دۆناودۆنی ڕۆحه مه‌زن و پیرۆزه‌كان له نێو ئایینی یارسان (كاكه‌یی)دا
:
https://doi.org/10.56422/ka..58.307پوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ته به ڕۆحه مه‌زنه پیرۆزه‌كان له ئایینی یارسان (كاكه‌یی) دا و ناسینه‌وه‌یان له ڕێگا‌ی كه‌لام و تێكسته پیرۆزه‌كانیانی یارسان و فه‌لسه‌فه‌ی دۆنای دۆن. فه‌لسه‌فه‌ی دۆنای دۆن كێل و گه‌وهه‌ری ئایینی یارسانه (گواستنه‌وه‌ی ڕۆحه‌كان له قاڵبێك بۆ قاڵبێكی تر یان سورانه‌وه‌ی ڕۆحی مرۆڤ) دۆنای دۆن سه‌ره‌تا و بناغه‌ی زۆربه‌ی ئایین و فه‌لسه‌فه‌كانه. ئایینه دێرینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌ر له ئیسلام له‌سه‌ر دۆنای دۆن دامه‌زراون، وه‌ك (میترایی، زه‌رده‌شتی، زه‌روانی، بودایی...هتد).
بڕوادارانی ئایینی یارسان به پێی فه‌لسه‌فه‌ی دۆنای دۆنی ئایینه‌كه‌یان، ڕۆحه مه‌زنه‌كان ده‌ناسنه‌وه و لایان پیرۆز به هی خۆیان ده‌زانن. ئه‌گه‌رچی به‌شێك له ڕۆحه مه‌زن و پیرۆزه‌كان ڕۆڵ و پێگه‌یان هه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای كوردستان و ئایینی یارساندا.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كمان له ڕۆحه مه‌زن و پیرۆز و ناسراوه‌كانی ئایینی یارسان وه‌رگرتووه، كه له تێكسته‌كانی سه‌ره‌نجامی پیرۆزدا هاتووه. هه‌ر به پێی ڕاڤه‌كاری تێكسته پیرۆزه‌كانی سه‌ره‌نجام دۆنه‌كان ده‌ناسینه‌وه و به‌راوردیان ده‌كه‌ین كه چ ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كیان هه‌بووه له كاتی خۆیدا (دۆن و ده‌وره‌ی تردا)، كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای كوردستان و ئایینی یارسان.