سەربار لە زمانی کوردیدا

توێژەران

  • یونس اسماعیل یونس
  • حاتەم ولیا محەمەد

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.529

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی )سەربار لەزمانی کوردیدا(یە، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی کەرەستە
ناسەرەکییەکان )سەربار( لەزمانی کوردیدا، بەپێی تیۆریی بەرهەمهێنان و گوێزانەوە، بەدیاریکراوی
یاساکانی گوێزانەوە، چونكە تیۆریی )ب،گ( کەرەستەکانی ڕستە دیاری دەکات و سەربارەکانیش
ئەو کەرەستانە دەگرێتەوە کە ناپێویستین لە پێکهاتەی ڕستەدا. لەم توێژینەوەیەدا کەرەستە
ناسەرەکییەکان لە چوارچێوەی فرێزی ناوی و فرێزی کاری، بە پشتبەسن بە زانیاریی سینتاکسی
و سیمانتیکی، دیاری کراون. لەبەر ئەوەی دەتوانرێت لە دوو ئاراستەی جیاوازەوە لە سەربار
بڕوانرێت، ئەویش لایەنی واتایی و لایەنی ڕستەسازییە، لە لایەنی واتاییدا ئەرکی پێدانی زانیاریی
زیاترە بە سەرەی فرێزە ناوییەکە یان ڕوودانی کارەکە. لەلایەنی ڕستەسازییەوە وەکوو ئەرکێکی
سینتاکسی ڕۆڵیان فرەوانکردنی پێکهاتەی فرێز و ڕستەیە. ئەمانەش لە توێژینەوەکەدا جگە لە
پێشەکی و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان، لە دوو تەوەرەدا خراوەته ڕوو:
تەوەرەی یەکەم، ئاراستەیەکی تیۆری بۆ سەربار تەرخان کراوە. تەوەرەی دووەم تایبەت کراوە بە
)سەربار لەزمانی کوردیدا(، بۆ دەستنیشانکردنی کەرەستە ناسەرەکییەکان لە ئەرکی سەرباردا، تیایدا
باسی ئەم بابەتانە کراوە )زاراوەی سەربار، چەمک و پێناسەی سەربار ، سەربار و فرێزی ناوی،
سەربار و فرێزی کاری، کەرەستە ناسەرەکییەکان، تایبەتمەندییەکانی سەربار(.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-21

ژمارە

بەش

Articles