ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ى تيۆرى دیالۆگى باختين له‌ چه‌ند شيعرێكی(نالی و سالم و كوردی)دا

توێژەران

  • ئومێد عزيز مسته‌فا بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..58.296

پوختە

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خۆى له‌وه‌دا ده‌بينێته‌وه‌، كه‌ گفتوگۆ يان ديالۆگ وه‌كو یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌ گرنگه‌كانى زمان و ئاخاوتن به‌گشتى و گرنگى له‌ ناو ئه‌ده‌بدا به‌تايبه‌تى به‌كارهاتووه‌، هونه‌رى گفتوگۆ به‌هۆى گرنگيیه‌كه‌يه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى جومگه‌و به‌شه‌كانى زمان و ئه‌ده‌بدا به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو سوودى لێوه‌رگيراوه‌، له‌ هه‌ندێك كاتدا وه‌كو به‌شێكى سه‌ره‌كى به‌ مه‌به‌ستى گه‌ياندنى بيرۆكه‌ سه‌ره‌كيیه‌كانى ناوده‌ق سه‌يركراوه‌. هه‌روه‌ها مه‌به‌سته ‌سه‌ره‌كییه‌كه‌و گرنگی بابه‌ته‌كه‌‌ خۆی له‌ ساغكردنه‌وه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی باختیندا ده‌بینێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری گفتوگۆ له‌ شیعرى كورديدا، به‌تایبه‌تی له‌ شیعری كلاسیكی كوردیدا. له‌كاتێكدا باختین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شیعری له‌ هونه‌ری دییالۆگ بێ به‌ش كردووه‌و پێی وایه‌ شیعر له‌ دیالۆگ خاڵییه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ شیعرو په‌خشان لێك جیاده‌كاته‌وه‌و باوه‌ڕی وایه‌ ڕۆمان باشترین نموونه‌ی دیالۆگه‌، به‌ڵام جۆره‌كانی شیعر به‌م جۆره‌نیيه‌و هونه‌ری گفتوگۆیان تیادانییه‌. بۆئه‌م مه‌به‌سته،‌ وێڕای نموونه‌ی چه‌ند دێڕه‌ شیعرێكی شاعیرانی كۆن و نوێی شیعری كوردی، بۆجۆره‌كانی دیالۆگ له‌شیعردا، چه‌ند دێڕه‌ شیعرێكی نالی و سالم و كوردی، كراوه‌ به‌ كرۆكی توێژینه‌وه‌كه‌، بۆ سه‌لماندنی هونه‌ری گفتوگۆ له‌شیعردا.

وشه‌ سه‌ره‌كیيه‌كان: شیعر، گفتوگۆ، نالی، سالم ، كوردی.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-03-28