وێنای مێتافۆڕیی کات: لە درکی زمانییەوە بۆ درکی زەینی

توێژەران

  • به‌هار زایر محمد

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.292

پوختە

توێژینەوەکە دەربڕینە لەو مێتافۆرانەی زمانی کوردی کە چۆن وێنای کات دەکەن و پێکهاتەکانی لە زەیندا جێگیر دەکەن، وێنای میتافۆڕیی بۆ کات لە چوارچێوەی زەیندا، واتا تیشکخستنە سەر ئەو میکانزمە مەعریفییانەی کە بەشێکن لە نائاگایی (اللاوعي) مرۆڤ و بەشدارن لە بونیاتنانی وێناکردنی ئێمە بۆ کات و بیرکردنەوە لێی و قسەکردن لەسەری، وێنای کات بە وێنای ناخودئاگا دەخرێتەڕوو و  بە شێوەیەکی میکانیکی بەکاردەهێنرێت.

کاتێک وشەی "کات" بەکار دێنین، سەرەتا دەبێ چۆنیەتی وێنامان بۆی و شێوازی بیرکردنەوەمان لێی شی بکەینەوە، چونکە لە ناو سیستەمی وێنای ئێمەدا، چەمکی "کات" چەمکێکی ئاڵۆز و دەوڵەمەندە، ئەوە جگە لەوەی ئێمە وێنای کات لە میانی کات خۆیەوە ناکەین بەڵکو تێگەیشتنمان بۆی لە ڕووی میتافۆڕی و خوازەییەوەیە.

   پرسەکە هەندێ بابەتی ورد لە زمانی کوردیدا دەخاتەڕوو کە تەنیا پەیوەست نین بە فەلسەفەی کاتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە زەینی ئاخێوەری زمانی کوردییەوە هەیە بۆ کات، هەر بۆیە وێناکان هەموو کات لە خۆیدا دەرناکەوێت، بەڵکو درکی ئێمە بۆی پەیوەستە بە وێناکانی تری وەک جوڵە و بۆشایی (گەردوون) و ڕووداوەکان ...هتد ەوە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-21

ژمارە

بەش

Articles