توێژینەوە پەسەند كراوەكان
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی، بەڕێزتان ئاگادار دەكاتەوە، كە ئەم توێژینەوانە پەسەند كراون و لە یەكێك لە ژمارەكانی داهاتووی گۆڤارەكەماندا بڵاو دەكرێنەوە.
حهمهسهعید حهسهن

سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی و خاوەن ئیمتیازی گۆڤار
هەولێر، هەرێمى کوردستان. عێراق.
تەلەفۆن: 9882-492-750-00964
ئیمەیل: president@ka.gov.krd
ئۆرکید: 0009-0005-0389-3048
کاری لە بوارەکانی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ڕەخنەی ڕۆشنبیری، وەرگێڕان و شیعردا کردووە. شەست کتێبی بڵاوکراوەی هەیە. نوێنەری نووسەرانی سلێمانی بووە لە مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورددا. ئەندامی نووسەرانی سوێد و سەرنووسەری گۆڤاری خەرمانە بووە کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەددا لە سوێد دەردەچوو. زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سوێدی دەزانێت. وێڕای شیعر، چوار کتێبیشی لە سوێدییەوە کردووە بە کوردی. نموونەی بەرهەمی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی، عەرەبی و فارسی وەرگێڕدراون. دەزگای ئاراس خەڵاتی ئەدەبی لە ساڵی ٢٠٠٤دا و دەزگای یەکسانیی جێندەر خەڵاتی خامەی ئەڵماسیی لە ٢٠٢٠دا پێ بەخشیوە.
سهرنووسهر:
پ.د. موحسین ئەحمەد عومەر

پسپۆڕى ئەدەبى گشتى و بەراوردکارى
ئەندامى کاراى ئەکادیمیاى کوردى
هەولێر، کوردستانى عێراق.
تەلەفۆن: 7589-453-750-00964
ئیمەیل: mohsen.omer@su.edu.krd
ئۆرکید: 6618-9745-0001-0000
موحسین ئەحمەد عومەر پرۆفیسۆرە لە ئەدەبى گشتى و بەراوردکارى. ئەندامى کاراى ئەکادیمیاى کوردییە و سەرنووسەرى گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردی-یە. بەکالۆریۆسى لە زمان و ئەدەبى کوردى لە زانکۆى بەغدا لە ساڵى ١٩٨٦ وەرگرتووە، ماستەر و دکتۆراى لە زانکۆى سۆربۆنى نوێ پاریسى سێ لە ١٩٩٦ وەرگرتووە. لە ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ سەرۆکى بەشى فرەنسى بووە لە زانکۆی سەلاحەدین. توێژینەوەى لەبارەى ئەدەبى بەراوردکارى و تیۆرىی ئەدەبى و مێژووەى ئەدەب و ئەدەبى فرەنسییەوە هەیە. ماوەى بیست ساڵ ئەدەبى نوێى فرەنسى و کوردیی گوتوەتەوە، زۆربەى بەرهەمەکانى ئەلبێر کاموى لە فرەنسییەوە کردووەتە کوردى. کتێبى رۆژهەڵاتناسى نووسینی ئێدوارد سەعید و ئەنتۆلۆژیاى دوو سەد ساڵەى شیعرى فرەنسى بۆ کوردى وەرگێڕاوە.
بهڕێوهبهری نووسین:
د. پهخشان فههمی فهرحۆ
دهستهی نووسهران:
پ.د. قەیس کاکل تۆفیق
پ.د. بەختیار سەجادی

ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆریی فەرهەنگی، نوێخوازی
پرۆفیسۆر لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، سەرۆک و دامەزرێنەری بەشی کوردی، زانکۆی کوردستان، سنە
تەلەفۆن: 33664600-87-98+
ئیمەیل: b.sajadi@uok.ac.ir
ئۆرکید: 5803-6483-0002-0000
ماڵپەر: https://uok.ac.ir/~b.sajadi
پێنوێنی ئێچ: 5
بەختیار سەجادی دکتۆرای ئەدەبی ئینگلیزیی لە زانکۆی ئێگزێتێر لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگرت. ئەو خاوەنی دکتۆرای فەلسەفەشە، کە ساڵی ٢٠٠٦ لە زانکۆی پوونا وەریگرتووە. هەروەها، پرۆفیسۆری میوان بوو لە زانکۆی کارڵتۆن لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٢٢. سەجادی پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی ئینگلیزی و سەرۆکی دامەزرێنەری بەشی کوردی بوو لە زانکۆی کوردستان لە سنە لە ساڵەکانی ٢٠١٥-٢٠٢٠. سەجادی خاوەنی چەندین کتێب و ژمارەیەکی زۆری توێژینەوەیە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی و فارسی لەسەر ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆریی فەرهەنگی، ئەدەبی کوردی، ئەدەبی ئینگلیزی، زاراوەسازی، وەرگێڕان و پرۆسەی نوانەسازی. بواری سەرەکیی توێژینەوەکانی بریتین لە زمان، ئایدیۆلۆجی، ناوشیاری، سوبژێکتیڤیتە و هەڵسازان و نواندنەوەی ناسنامە.
پ.د. فهرهاد قادر كەریم
پ.ی.د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان

پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبی
ئەندامى کاراى ئەکادیمیاى کوردی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
تەلەفۆن:
ئیمەیل:
پ.ی.د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

پسپۆڕی: ڕەخنەی ئەدەبی، توێژینەوەی کولتووری
تەلەفۆن:
ئیمەیل:
دکتۆر لەزگین چاڵی
دەستەی ڕاوێژکاران:
پ.د. هاشم ئەحمەدزادە
پ.د. عەبدوڕەحمان ئاداک
پ.د. ساڵح ئاکین
پ.د. جەلیل جەلیل
پ.د. جەعفەر شێخەلیسلامی
پ.د. مارتین ڤان برونسن
پ.د. میشێل لیزێنبێرگ
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی، بەڕێزتان ئاگادار دەكاتەوە، كە ئەم توێژینەوانە پەسەند كراون و لە یەكێك لە ژمارەكانی داهاتووی گۆڤارەكەماندا بڵاو دەكرێنەوە.