بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی(غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ)ی بەختیار عەلی دا

توێژەران

  • حەیدەر جەوهەر ئەحمەد Hawler Medical University
  • پەخشان سابیر حەمەد بەشی زمانی كوردی، فاكەڵتی ئاداب، زانكۆی سۆران

:

https://doi.org/10.56422/ka..58.149

:

بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی

پوختە

ڕۆمان فۆرمێكی كراوەی هەیە و هەر ژانرێكی ئەدەبی دەتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی پێکهاتەکەیدا لە ئاستی ئاوێتەبوون یان لە ئاستی كۆكردنەوە دەربكەوێت، بەمەش ژانرە كۆن و نوێیەكان دەتوانن وزەیەكی زیاتر بە ئەزموونی ڕۆماننووس بدەن، له ‌ئه‌نجامدا بەیەكداچوونی ژانرە ئەدەبییەكان دواجار وەك ئامرازێكی هونەری لە ڕۆمانەكەدا بەرخوردی لەگەڵدا دەكرێت بۆ پێدانی ماناو دەلالەتی نوێ و دەربڕینی تێڕوانینە ئیستاتیكییەكانی ڕۆماننووس.

بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆماننووسە هاوچەرخانەی كورد كە لەم رۆمانەدا بەسەلیقەیەكی وردەوە ئەفراندنی خۆی خستۆتەڕوو و بایەخی بە بەیەكداچوونی ژانری ئەدەبی داوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا كاركراوە بۆ ئەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت و ڕۆمان لە تێكستی (غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ) بخرێتەڕوو.

لە ناواخنی ئەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە ڕوونكردنەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت بە ستراكتووری ڕۆمانەكە و مەبەست و مانا و ئاماژه‌کانی دراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی بەر ڕووناكی دراوە. 

  وشە سەرەكییەكان: بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی. 

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-03-28