شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دابەشبوونی کێڵگەکانی گازی سروشتی لە کوردستانی عێراق و توانستی وەبەرهێنانی

توێژەران

  • سەرکەوت عەبدوڵا دروێش پیرداود
  • سیروان عارەب صادق

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.563

:

دابەشبوونی جوگرافی، گازی سروشتی، کێڵگە گازییەکان، بەرهەمهێنان، هەناردەکردن

پوختە

ئەمڕۆ گازی سروشتی لە پشتێنییەکی فرەوانی گۆی زەوی هەوڵی بەدواداگەڕان و بەرهەمهێنان
و بەکاربردنی دەدرێت، لەبەر ئەوەی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زۆر باشە، لەوانە بە
دۆستی ژینگە ناو دەبرێت، لە کاتی سووتانیدا گەرمییەکی بەرزی لێ دەکەوێتەوە، دەچێتە
زۆرێک لە بەکاربردنی وزەی کەرتە جۆربەجۆرەکانی ژیان، لە نێویاندا کەرتی پیشەسازییە،
بەرهەمهێنانی کارەبایە، کە خواستی ئەمڕۆی کوردستانی عێراق پێویستی بە وەها وزەیەک
هەیە بۆ بەگەڕخستنی لە وێستگەکاندا بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی.
مەبەست لەم توێژینەوەیەدا ئەوەیە؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافی ئەنجام دەدات بۆ دابەشبوونی
کێڵگە گازییەکانی ناوچەی توێژینەوە، بڕی یەدەگ و توانستی بەرهەمهێنانیان دەخاته ڕوو،
وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا توانستی بڕی بەرهەمهێنان لە ئاستی خواستی
ناوەخۆدایە یان نا؟، هەروەها مەبەستێکی تری توێژینەوەکە ئەوەیه، ڕۆڵ و گرنگیی گازی
سروشتی بە دیار بخات لەسەر پێگەی ئابووری و سیاسیی ناوچەی تویژینەوە؟.
بە مەبەستی گەیشن بە ئەنجامێکی دروست، توێژینەوەکە کاری کردووە لەسەر کۆکردنەوەی
داتا و ئاماری پێویست، بۆ خستنەڕووی ئەمانەش پشتی بە میتۆدی وەسفی و شیکاری و
بەراوردکاری بەستووە.
لە قووڵایی باسەکەدا ئەوە خراوەته ڕوو کە بڕی یەدەگی گازی سروشتیی کوردستانی عێراق
مەزەندە کراوه بە ) TCM 5.71 (، نزیکەی ) 200 تریلیۆن/ پێ 3(، ئەمەش یەکسانە بە )% 3.03 (
ی سەرجەمی گازی سروشتیی جیهان لە ساڵی ) 2020 (. هەر بۆیە ئەو برە گازەی هەیە
بە جیاوازی شوێنجێی جوگرافی و جیۆلۆجی دابەشبووە بەسەر حەشارگەکانی سنووری
پارێزگاکانی ناوچەی توێژینەوەدا، کەم و زۆری بڕی یەدەگی گازەکە بەپێی قەبارە و توانستی کێڵگە و بلۆکەکان لە یەکری جیاوازە.
یەکێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە پێی گەیشتووە ئەوەیە؛ کە ئەو بڕە گازەی لە ئێستەدا
بەرهەم دەهێرێ، خواستی نیشتیمانی پڕ ناکاتەوە، ئەوەی هەیە بڕە زۆرەکەی دەچێت
بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە )هەولێر و دهۆک و چەمچەماڵ و بازیان(. پێشبینی
دەکرێت خواستی ناوەخۆیی بە گەیشتنە ساڵی ) 2027 ( پڕ ببێتەو ە، ئەمەش کاتێک بەدی
دێت کە کرداری پەرپێدانی بەردەوام بە ئەنجام بگەیەنرێت لە کێڵگە گازییەکان، کە لە لایەن
کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەوە کاری لەسەر دەکرێت، بڕی بەرهەمهێنانی گازەکە زیاتر بەرز بکرێتەوە
بۆ سەرووی ڕۆژانەی ) 1300 ملیۆن پێ/ ڕ(، کە بە خوێندنەوە و توێژینەوه و ڕاپۆتەکانی وزە
بێت، ئەوە پشتڕاست دەبێتەوە دوای ئەو ماوەیە، هەرێم دەتوانێت ساڵانە بڕی ) 30 ملیار/ م 3(
لە گاز هەناردەی بازاڕەكانی عێراق و تورکیا و بازاڕی تریش بکات.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-23

ژمارە

بەش

Articles