مێژوو وشوێنه‌وارى کۆنترین قوتابخانه لە زاخۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وپاراستنى

توێژەران

  • جەمال جەميل
  • د. زياد ئەحمەد
  • د. عەبدوڵا خورشيد

:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.566

:

زاخۆ - قوتابخانه‌ى ئه‌حداث - بيناسازى - نۆژه‌نكردنه - پاراستن

پوختە

بيناى ئه‌م قوتابخانه‌ يه‌كێكه‌ له‌ قوتابخانه‌ كۆنه‌كان كه‌وتۆته‌ ناوه‌ندى شار‌ى زاخۆ به‌ پێى توێژينه‌وه‌كان بيناييه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌ به‌شه‌ كۆنه‌كه‌ى بيناى شوێنه‌وارى قشله‌كه‌يه‌ به‌شه‌ كه‌ى ترى كه‌له‌پوورييه‌ له‌ كاتى كردنى به‌ قوتابخانه‌ بۆى زياد كراوه‌ بووه‌ به‌به‌شێك له‌ مێژووى بيناييه‌كه‌ له‌ لايه‌ن خه‌ڵكى زاخۆوه‌ وه‌كو ناوه‌نديكى پێگه‌ياندنى هۆشيارى و ڕۆشنبيرى شاره‌كه‌ دا ده‌نرێت، بۆيه‌ بير له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كراوه‌ له‌ ساڵى (2020ز)ى بووجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌كى زانستى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وچاككرنه‌وه‌ ى بۆ كراوه ‌به‌ چه‌ند قۆناغێك‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ به‌ ته‌واوى هه‌موو قۆناغه‌كانى جێ به‌جێ بكرێت.

ئەم توێژينه‌وه‌ ڕۆشنایی دەخاتە سەر گرنگى و ڕۆڵى بيناسازى له‌ شاری زاخۆ ، ئەوەش دەزانرێت کە بينا شوێنەواری و كه‌له‌پوورييه‌كانى شاره‌كه‌ هەڵگری بەهاى هونەری وجوانکاری ومێژوویی وشارستانين، ڕەنگە بينا شوێنەوارییەکان هه‌ڵگرى هيچ نوسراو نه‌خش رازانه‌وه‌و نيگارێك نه‌بن، بەڵام  بينايه‌كه‌ ساده‌ش بێ نوێنەرایەتی بەهایەکی زانستی و ڕۆشنيرى رابردوو دەکان. ئامانج له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بينا كۆنه‌كان ده‌رخستنى جوانکاری وهونەری ومێژوویی ئەم شوێنه‌وارانه‌يه‌، هەروەها پاراستنیان بەپێی یاسا پەسەند کراوه‌كه‌ له‌ لايه‌ن په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئاستى جيهان چه‌ندين ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتی هه‌يه‌ ده‌ربارى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وچاككردن وپاراستنى‌ وەک جاڕنامەی (فینیسیا)ی ساڵی (١٩٦٦ز)ى، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بينا شوينه‌وارييه‌كان وەک یەکێک لە كاره‌ زانستييه و پسپۆرييه‌كان ديارى كراوه‌كان ئەمانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بينا شوێنه‌وارييه‌كان ڕێکار گەلێکن پەیوەندییان بە مادەی دێرین و هەڵگری توخمە هونەری و جوانکاریەکانەوە هەیە، پێویستە له‌ شێواز و هێڵكارييه‌كه‌ى خۆى تێبگەین و ڕه‌گه‌زه‌كانى شی بکەنەوە.

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌‌ ڕۆڵێكى گرنگى ده‌بێ له‌ سنورى شارى زاخۆ، چونكه‌ خاوه‌نى پاشماوه‌يه‌كى جۆراوجۆرى بيناسازييه‌ له‌ ئێستا دا پێويستى به‌ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وپاراستن وشي كردنه‌وه‌ وخستنه‌ ڕووى هه‌يه‌ وه‌ك شوێنێكى شوێنه‌وارى و گه‌شت وگوزارى.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-12-11

ژمارە

بەش

Articles