پێشگريمانه‌ له‌ڕيكلامى بازرگانيدا- شێوازى گاڵته‌جارى به‌نموونه‌

توێژەران

  • شوكر محەمەد ساڵح بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
  • ئاسۆس ئەنوەر سلێمان به‌شی كارگێڕی ده‌زگاكانی گه‌شتیاری، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر

:

https://doi.org/10.56422/ka..58.414

:

زمان، پێشگريمانه‌، ڕێكلامى بازرگانى، شێوازى گاڵته‌جارى، ڕازيكردن.

پوختە

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ به‌ناونيشانى (پێشگريمانه‌ له ‌ڕێكلامى بازرگانيدا- شێوازى گاڵته‌جاڕى به‌نموونه‌)، باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ زمان چ ڕۆڵێك ده‌بينێت له‌ ئاماده‌كردنى ‌ڕێكلامى بازرگانى ته‌له‌فزيۆنيدا، زمانى ڕێكلام ده‌بێت زمانێكى ئاسان و پوخت و سه‌رنج ڕاكێش بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر ڕازيبكات، بۆ كڕينى به‌رهه‌مه‌كه‌، ئينجا له‌وێشه‌وه‌ ڕۆڵى پێشگريمانه‌ خراوه‌ته‌ به‌رباس، كه‌ چه‌نده‌ گرنگه‌ بۆ ئاماده‌كردنى ڕێكلام، ده‌بێت ڕێكلامساز خوێندنه‌وه‌يه‌كى باشى هه‌بێت بۆ بيرى به‌رانبه‌ر ئه‌ميش له ‌ڕيگا‌ى پێشگريمانه‌وه حه‌ز و پێويستييه‌كانى بزانێت، له‌م باسه‌ شێوازى گاڵته‌جارى كارى له‌سه‌ر كراوه‌، چونكه‌ له‌ ڕێكلامدا گرنگه‌ بينه‌ر بخرێته‌ ژێركاريگه‌رييه‌كه‌وه‌ و ئاڕاسته‌ى بيرى بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى چێژى لێوه‌رگرێت، دواتريش بكه‌وێته‌ بارى ڕازيبوون، هه‌ڵبه‌ته‌ ڕيبازى شيكارى گيراوه‌ته‌به‌ر بۆ شيكردنه‌وه‌ى نمونه‌كان، له‌ئه‌نجامى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕێكلام زۆر پشت نابه‌ستێت به‌ ڕاستییه‌كان و ژماره‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی زیاتر پشت به‌ وروژاندنی لایه‌نی ده‌رونی و سایكۆلۆژییای به‌كاربه‌ر ده‌دات، ئه‌مه‌ش به ‌ڕوونی له‌ زمانی ڕێكلامدا دیاره‌. شێوازى گاڵته‌جارى له ‌ڕێكلام كاريگه‌رى زياتره‌ له‌سه‌ر به‌رانبه‌ر و زۆرترين كاردانه‌وه‌شى ده‌بێت، به‌هۆى هه‌ستێكى خۆش به‌ بينه‌ر ده‌به‌خشێت و دواجاريش ده‌بێته‌ هۆى ڕازيكردنى. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ له‌ دوو به‌ش و چه‌ند ئه‌نجامێك و ليستى سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌ به‌شێوه‌يه‌ك:

به‌شى يه‌كه‌م باس له‌(پێشگريمانه‌ له ‌ڕێكلامدا) ده‌كات، ناساندنى پێشگريمانه‌ و ڕێكلام، ئينجا ڕێكلام و ‌كاريگه‌رييه‌كانى، ئامانجه‌كانى ڕێكلام، هۆكاره‌كانى كاريگه‌ربوون و ڕازيكردن له ‌ڕێكلامى بازرگانيدا، شێوازه‌كانى داڕشتنى ڕێكلامى بازرگانى.

به‌شى دووه‌م باس له ‌(ڕۆڵى زمان له‌ پێشگريمانه‌ى ڕێكلام به‌گشتى و شێوازى ڕێكلامى گاڵته‌جارانه‌ به‌تايبه‌ت)ده‌كات، باس له‌ پێشگريمانه‌ له ‌ڕێكلامى بازرگانى ده‌كات، ڕۆڵى زمان له ‌پێشگريمانه‌ى ڕێكلامى بازرگانيدا، بنه‌ما زمانييه‌كانى ڕێكلام، ڕازيكردن و هه‌نگاوه‌كانى ڕازيكردن، بنه‌ماكانى ڕازيكردن له‌ ‌ڕێكلامى بازرگانيدا، شێوازى گاڵته‌جارانه‌ له ‌ڕێكلامى بازرگانيدا، شێوازه‌كانى خستنه‌ڕووى ڕێكلام به‌شێوازى گاڵته‌جاڕى.

وشە سەرەكییەكان: زمان، پێشگريمانه‌، ڕێكلامى بازرگانى، شێوازى گاڵته‌جارى، ڕازيكردن.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-03-28