A Qualitative Action Research Study on LearnerCentered Teaching in EFL Classes Within Three Public Schools in the Kurdistan Region of Iraq

توێژەران

  • Dildar Abdulhameed Ministry of Education
  • Ismael Louber Gulf University for Science & Technology

:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.467

پوختە

"بە دڵنیاییەوە بە هەر دە پەنجە مۆری دەکەم"، توێژینەوەیێکی کرداییە لەسەر شێوازی فێرکردنی فێرخواز-ناوەند بۆ زمانی ئینگلیزی وەك زمانێکی بیانی لە قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق

پوختە

ئەم توێژینەوە کردارییە ئامانجی بردەودانە بە شێوازی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند لە نێو مامۆستایانی زمانی ئینگلیزیی قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق. ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەرییەکانی ڕاهێنانی ئەم توێژینەوەیە لەسەر بەکارهێنانی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند لە لایەن بەشداربووان و دیاری کردنی ئاستەنگەکانی جێ بە جێ کردنی لەم ناوچەیە.  بیست مامۆستای زمانی ئینگلیزی بەشدارییان کرد لە ڕاهێنانێکی شەش - ڕۆژە، سێ کەسیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی توێژینەوەکە هەڵبژێردران. داتاکان لە ڕێگەی چاوپێکەوتن، دیدەنی کردن، و چاوپێکەوتنی دوای دیدەنی کردن بە شێوەی سەرهێڵ کۆکرانەوە. دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن کە ڕاهێنانەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تێڕوانینی مامۆستایان بۆ ئەم شێوازی فێرکردنە هەبووە کە بووەتە هۆی بە شەوقەوە پاڵپشتی کردنی ڕێبازەکە و گۆڕانکاریی بەرچاو لە وانەوتنەوەکانیان. جگە لەوەش، ئەم توێژینەوەیە ئاڵنگاری بەرچاوی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێبازەی دۆزینەوە کە پەیوەندییان بە فێرخوازان، مامۆستایان و سیستەمی پەروەردەوە هەیە، ئەمەش، تیشکی خستە سەر پێویستی داڕێژەرانی سیاسەتی پەروەردە و بڕیار بەدەستان بۆ پێداچوونەوەی پێشینەی کارەکانیان وەك دیزاینی مەنهەج، شێوازەکانی هەڵسەنگاندن، و دابینکردنی سەرچاوەکان بۆ ئەوەی هاوتەریب بن لەگەڵ بنەما و پێداویستییەکانی شێوازی فێرکردنی فێرخواز-ناوەند. توێژینەوەکە جەخت لەسەر پێویستیی بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ فێرخوازان، مامۆستایان، بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت کاریگەرانە شێوازی فێرکردنی فێرخواز- ناوەند جێ بە جێ بکرێت.

ووشە سەرەکییەکان: فێرکردنی فێرخواز-ناوەند، توێژینەوەی کرداریی، ئاستەنگەکان، پەرەپێدانی پیشەیی

ژیاننامەی توێژەر

Ismael Louber, Gulf University for Science & Technology

College of Arts & Sciences / English Department

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-12-11

ژمارە

بەش

Articles