینەوەیە ئامانجی خستنەڕووی تاوانی ئەنفالە و بارودۆخی سەختی ژیانی ژنانی بەجێماوی ئەنفالە. بە پشت بەستن بە سەرچاوەی زانستی و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خۆیان ڕزگاربووی تاوانی ئەنفالن، بە خێوکەری خێزان بوون .

ناوەرۆکی توێژینەوەکە، لە پێشەکی و سێ بەش سەرەکی ئەنجام پێکهاتووە، هەربەشێکی دابەشی چەند باسێک کراوە، لە بەشی یەکەمدا باسی مێژوو وجوگرفیا ی قەزایی چەمچەماڵ کراوە، لە باسی دوومدا، زاراوی ئەنفال و سیاسەتی حکومەتی عێراق لە ئەنجامدانی شاڵاوەکانی ئەنفال خڕاونەتەڕوو، باسی ئەنفال وەکو تاوانێکی نیودەوڵەتی کراون، لە باسی سێیەم کاریگەری تاوانی ئەنفال لە سەر ژنانی بەجێماویی سنووری چەمچەماڵ (١٩٨٨-٢٠٠٠) کراون. لە هەر باسێکدا، لایەنی کۆمەلایەتی وئابووری و دەروونی ئاماژەی پێکراوە.

لە ئەنجامدا دەتوانرێت بوترێت ئەنفال تاوانێکی بە بەرنامەوپلان بوو، ئامانجی ‌حکومەتی عێراقی لە ناوبردنی تاکی کورد و خاکەی و تێکدان شیرازەی کۆمەڵگای کورد بوو .
سۆزان کەریم - هەژار هۆشیار ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/571 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 كوردى مه‌دره‌سه‌يا قوبه‌هان ل سه‌رده‌مێ ميرێ به‌هدينان سولتان حسێن وه‌لى 1533 _ 1573 http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/404
پۆختە :

دناڤ مێژوويا كوردى يا نوى دا ، هژماره‌كا ميرگه‌هێن كوردى يێن ناڤدار په‌يدابووينه‌ ، میرگەها ئامێديێ ( به‌هدينان ) ژى ئێك ژ ناڤدارترین میرگەهێن كوردی یە یا كو بۆ ماوەیێ نێزیكی 600 سالان ل ده‌ڤه‌را به‌هدينان حوكمداری كری ، هژمارەكا میرێن زانا و خودان زانین د قوناغێن جودا جودا دا لێ پەیدابوینە ، شوون تبلێن وان د بوارێ‌ گرنگیدانا ب زانین و زانست و بوارێ       و رەوشەنبیرى دا دیارن ، ب تايبه‌تى رۆل و گرنگیدانا وان ب ئاڤاكرنا ناڤه‌ندێن زانستى ئانكۆ خواندنگه‌هێن ئايينى (مه‌دره‌سه‌يێن ئايينى) و په‌رتووكخانه‌يان و به‌رده‌ستكرن و وه‌قف كرنا دەستنڤیسان بۆ سه‌يدا و شاگردان. ئەڤ ڤەكۆلینە هه‌وله‌كا رژدە ل سەر وان بزاڤێن زانستی و ره‌وشه‌نبيرى . نه‌خاسمه‌ ده‌رباره‌ى خواندنگه‌ها قوبه‌هان ل سه‌رده‌مێ ميرێ میرگەها بەهدینان سۆلتان حسێن وه‌لى ئه‌وێ حوكمدارى يا وى دناڤبه‌را سالێن (1533_1573ز) بخوڤه‌ دگريت ، ئەڤ چه‌نده‌ ژی پشتگه‌رمى ل سەر ژێدەرێن ڕەسەن و به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنڤيسێن وى سه‌رده‌مى ، ڤەكۆلین ل سەر دوو تەوەران هاتیە دابەشكرن  : كورتيه‌ك ژ ژينه‌نيگارا مير ( سولتان حسێن وه‌لى) (1533_1573) ، هه‌روه‌سا گرنگیدانا سولتان حسێن وه‌لى ب ناڤه‌ندێن زانستى ، نه‌خاسمه‌ مه‌دره‌سه‌يا قوبه‌هان.

پەیڤێن سەرەكی :  میرگەها بەهدینان ، سولتان حسێن وه‌لى ، قوبه‌هان‌ ، به‌ڵگه‌نامه‌ و دەستنڤیس.
هێرش كەمال - د.فرهاد محەمەد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/404 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 بایەخی نووسینه‌وه‌ی ڕووداوی مێژوویی لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی دا (1986-1988) (توێژینەوەیەکی مێژوویی- شیکارییە) http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/590
ڕۆژنامەگەریی شۆڕشگێڕی، یان وەک پێشی دەگوترێت ڕۆژنامەگەریی شاخ، لە پاڵ ڕۆڵی بەرچاوی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی گیانی بەرگری و جۆشدانی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان بۆ گرتنەبەری ڕێگەی خەبات و داکۆکیکرن لە خاک و مانەوەی میللەتەکە، بایەخێکی زۆریشی لە تۆمارکردنی ڕووداوەکانی ئه‌و كاتی سەردەمی شۆڕش و ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتوون هەبووە. ئەرشیڤێکی زۆریشیی بنیاد ناوە، کە ئەگەر بە چاوی وردبینی و هەڵسەنگاندنەوە لێی ڕابمێنین، دەتوانین شایەدی بۆ گرنگی و دەوڵەمەندیەکەی بدەین.

ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی)یش وەک‌ ئۆرگانی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان- عێراق/ ئیتیجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕ، خولی یه‌كه‌می‌ کەوتووەتە ساڵانی 1986-1988، بۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌های مێژوویی خۆی هه‌یه‌‌.

سه‌رده‌می ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌كه‌، كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گرنگ له‌ خۆدەگرێ، ئه‌وانیش: شه‌ڕی چه‌كداریی لەگەڵ حکومەتی ئه‌و كاتی عێراق، ڕاگواستن و پرۆسه‌ی ئه‌نفال، جه‌نگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران (1980-1988)، پرسی فه‌له‌ستین و چەندین ڕووداوی دیکەی ناوچەکە، كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه‌ له‌ دووتوێی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی جێگەیان گرتووه‌ و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی دوای خۆشیان دروست كردووه،‌ بۆیه‌ ده‌رخستنیان، ئامانجی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێكده‌هێنن.

ئەم توێژینەوەیە، لە چەندین گۆشەنیگای زانستییەوە، لێکۆڵینەوە لە بایەخی ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی له‌ تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان و ئەو قۆناغە گرنگ و هەستیارەی شۆڕشدا دەکات.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیشی، دەرخستنی بایەخی ڕۆژنامەی (ئاڵای ئازادی)یە، له‌ تۆمارکردنی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان. توێژینەوەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، میتۆدی "مێژوویی- شیکاریی" بەکارهێناوە، لە ڕێگەی سوود وه‌رگرتن له‌ كه‌رسته‌ی فۆرمی شیکردنەوەی خشتە.

توێژەران، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە، کە ناكرێت ته‌نیا له‌ گۆشه‌نیگای مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌یری ڕۆژنامه‌كه‌ بكرێت، به‌ڵكو گرنگە وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ساخكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ ڕووداوه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە، پشت به‌ ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ببه‌سترێت.
محەمەد كەریم - سیروان مەحموود ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/590 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 پرسی موسڵ لە ڕۆژنامەگەری شاری سلێمانيدا 2 ئاب 1922-14 كانوونی دووەم 1926. http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/586
یەكێك لەمەسەلە چارەنووس سازەكانی سەرەتای بیستەكانی سەدەی ڕابردوو پرسی ولایەتی موسڵ بوو كە ڕاستەوخۆ پەیوەست بوو بە چارەنووسی كوردانی باشور لە هەلومەرجی دوای كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی و بەریەكەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەكان بەبێ‌ لە بەرچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیانی كورد لەم بەشەی كوردستان بەعێڕاقەوە لكێنرا. لەم سەروبەندەشدا شاری سلێمانی بەهۆی بەرپابوونی جوڵانەوەكانی شێخ مەحمود وبەریەكەوتنەكانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانی لەماوەی1919-1925 ببووە گۆڕەپانی سیاسی لەباشوری كوردستان، هاوتەریب وەك بەرجەستە بوونی دۆخى ڕۆشەنبیری لەشارەكە هەندێك ڕۆژنامەش هاتوونەتە وەشاندن كە بەشێكیان وەك زمانحاڵی فەرمانڕەوایەتیەكەی شێخ محمود خۆیان ناساندووە، لەهەمان كاتیشدا هەندێكیان وەك ڕۆژنامەێكی فەرمی دەركەوتوون، لەقۆناغی توێژینەوەكە، زیاتر گوزارشتیان لەسیاسیەت و بۆچوونی هەریەك لەدەسەڵاتدارانی بەریتانیا و لەگەڵیشیدا حكومەتی تازە دامەزراوی عێڕاقیش كردووە.
د. شاخەوان عبدالله ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/586 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى‌ بيانى ‌له‌ سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/591
ساڵانێكه‌ كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌ڕيده‌ و ديپلۆماتكار و مێژوونووسه‌ بيانييه‌كان بوونه‌ته‌ بابه‌تى توێژينه‌وه‌، له‌م رووه‌وه‌ خستنه‌ڕووى بارودۆخى شاره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م زانيارييانه‌ زۆرترين چاوى له‌سه‌ره‌. شارى كه‌ركوك يه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ى ساڵانێك مه‌ڵبه‌ندى ويلايه‌ت و دواى ئه‌وه‌ش سه‌نجه‌ق بووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و گه‌ڕيده‌ و ديپلۆماتكار و نووسه‌ره‌ بيانيانه‌ى كه‌ به‌ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕيون يان له‌باره‌ى ناوچه‌كه نووسيويانه‌، سه‌رنجى خۆيان له‌باره‌ى ئه‌م شاره‌ تۆمار بكه‌ن.

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌، به‌ناونيشانى(بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى بيانيدا له‌ سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا)، له‌ ده‌روازه‌يه‌ك به‌ناونيشانى(پوخته‌يه‌ك له‌باره‌ى شوێنى جوگرافى، پێكهاته‌ى كارگێڕى و دانيشتوانى كه‌ركوك له‌ سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا) و سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكدێت، يه‌كه‌ميان به‌ناونيشانى(كه‌رتى كشتوكاڵ له‌ كه‌ركوك)، لێره‌دا تيشك خراوه‌ته‌ سه‌ر له‌باريى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى، دۆخى ئاووهه‌وا و تۆبۆگرافياى شاره‌كه‌، ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خاكێكى به‌پيت و به‌روبوومى فره‌ له شاره‌كه‌ فه‌راهه‌م بێت. له‌ ته‌وه‌رى دووه‌م به‌ناونيشانى(كه‌رتى بازرگانى له‌ كه‌ركوك)، تيايدا تيشك خراوه‌ته‌ سه‌ر گرنگيى شاره‌كه‌ وه‌كو ناوه‌ند و سه‌ره‌ ڕيگايه‌كى بازرگانى له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى شاخاوى له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتييه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ زورگ و ته‌ختانييه‌كان له‌ باشووريدا. ئه‌مه‌ و سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر بازاڕ، كاروانسه‌را، گرنگترين ئه‌و كاڵا و به‌روبوومانه‌ى له‌شاره‌كه‌دا بازرگانييان پێكراوه‌.

له‌ ته‌وه‌رى سێيه‌مدا به‌ناونيشانى (كه‌رتى پيشه‌گه‌رى له‌ كه‌ركوك)، لێره‌دا باسمان له‌ ديارترين ئه‌و چالاكييه‌ پيشه‌گه‌رييانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ شاره‌كه‌دا هه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له‌ تايبه‌تمه‌نديى شارى كه‌ركوك بوون. له‌ كۆتاييشدا گرنگرين ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ خراونه‌ته‌ روو كه‌ توێژه‌ر له‌ ميانه‌ى نووسينى توێژينه‌وه‌كه‌يدا پێيان گه‌يشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕێبازى نووسينى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌‌، وا پێويستى كردووه‌ رێبازى گێڕانه‌وه‌ و رێبازى پێكهاته‌يى په‌يڕه‌وبكرێت، هه‌ندێجاريش بۆ مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى هه‌ندێ زانيارى و به‌راوردكردنيان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ بيانييه‌كان، وه‌كو پێويستييه‌ك ناچاربووين پشت به‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى عوسمانى، وه‌كو ساڵنامه‌ و ئينسكلۆپيديا و سه‌رچاوه‌ى هاريكارى ديكه‌ ببه‌ستين، وه‌كو له‌ ليستى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌مان پێكردوون.
د. كامران محمد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/591 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 مێژوو وشوێنه‌وارى کۆنترین قوتابخانه لە زاخۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وپاراستنى http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/566
بيناى ئه‌م قوتابخانه‌ يه‌كێكه‌ له‌ قوتابخانه‌ كۆنه‌كان كه‌وتۆته‌ ناوه‌ندى شار‌ى زاخۆ به‌ پێى توێژينه‌وه‌كان بيناييه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌ به‌شه‌ كۆنه‌كه‌ى بيناى شوێنه‌وارى قشله‌كه‌يه‌ به‌شه‌ كه‌ى ترى كه‌له‌پوورييه‌ له‌ كاتى كردنى به‌ قوتابخانه‌ بۆى زياد كراوه‌ بووه‌ به‌به‌شێك له‌ مێژووى بيناييه‌كه‌ له‌ لايه‌ن خه‌ڵكى زاخۆوه‌ وه‌كو ناوه‌نديكى پێگه‌ياندنى هۆشيارى و ڕۆشنبيرى شاره‌كه‌ دا ده‌نرێت، بۆيه‌ بير له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كراوه‌ له‌ ساڵى (2020ز)ى بووجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌كى زانستى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وچاككرنه‌وه‌ ى بۆ كراوه ‌به‌ چه‌ند قۆناغێك‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ به‌ ته‌واوى هه‌موو قۆناغه‌كانى جێ به‌جێ بكرێت.

ئەم توێژينه‌وه‌ ڕۆشنایی دەخاتە سەر گرنگى و ڕۆڵى بيناسازى له‌ شاری زاخۆ ، ئەوەش دەزانرێت کە بينا شوێنەواری و كه‌له‌پوورييه‌كانى شاره‌كه‌ هەڵگری بەهاى هونەری وجوانکاری ومێژوویی وشارستانين، ڕەنگە بينا شوێنەوارییەکان هه‌ڵگرى هيچ نوسراو نه‌خش رازانه‌وه‌و نيگارێك نه‌بن، بەڵام  بينايه‌كه‌ ساده‌ش بێ نوێنەرایەتی بەهایەکی زانستی و ڕۆشنيرى رابردوو دەکان. ئامانج له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بينا كۆنه‌كان ده‌رخستنى جوانکاری وهونەری ومێژوویی ئەم شوێنه‌وارانه‌يه‌، هەروەها پاراستنیان بەپێی یاسا پەسەند کراوه‌كه‌ له‌ لايه‌ن په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئاستى جيهان چه‌ندين ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتی هه‌يه‌ ده‌ربارى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وچاككردن وپاراستنى‌ وەک جاڕنامەی (فینیسیا)ی ساڵی (١٩٦٦ز)ى، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بينا شوينه‌وارييه‌كان وەک یەکێک لە كاره‌ زانستييه و پسپۆرييه‌كان ديارى كراوه‌كان ئەمانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بينا شوێنه‌وارييه‌كان ڕێکار گەلێکن پەیوەندییان بە مادەی دێرین و هەڵگری توخمە هونەری و جوانکاریەکانەوە هەیە، پێویستە له‌ شێواز و هێڵكارييه‌كه‌ى خۆى تێبگەین و ڕه‌گه‌زه‌كانى شی بکەنەوە.

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌‌ ڕۆڵێكى گرنگى ده‌بێ له‌ سنورى شارى زاخۆ، چونكه‌ خاوه‌نى پاشماوه‌يه‌كى جۆراوجۆرى بيناسازييه‌ له‌ ئێستا دا پێويستى به‌ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وپاراستن وشي كردنه‌وه‌ وخستنه‌ ڕووى هه‌يه‌ وه‌ك شوێنێكى شوێنه‌وارى و گه‌شت وگوزارى.
جەمال جەميل - د. زياد ئەحمەد - د. عەبدوڵا خورشيد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/566 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 لاوان و پرسی بەها توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە هەرێمی کوردستان http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/613
بەهاکان بۆ تاک و کۆمەڵگە گرنگن، بە تایبەتی بۆ لاوان، چونکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی
قەیرانەکانی پێ دەبەخشێت و ڕۆڵ دەبینێت لە داڕشتنی کەسایەتیی لاو و دانانی ئامانجەکانی لە
چوارچێوەیەکی پێوەریی دروستدا. ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردن
و ڕیزبەندی گرنگترین بەهاکانی لاوان و ئاستی وابەستەبوونیان بە بەهاکانەوە لە هەرێمی کوردستان،
هەروەها زانینی جیاوازیی تێڕوانینی لاوان بۆ بەهاکان بە پێی گۆڕاوەکانی توێژینەوە کە بریتین لە:
ڕ هگه ز، تەمەن، ئاستی خوێندەواری، باری كۆمه ڵای هتی، پیشە، جۆری خانوو و داهاتی مانگانەی
خێزا ن. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی چەندایەتییە، تیایدا میتۆدی ڕووپێویی كۆمه ڵایه تی ب ه
ڕێگ هی نموون ه بەکار هاتووە. کۆمەڵگای توێژینەوەکە بریتییە له ه هموو ئەو لاوانەی تەمەنیان لە
نێوان " 18 - 35 " ساڵیدایە، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن. جۆر و قەبارەی نموونەکە بریتییە لە
نموون هی مەبەستدار له جۆری ''بەردەست'' بە قەبارەی ) 508 ( لاو. ڕاستێتیی ئامرازی پێوان هكردن
بریتیی ه ل ه ) 91.40 %(، لەگەڵیدا جێگیریی پرسیارنامەکە ) 0.849 (یە. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بە
پێی چەند تەوەرێک خراونەتە ڕوو، کە گرنگترینیان بە ڕیزبەندیی لاوان و بەهاکانی )کۆمەڵایەتی،
ئایینی، جوانیناسی، مەعریفی، ئابووری و سیاسی( بوو. هەروەها هیچ جیاوازیی هكی ئاماژه داری
ئاماری ل ه نێوان تاك هكانی نموونه به پێی گۆڕاوه كانی )ڕ هگه ز، تەمەن، ئاستی خوێندەواری، باری
كۆمه ڵایه تی، پیشە، جۆری خانوو و، داهاتی مانگانەی خێزا ن( س هباره ت ب ه پرسی بەها لای
لاوان نییه ، به ڵام جیاوازیی ئاماژه داری ئاماری به پێی گۆڕاوی ''شوێنی نیشت هجێبوون'' هه ی ه
و جیاوازیی هك هش بۆ ئ هو لاوان هی دانیشتووی شاری ''دهۆک''ن؛ ده گه ڕێته وه ، وات ه ئ هوان زیاتر
وابەستەن بە بەهاکانەوە.
د. عیزەدین - هەردی زیاد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/613 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 كاریگەرى بزاڤى ڕۆشنبیرى هونەریی و ڕەنگدانەوەى لەسەر پێشكەوتنى گۆرانى و موزیكى كوردى (تایەرتۆفیق، عەلى مەردان، حەسەن زیرەک) بەنمونە http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/573
ئەم لێكۆلینەوە جەخت لە كاریگەرى و پێشكەوتنەكانى بزاڤى ڕۆشنبیرى هونەریى گۆرانى و موزیك و كاریگەریە دەرەكیەکان دەکات، ئەم كاریگەریانەش لەڕێگاى گۆرانیەكانى هونەرمەندان عەلى مەردان، حەسەن زیرەك، تاهیر تۆفیق لەسەر هونەرمەندان و گۆرانى بێژ و موزیك زانانى  هەرێمى كوردستان زیاتر دەردەكەوێت، لەڕێگەى سێ تەوەرى سەرەكى، كەئەمانەن: تەوەرى یەكەم بەخستنەڕووى كێشە و گرفت و ئامانج و گرینگى و پێشبینیەكانى لێكۆلینەوە، هەروەها دیاریكردن و دەست نیشانكردنى ڕێبازى لێكۆڵینەوەكە بەپێى كات و شوێنى دیاریكراو دەست پێدەكات.

تەوەرى دووەم تایبەتکراوە بە خستنە ڕووى ناوەڕۆكى لێكۆڵینەوە، هەموو ئەم پەیوەندیانە خراونەتەڕوو کەلە توێژینەوەكانى هاوشێوەدا باس نەکراون، هەموو ئەمانەش لەڕێگاى گۆرانیەكانى هونەرمەندان عەلى مەردان و حەسەن زیرەك و تاهیر تۆفیق کاریان لەسەرکراوە، هەربۆیەش بەپێویستمان زانى كورتەیەكیش لەسەر ژیان و كارو چالاكى یەكانى ئەم هونەرمەندە مەزنانە بخەینە ڕوو بۆ زیاتر ڕونكردنەوە و دەركەوتنى ئەم ڕەنگ دانەوە و كاریگەریانەى كە لە ڕێگاى ئەم بزاڤە ڕۆشنبیرى و هونەریە كەوتۆتە سەر هونەر و هونەرمەندانى شارى هەولێر و ناوچەكانى ترى كوردستان ڕوونبکەینەوە.

لە تەوەرى سێ یەمیشدا بەشێك لە ئەنجامى لێكۆڵینەوە كەمان خستۆتە ڕوو، لەگەڵ هەندێك لە پێشنیار و ڕاسپاردە بۆ لایەنى پەیوەندیدار و توێژەرانى ترى بوارى هونەرى بەگشتى و گۆرانى و موزیك بەتایبەتى وەك بەرچاو ڕونیەك بۆ بەرەو پێشبردن و ئەنجامدانى لێكۆڵینەوەى هاوشێوە.
د. چیایى كمال - هەنگاو ئەنوەر ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/573 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 الأديب البارع یعقوب بن أحمد الكُردي الرابط بين اللغة العربية و النخبة العلمية في نیسابور http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/592
ئەم توێژینەوەیە لە ژیان و بەشدارییەکانی یەعقوبی کوڕی ئەحمەد کوردی، زانا و شاعیر، فەرهەنگنووس و مامۆستای لێهاتوو لە نیشاپور دەکۆڵێتەوە. ئەم زانایە لە سەردەمێکدا لەدایک بووە کە بە ئاڵوگۆڕی هزریی تایبەتمەند بوو.

کاریگەریی یەعقوبی کوردی لە سنوری پەروەردەکار و شاعیر تێپەڕی بوو؛ بەرهەمە وشەسازییەکانی وەک بەڵگەیەک لەسەر لەخۆبردوویی ئەو بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی ماونەتەوە. لەڕووی ئەدەبییەوە، بە کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەدیبان و هەڵبژاردنی بەیتەکانی شاعیرانی دیاری وەک ئەلموتەنەبی و ئەلبوحتوری، پابەندبوونی خۆی بە پاراستن و شیکردنەوەی میراتی ئەدەبیی نیشان داوە. ئەم هەوڵە زانستیانە ڕەگ و ڕیشەی لە باوەڕی ئەوەوە بوو کە شیعر سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و فێربوونی ڕێزمان. حەز و ئارەزووی بۆ فەرهەنگسازی بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ کارە زمانەوانییەکانیدا ئاوێتە بوونە، هەربۆیە لە فێرکردنی زمانی عەرەبیدا سەرکەوتوو بوو و بەشداری لە پەرەپێدانی زانستی زماندا کردوە.

بەرهەمە فەرهەنگییەکانی یەعقوب، بەتایبەتی "البلغة المتماثلة في اللغة" و"المهذّب في المصادر"، کاریگەرییەکی دوورمەودایان بە سەر چۆنیەتی فێرکردنی زمانی عەرەبی لەناوەندێکی فارسیزماندا بەجێهێشتووە. لە ڕێگەی شیکاری وردەوە، پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان زمانی عەرەبی و فارسی لێکۆڵیەوە و ئاڵوگۆڕە زمانەوانییە ئاڵۆزەکانی نێوان ئەو دوو زمانەی ئاشکرا کردوە. بەرهەمەکانی نەک هەر بەشدارییان لە فەرهەنگسازیدا کردووە بەڵکو تێڕوانینەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕە کولتوورییەکان و کاریگەرییە زمانەوانییەکان دابینکردووە کە لە نیشاپور کە ناوەندێکی چوارڕێیانی فیکرییە، ڕوویانداوە.

لە نێوان ململانێی ڕەوتە ئایینی و هزرییە جیاوازەکاندا، نیشاپور ژینگەیەکی زانستی ناوازەی بۆ یەعقوبی کوردی ڕەخساندبوو، کە دۆگمای ئایینی تێبپەڕێنێ. نووسین و شارەزایی زمانەوانی و پەیوەندییەکانی یەعقوب، توانای بەزاندنی ئەو سنوورانەیان بەرجەستە دەکرد، کە جەوهەری نیشاپورێکی فرەڕەنگی پێوە دیاربوو و ئەو نوسەرە کوردەش وەک پەکبەستی نێوان لایەنەکان خۆی دەنواند. لە کاتێکدا کە پەیوەندییە ئایینییەکانی ڕەنگدانەوەی دیدگاکەی بوون، بەڵام ڕێگرییان لە کارلێکەکانی لەگەڵ تاکەکانی پاشخانی جۆراوجۆر نەکرد.

ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر توانای یەعقوب بۆ گەشتکردن لە نێوان شوێنکەوتنە زانستییەکان، لەوانەش فەرهەنگسازی و چۆنیەتی گوتنەوەی زمانی عەرەبی لە میانەی فەرهەنگی دووانەی ''عەرەبی – فارسیی''دا.
د. حیدر لشكري ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/592 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 نشوء الهوية الإسلامية للكرد في العصر الإسلامي الوسيط دراسة تاريخية تحليلية http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/432
1 تعتمد صمود أيّ الهوية ثقافية الدينية في مواجهة التحديات التاريخية، وإستمرار حيويتها عى
عاملن رئيسيين، أحدها ذاتي وهي قوة المنطق التي تحملها هذه الهوية، والآخر عامل موضوعي
وهي وجود قوة صلبة تحميها وتدافع عنها، فالهويات الثقافية الدينية التي كانت قد حملتها
الكُرد قبل الإسام، إستطاعت أن تستمرَّ في الساحة الإجتماعية وتصمد فكرياً، بقدر ما حملتها
هذه الهويات من أسس منطقية، وبقدر ما حظيت بها من دعم من قوة صلبة.
2 تقلصت الهويات الدينية السابقة للإسام في المجتمعات الكُردية، بسبب فقدانها للدعم السياسي
التي كانت تحظى بها في السابق أوَّلاً، خاصة الهوية الدينية الزرادشتية والنصرانية، فلم تبقى
من يدعمها إلّّا بعض النُخب المتنفذة من أصحاب هذه الديانات، والتي إرتبطت بقاء مكانتهم
ونفوذهم بِبقاء هذه الهويات، وثانياً بسبب أنَّ هذه الهويات الدينية، كانت قد أقامت بعض مبادئها
عى أسس خُرافية غر منطقية، فلم تستطيع مقاومة الهوية الجديدة المتمثلة بالهوية الإسامية،
والتي كانت تقوم مبادئها عى أسس عقلانية، ومع حلول القرن الرابع الهجري/ العاشر الميادي،
انحرت إستمرارُ تبنّي هذه الهويات فقط بن المجتمعات المنزوية والمنغلقة عى نفسها في
باد الكرد.
3 بدأت مسرة نشوء الهوية الإسامية للكرد مع بداية الفتح الإسامي لباد الكرد، وإستمرت زهاء
ثلاثة قرون، واكتملت مع حلول القرن الرابع الهجري/العاشر الميادي، وكانت عى مراحل وبشكل
تدريجي، وسبقت أهل المدن والقصبات منها، أهل قراها و قبائلها المتنفذة خاصةً، الذين تأخر
إعتناقهم للإسام إلى أواسط القرن الثالث الهجري/التاسع الميادي.
4 شق الكرد الذين اعتنقوا الإسام في مراحلة مبكرة من تاريخ تأسيس الدولة العباسية، طريقهم
نحو العمل في المجال الإداري والعسكري، ضمن مؤسسات الدولة العباسية، وفي ولاياتها مترامية،
نشوء الهوية الإسلامية للكرد في العصر الإسلامي الوسيط
دراسة تاريخية تحليلية
خسرو جبار عبدالله خان
كلية الآداب/ جامعة صلاح الدين/ أربيل
Khasro.abdullah@su.edu.krd
أ.د أحمد ميرزا ميرزا الأركوشي
كلية الآداب/ جامعة صلاح الدين/ أربيل
argushy@gmail.com
گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی )ژماره 61 ( - 601 2024
ودفعهم شعورهم الإسامي العميق وولائهم للدولة العباسية، إلى أن يتسمَّوا بأساء والقاب عربية،
وكا أنَّه بسبب نظام الموالاة إشتهر بعضهم بإسم القبيلة العربية التي كان يواليها، فاختفت
هوياتهم القوموية في تلك الهويات، وأصبحوا جزء من الحالة الإسامية العامة.
5 إتَّخذت القبائل والنخب الدينية الكردية المتنفذة، الذين تأخر إعتناقهم للإسام، مواقف مناهضة
للدولة العباسية، وشاركوا في الكثر من الحركات السياسية ضد الدولة العباسية، وجاءت قرار
إعتناقهم للإسام بعد منتصف القرن الثالث الهجري/التاسع الميادي، كإستجابة للتطوّرات ثقافية
إجتماعية شهدتها المجتمعات الكُردية من جهة، ولِتغرات سياسية مرَّت بها الدولة العباسية من
جهة أخرى.
6 تباينت درجات تأثر الهوية الإسامية عى تفكر وسلوكيات المجتمعات الكردية في العصور
الإسامية، بصورة عامة تركت الهوية الإسامية تأثيراتها الفكرية والسلوكية عى المجتمعات الكردية
المستقرة من المدن والقصبات والقرى أكر، ماَّ تركتها عى المجتمعات القبلية المتنقلة، والتي
كانت في الغالب تأثرات محدودة وسطحية.
7 وتركت الهوية الإسامية تأثرات مزدوجة عى مسرة نضوج البنية القوموية للكرد، فهي من
جهة كانت لها تأثر سلبي عى هذا النضوج، وحيث زاد بإضافة نفسه كهوية جديدة عى
مجتمع منقسم في ذاته عى هوياته الدينية، من حالة التعدد والإنقسام الديني، ودخل معهم
كهوية جديدة في حالة الراع الديني، وبذلك أحدث شرخاً أخر في بُنيتها القوموية، ومن جهة
أخرى كانت لها تأثرات إيجابية عى مسرة النضوج القوموي الكردي، خاصة بعد أن أصبحت
هذه الهوية هوية غالبية الكرد في القرن الرابع الهجري/ العاشر الميادي، وبذلك قطع الكرد شوطاً
كبرا نحو توحيد هويَّتها الدينية، والتخلُّص من حالة إنقسامها الديني المتجذِّرِ فيها، بإعتبار أنَّ
الإنقسام الديني في المجتمع الكردي كانت أحد عوامل الرئيسة لِتأخر نضوجها القوموي عى مرّ
العصور.
خسرو جبار عبدالله خان - أحمد ميرزا ميرزا الأركوشي ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/432 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 إتجاهات المرأة القيادية نحو عمل المرأة القيادي في المجتمع الكوردي http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/593
ئەم توێژینەوەیە ئامانجی دەستنیشانکردنی ئاراسته ى کۆمەڵگای کوردی بوو بەرامبەر بە کاری سەرکردایەتی ژنان لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان؛ لە ڕێگەی نمونەیەک لە ژنە سەرکردەکان، وەک چۆن باشترین نوێنەری خۆیانن لە وەسفکردنی بارودۆخی خۆیان و تێڕوانینی خێزان و کۆمەڵگا بەرامبەریان. هەروەها توێژینەوەکە هەوڵیدا ئەو ئاستەنگانە دەستنیشان بکات کە ڕووبەڕووی ژنانی سەرکردە دەبنەوە. توێژینەوەکە پشتی بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ژنان لە پۆستی سەرکردایەتی لە دامەزراوە حکومییەکان بەستووە. نمونەی توێژینەوەکە لە (٥٠) سەرکردەی ژن پێکهاتبوو.

لێکۆڵینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کۆمەڵگەی کوردی بە تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ ژنان بەگشتی تایبەتمەندە و ڕەوتی باو سەبارەت بە کاری سەرکردایەتی ژنان ڕەوتی ئەرێنییە، هەرچەندە ناتوانرێت نکۆڵی لەوە بکرێت کە کاریگەری نەرێنی هەیە کە نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردی لە کەسانی دیکە "دراوسێ" کولتوورە ڕۆژهەڵاتیەکان، وەک چۆن مۆدێل بۆ ژنانی سەرکردە لە باكراوندى کولتووری کورد پرسێکی نوێ نییە، بەڵکو ئەو مۆدێلانە لەلایەن ژنانی کوردەوە هەربوون و ئێستاش هەن.
سنور عبدالله - د. مراد حكيم ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/593 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 پلانێن لەشکەریێن هێزێن پێشمەرگەی د شەرێن دەڤەرا بەهدینان دا د ناڤبەرا ١١ ئەیلوولا ١٩٦١ – ٨ شوباتا ١٩ http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/584
هەر چەندە بابەتێ شورەشا ئەیلوولێ ) ١٩٦١ - ١٩٧٥ ( ئێک ژ بابەتێن هەرە گرنگێن دیروکا کوردستانێ
یە د سەدێ بیستێ دا، بەلێ هێشتا گەلەک لایەنێن وێ ڤەشارتى ماینە و ڤەکولین ل سەر نە
هاتینەکرن. بابەتێ پلانێن لەشکەریێن هێزێن پێشمەرگەی ژی ئێک ژ ئەوان بابەتانە کو تا ئەڤرو
مافێ خۆ د نڤێسینێن دیروکیدا وەرنەگرتیە، لەورا ئەڤ ڤەکولینە پێکولەکە ژ بۆ پرکرنا ئەوێ ڤالاهییا
هەی د ئەڤی بواریدا نەخاسمە ل دەڤەرا بەهدینان کو شەرێن دەستپێکێ یێن شورەشا ئەیلوولێ ل
ئەوێ دەڤەرێ رویداینە.
ئەڤ ڤەکولینە پێکولەکە ژ بۆ دیارکرنا شێوازێن شەرێن پێشمەرگەیان و پلانێن لەشکەریێن ئەوان
ل دەڤەرا بەهدینان د ئەوان شەرێن د ماوەیێ سالێن ) ١٩٦١ - ١٩٦٣ ( هاتینە رویدان، د ئەڤی ماوەیدا
کومەکا شەران و کریارێن لەشکەری رویداینە، وەکی: شەرێ گەلیێ زاویتە، لومانا – کەڤلەسنێ، گەلیێ
قەنتارە، گەلیێ زاخۆ، وکریارا عەین زالە کو پێشمەرگەیان سەرکەڤتنێن مەزن تێدا ب دەستخوڤە
هیناینە و ئەڤە ژی دزڤریتە ڤە بۆ ئەوان پلانێن لەشكەریێن سەركەڤتی یێن ژلای ێ مەلا مستەفا
بارزانی و سەرکردێن پێشمەرگەیان هاتینە دانان. ئەڤ سەرکەڤتنە بوونە ئەگەرێ بەردەوامبوونا
شورەشێ تا سالا ١٩٧٥ و روبەرەکێ بەرفرەهێ جوگرافیا باشوورێ کوردستانێ بخوڤە بگرین هەر
ژ زاخۆ تاکو خانەقینێ، و کاریگەرییا خۆ ل سەر ئاستێ دوزا کوردی ل نافخو و و دەرڤە ژى هەبیت.
وان كاميران - د.فرهاد محمد ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/584 Tue, 17 Dec 2024 00:00:00 +0000 ڕاپەڕینێن بابلییان ل دژی دەولەتا هەخامەنشییان ) 522 - 481 ب.ز( http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/577
پشتی كوشتنا گئوماتا/ بەردیا و ڕوینشتنا داریوش 522 – 486 ب.ز، لسەر تەختێ دەسەلاتداریا
هەخامەنشییان ل سالا 522 ب.ز، پڕانیا مللەتێن ژێر دەستێ پارسییان ل دژی وی ڕاپەڕین كو دوو
ڕاپەڕین ژ نەه ڕاپەڕینێن ل دژی داریوش، ل دوو سالێن دەستپێكێ ژ دەسەلاتداریا وی ل بابل ڕویدان.
د ناڤبەرا مللەتێن سەرهەڵدێر دا بابلی ئێكەم مللەت بوون كو ل دژی داریوش ڕاپەڕین. دوو ڕاپەڕینێن
دیر یێن بابل پشتی دەرباز بوونا چەندین سالان ژ سەركوت كرنا ڕاپەڕینێن پێشین ئانكو ل
دەستپێكا پادشاهیا خەشایارشا ڕویدان. ئەڤجا د ڤێ ڤەكۆلینێدا بڕێكا پشت بەسن لسەر تێكستا
بیستۆن 1، تێكستێن میخی یێن وەلاتێ بابل، ژێدەرێن كلاسیك و ژێدەرێن نوی، دێ ڤەكۆلین د
بیاڤێ سەرهەڵدانا ڕاپەڕینێن دەستپێكا دەسەلاتداریا داریوش و خەشایارشا 486 – 465 ب.ز، دا ئێتە
كرن. ل دەستپێكێ ڕویدانێن ڕاپەڕینان هاتینە شرۆڤە كرن و پشتی هنگی هۆكارێن سەرهەڵدانا
ڕاپەڕینان و دەرنجامێن وان دئێنە دەستنیشانكرن. ل داویێ بەروڤاژیا هندەك بۆچوونێن دیر یێن
بەربەلاڤ، دێ ئێتە نیشاندان كو ڕاپەڕینێن بابل یێن دژی هەخامەنشییان، سیاسی - مللی و ژبۆ
سەربەخۆیێ بوون.
عەتەم مستەفا - د. محەمەد ساڵح ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/577 Tue, 17 Dec 2024 00:00:00 +0000 بنه مايێنن ڕەخنەیا ڕەوشەنبیری د تێکستێ شانۆیێدا شانۆگه رييا (کەڕەکان) وه كو نموون ه http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/419
ڕەخنەیا ڕەوشەنبیری ئێ ك ژ ئه وان تیۆرێن ڕەخنەییه ، پاش نويخازى و بونیاتگەریيێ د سەردەمێ
هەڤچەرخدا جهێ خۆ ب شێوەیەکێ بەرفرەه د مەیدانا ڕەخنەییدا دیتی. ڕه خنه يا ڕ هوشه نبيرى
گرنگیيێ ب خواندن و ڤەکۆلینا بابەتێن ڕەوشەنبیری ددەت ژ بۆ هندێ بگەهیتە بەرسڤا کۆمەکا
پرسیاران ژ ئه وانژى، تێگەهێ ڕەوشەنبیری و ڕێکخستنا ڕەوشەنبیری و ڕەگەزێن ئ هوێ د بەرهەمێن
ئەدەبی و هونەریدا، لێگەریان ل چەوانیيا ڕەنگڤەدانا ڕێکخستنا ڕەوشەنبیری د گوتارا تێکستیدا
دویری ڕەخنەیا ئەدەبی و هونەرییا گرێدای دین و پیڤەرێن ئەرستيیێن دوکمایی بۆ ژانرێن ئەدەبی
و هونەری هاتینە دانان بۆ دەستنیشانکرنا بەرهەمێ بلند و بژارە و بەرهەمێ نزم ب ڕێکا زمانی
و ڕەوانبیژيیێ و لایەنێ جوانکاری. ئەڤ ڤەکۆلینە هاتييه ته رخانكرن بۆ ڤەکۆلینا ڕێکخستنێن
ڕەوشەنبیری یێن ڤەشارتى و هاتینه پەردەپۆشکرن ب ڕێکخستنێن جوانکاری یێن ئاشکەرا د تێکستێ
شانۆگەریيا )کەڕەکان( یا نڤيسه ر )فەرهاد پیربال(يدا، یا کو ڕویدانێن ئ هوێ ل دور ململانێيا جیهانا
تایبەت يا نموونەیا تاکی یا ئارام و بێدەنگ و جیهانا کەتواری یا تژی دەنگ و ژاوەژاو و توند و
تیژی ژ مەتریالێن پیشەسازی یێن شارستانیەتێن سەردەست.
میڤان علي ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/419 Tue, 17 Dec 2024 00:00:00 +0000 Investigating the Impact of Scaffolding Strategy on EFL Learners’ Writing Skill at Soran University http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/595
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە لێکۆلینەوەی کاریگەری ستراتیژی سکافۆڵدینگ لەسەر کارامەیی نووسین لەلایەن فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە. بۆ ئەم مەبەستە، شەست و یەک قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی زانکۆی سۆران لە ساڵی خویندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هەڵبژێردراون. بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری، رێگای ئەزموونی بەکارهاتووە کە لە دوو گروپ پێکدێن ئەوانیش گروپی کۆنترۆل کە بەشێوەی نەریتی باو دەخوێنن و گروپی ئەزموونی کە بە شێوەی سکافۆڵدینگ دەخوینێن. ئەنجامەکانی لێکۆلینەوە ئەوە دەردەخەن کە ئاستی گشتی کارامەیی نووسین لە لای ئەو قوتابییانە کە بە ڕێگای سکافۆڵدینگ دەخوێنن باشترە و بە شێوەیەکی بەرچاو توانای نوسینیان گەشەی کردوە بە بەراورد لەگەڵ گروپی کۆنترۆل کە بە ڕێگای نەریتی دەخوێنن. بۆیە ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر گرنگی بەرجەستەکردنی ستراتیژییەکانی سکافۆڵدینگ لە پۆل و پێشنیاز دەکات وانەبێژان پشت بەو ڕێگا تازەیە ببەستن بۆ وانەووتنەوە و ئەزمونی فێربونی زمان لەلای قوتابیەکانیان زیادبکەن.
Naznaz Shawqi - Dr. Hoshang Farooq ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/595 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 CONCEPTUAL TRANSFER IN KURDISH EFL LEARNERS’ SPOKEN PERFORMANCE. http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/596
ئەم لێکۆڵینەوەیە پشکنین بۆ ئەگەر و رادەی گواستنەوەی زمان دەکات لە ئاستی زاراوەکاندا لە هاوتایی و ناوەرۆکدا بە پشت بەستن بە چوارچێوەی جارڤیس (٢٠٠٧) لە ناو فێرخوازانی کورد بۆ زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە کە تەرکیزی لەسەر ئەمانەیە: ئەو زاراوانەی لە کوردیدا هەیە کە لە ئینگلیزیدا نییە، ئەو زاراوانەی کە بەرفراوانترن لە بەرامبەرەکانیان لە زمانی ئینگلیزیدا یاخود بە پێچەوانەوە. وە ئەو زاراوانەی لە ئینگلیزی و کوردیدا هەیە کە وا دەردەکەوێت کە وەک یەک بن بەڵام جیاوازن. وە هەروەها لێکۆڵینەوەکە لە رۆڵی توانستی ئینگلیزی دەکۆڵیێتەوە لە گواستنەوەی زاراوەکان لە ناو فێرخوازانی کورد بۆ زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە. فێرخوازانی کورد (٢٠ رەگەزی مێ ١٠ رەگەزی نێر) لە شاری رانیە، باشوری کوردستان- عیراق کە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی راپەرین لە کۆلێجی بنەرەت بەشی زمانی ئینگلیزی دەخوێنن. فێرخوازان لە قۆناغی ٢ و ٤ بوون لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێجی بنەرەت. بەگوێرەی ئەو داتایانەی شیکردنەوەیان بۆ کراوە، ئەنجامەکان دەریدەخەن کە کەیسی زۆر هەیە لە گواستنەوەی زاراوەکان لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانی ئینگلیزی. وە هەروەها تێبینی ئەوە کرا کە توانستی خوێندکاران لە زمانی ئینگلیزیدا رۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە رادەی گواستنەوەی زاراوەکان.
Rawand Ahmed - Jamal Ali ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/596 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 An Empirical Analysis of the Effect of Economic Factors on Educational Planning in Kurdistan Region of Iraq http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/597
ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەزموونییە بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکات ، کە چۆن ڕەچاوکردنی ئابوری کاریگەری لەسەر پلاندانانی پەروەردەیی لە کوردستانی عێراقدا هەیە. توێژینەوەکە پرسەکانی بودجە، تێچووی پەروەردە، گەشەپێدانی ئابووری، داواکاری بازاڕی کار و گەڕانەوەی سەرمایەگوزاری دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە. توێژینەوەکە هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان ئەم دیاریکەرە ئابوورییانە و دەرئەنجامەکانی پلاندانانی پەروەردەیی ڕووناک بکاتەوە، ئەمەش یارمەتی هەرێم دەدات بۆ داڕشتنی سیاسەت و بەرنامەی پەروەردەیی کاریگەر. 118 بەشداربوو بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە، نمونە گرتنی سیستماتیکی قەبارەی نمونەی دیاری دەکرد، ڕاپرسی و پرسیارنامەکان ڕەچاوکردنی بودجە، تێچووی پەروەردە، گەشەپێدانی ئابووری، داواکاری بازاڕی کار و پلاندانانی پەروەردەیی پێوانە کرد. داتاکان بە بەکارهێنانی شیکاری پەیوەندی، فاکتەری و پاشەکشەی پلەبەندی شیکراونەته‌وە. توێژینەوەکە پەیوەندی ئەرێنی لە نێوان پلاندانانی پەروەردەیی کوردستان، ڕەچاوکردنی بودجە، تێچووی خوێندن، گەشەپێدانی ئابووری و خواستی بازاڕی کاردا دەرکەوتووە. گەڕانەوەی سەرمایەگوزاری کاریگەری لەسەر پلانی پەروەردەیی نەبوو. ئەم توێژینەوەیە کاریگەری لەسەر داڕێژەرانی سیاسەتی پەروەردەیی، دامەزراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان هەیە. دۆزینەوەکان دەریدەخەن، کە دەبێت تەرخانکردنی بودجە، تێچووی خوێندن، گەشەپێدانی ئابووری و داواکارییەکانی بازاڕی کار لە پێشینەدا بێت. ئەم پێشنیارانە ئامانجیان باشترکردنی کوالیتی پەروەردە، پەیوەندیدارە به‌ بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری کۆمەڵایەتی ناوچەکە. ئەم توێژینەوەیە بەهۆی قەبارەی نمونە و جوگرافیایەوە سنووردارە. پرسە ئابوورییەکان و کاریگەرییە درێژخایەنەکانیان بۆ پلاندانانی پەروەردەیی پێویستە لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت. دۆزینەوەکان پشتگیری لە بڕیاردانی ئاگادارانە و دروستکردنی سیاسەت و بەرنامەی پەروەردەیی لەسەر بنەمای بەڵگەی ناوچەیی دەکەن.
Bana Basil - Dr: Emad Aziz ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/597 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 Affixation in English with Reference to Dialects in Kurdish http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/598
لەپێشەکیدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەین وشەسازی (مۆرفۆلۆجی) کۆنترین بەشی زمانە چونکە ئەوەی زمانزان بوو واتا خەریکی وشەسازی بووە لە ڕێزمان ، وە کاتێک زمان لە فەڕەنسا  (دوی ساسێر) وەک زانست بایەخی پێدرا لە دوای ساڵی 1850، وشەسازی بنەچە و کانیاوی دەنگسازی و ڕستەسازی و واتا سازی بووە. رۆنانی وشەو بونیادی وشە پێویستی بە چەند گۆڕانکاریەکی ڕێزمانی و واتایی هەیە بە  گیرەک( پاشگر و پێشگر).

لە سەرەتا گرنگی تۆژینەوە و میتۆدی بەراوردکاری و ئامانج و سنورداری لێکۆڵینەوەکە لە وشەی داڕێژراو. هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی لە خێزانی زمانە هیندۆ- ئەوروپیەکانن ، بەڵام لە تایپۆلۆجیای مۆرفۆلۆجی زمانی ئینگلیزی سادەترە لە ڕووی گیرەکەوە چونکە لە ئینگلیزی کۆندا زۆربەی وشەکان مۆرفیمی تاک بووە ، کاریگەری داگیرکردنی بەڕیتانیا لە لایەن فەرەنساوە بۆ ماوەی نزیکەی پێنج سەدە  واتا کاریگەری زمانی فەڕەنسی کە نەوەی زمانی لاتینە هەروەها زاراوەی زانستی لاتینی وگریک وای کردووە لە ٦٠-٧٠٪ لەم پێشگر و پاشگرانەی ئینگلیزی لەو دوو زمانەوە وەرگیراوە. بۆ نموونە وشەی  (disestablishmentarianism  ِAnti) بریتیە لە شەش مۆرفیم داڕشتنی وشەکە زیاتر لە سەدەیەکی خایاندووە  گیرەک بۆڕەگی (establish) زیاد کراوە ؛ واتا جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت. لە سەرچاوەی نوێ و توێژینەوەی ئەکادیمی نوێی ڕیزمانی کوردی دوو جۆر گیرەک هەیە هەڵگواستن (مۆڕفیمی داڕێژراو) و شکاندن ( مۆڕفیمی وشەگۆڕ) هەروەکو سەرچاوە ئینگلیزیەکان ، بەڵام ئەوانەی زمانزانی ترادیشناڵن یان دەرچووی قوتابخانەی ڕووسیان وەک دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف مۆرفیمی ریشەیی (root morpheme) زیادکردووە بەڵام لە توێژینەوەی ئکادیمی نوێدا دروست نیە . لە کۆتایی ئەم تۆژینەوەیە لە نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردیدا مۆرفیمی ئازاد و  مۆرفیمی لکاو ( bound morpheme) هەیە ؛ مۆرفیمی لکاو دوو جۆرە یەکەم مۆرفیمی هەڵگواستن = وشە داڕێژراو ( derivational morpheme) کە بەشەکانی ئاخاوتن دەگۆڕێت یان واتای وشە دەگۆڕێت  لەگەڵ مۆرفیمی شکاندن = وشە گۆڕ(inflectional morpheme) تەنها کاریگەری ڕێزمانی هەیە وەک تاک و کۆ /کردار/ ئاوڵناو و بەراوردکاری.  پێشگر و پاشگر هاوشێوەی یەکترن لە زمانی ئینگلیزی و کوردی ، لە هەردوو زمانەکەدا پێشگر کەمترە لە پاشگر، خاڵی جیاوازی ئەم توێژینەوەیە ئەویە لە زمانی ئینگلیزیدا نێوگر (infix )هەیە واتا مۆرفیم لە ناوەڕاستی ڕەگ  وشەکە دەگۆڕێت بەڵام لە زمانی کوردیدا  نێوگر نیە ؛ چەند وشەیەک هەیە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە بە هەڵە گۆدەکرێت وەک :

آثار-------- ئاسار / ئاسەوار

تجارة ----- تیجارەت / توجارەت

شبق ------- شەبەق /شەفەق

ئەمانە هیچیان ڕاست نین چونکە  لە زمانی جادەوە ( Slang) کەوتونەتە ناو زمانی کوردیەوە وەک روونمان کردەوە نێوگر لە زمانی کوردی پەتی (Pure ) دا نیە.

Dr. Azad Tahir ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/598 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000 A Qualitative Action Research Study on LearnerCentered Teaching in EFL Classes Within Three Public Schools in the Kurdistan Region of Iraq http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/467
"بە دڵنیاییەوە بە هەر دە پەنجە مۆری دەکەم"، توێژینەوەیێکی کرداییە لەسەر شێوازی فێرکردنی فێرخواز-ناوەند بۆ زمانی ئینگلیزی وەك زمانێکی بیانی لە قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق

پوختە

ئەم توێژینەوە کردارییە ئامانجی بردەودانە بە شێوازی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند لە نێو مامۆستایانی زمانی ئینگلیزیی قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق. ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەرییەکانی ڕاهێنانی ئەم توێژینەوەیە لەسەر بەکارهێنانی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند لە لایەن بەشداربووان و دیاری کردنی ئاستەنگەکانی جێ بە جێ کردنی لەم ناوچەیە.  بیست مامۆستای زمانی ئینگلیزی بەشدارییان کرد لە ڕاهێنانێکی شەش - ڕۆژە، سێ کەسیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی توێژینەوەکە هەڵبژێردران. داتاکان لە ڕێگەی چاوپێکەوتن، دیدەنی کردن، و چاوپێکەوتنی دوای دیدەنی کردن بە شێوەی سەرهێڵ کۆکرانەوە. دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن کە ڕاهێنانەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تێڕوانینی مامۆستایان بۆ ئەم شێوازی فێرکردنە هەبووە کە بووەتە هۆی بە شەوقەوە پاڵپشتی کردنی ڕێبازەکە و گۆڕانکاریی بەرچاو لە وانەوتنەوەکانیان. جگە لەوەش، ئەم توێژینەوەیە ئاڵنگاری بەرچاوی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێبازەی دۆزینەوە کە پەیوەندییان بە فێرخوازان، مامۆستایان و سیستەمی پەروەردەوە هەیە، ئەمەش، تیشکی خستە سەر پێویستی داڕێژەرانی سیاسەتی پەروەردە و بڕیار بەدەستان بۆ پێداچوونەوەی پێشینەی کارەکانیان وەك دیزاینی مەنهەج، شێوازەکانی هەڵسەنگاندن، و دابینکردنی سەرچاوەکان بۆ ئەوەی هاوتەریب بن لەگەڵ بنەما و پێداویستییەکانی شێوازی فێرکردنی فێرخواز-ناوەند. توێژینەوەکە جەخت لەسەر پێویستیی بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ فێرخوازان، مامۆستایان، بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت کاریگەرانە شێوازی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند جێ بە جێ بکرێت.

ووشە سەرەکییەکان: فێرکردنی فێرخواز-ناوەند، توێژینەوەی کرداریی، ئاستەنگەکان، پەرەپێدانی پیشەیی
Dildar Abdulhameed - Ismael Louber ##submission.copyrightStatement## http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/467 Wed, 11 Dec 2024 00:00:00 +0000