نامۆیی لە ڕۆمانی (نازیلا) ی یاسین خێڵانی

توێژەران

  • ڕۆژگار محمد زانكۆی كۆیه‌
  • ساكار ئه‌كره‌م زانكۆی كۆیه‌

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.493

:

الكلمات الرئيسية: الغرابة ، العزلة ، الحب ، الغيرة ، الشك.

پوختە

پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی

کاتێک مرۆڤ هەست و پێوەندییە مرۆییە شاراوەکانی و پێویستییە  مرۆڤایەتییەکانی ون دەکات، تاک هەست بە بێتوانایی خۆی دەکات، لە نەبوونی کاریگەرییدا بەسەر هەڵوێستە کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەرییدا، خۆی لە خۆیدا هەستکردنە بە دابڕان و جیابوونەوەی مرۆڤ لە تەوژمە کلتوورییە کۆمەڵایەتیەکان. نامۆیی دۆخێکە، کە مرۆڤ هەست به‌ بێ توانایی لە گۆڕینی بارودۆخی ژیانی خۆیدا دەکات، مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، نامۆبوونیش له‌ ئەنجامی بونیادە کۆمەڵایەتییەکانە، کە مرۆڤەکان تێکدەشکێنێت ‌و ناوەڕۆکە مرۆییەکەی لێ دەسێنێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی بەسەر ئەدەب‌ و هونەری سەردەم ‌و مێژووی بیریی کۆمەڵایەتیدا باڵی کێشاوە. نامۆبوون لە ڕەفتار و هەڵس و کەوتی کەسەکان دەردەکەوێت، کە گۆشەگیرن، سیفاتە دیارەکانی کارەکتەری نامۆ ئەوەیە، کە هەست بە تەنهایی و گۆشەگیری دەکات، دیاریدەیەکی ترسناکی ناو کۆمەڵگایە، كاریگه‌رییه‌كی زۆری خستۆتە سەر تاک و دایبڕاندوون لە کۆمەڵگا، ئەمەش زیاتر بەهۆی هۆکارەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بەرزبونەوەی ئاستی سەرمایەداری، بە تایبەت کاریگەری لەسەر چینی گەنجان. ئەگەر سەیری هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە بکەین، بە جۆرێک نامۆیە کە لە ڕووخساریان ڕەنگی داوەتەوە، بۆیە  نامۆبوون بۆتە جێگەی سەرنجی توێژەران، لە بوارکانی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ئاینی، دەرووناسی، ڕامیاری، هۆشیاری کۆمەڵگا، زانستی، فەلسەفی،  پەروەردەیی و ئەدەبی.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-21

ژمارە

بەش

Articles