زمانی شیعری نوێ له‌ دنیابینیی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕەنجدەردا

توێژەران

  • سابیر حسێن
  • د. عه بدوڵا ئاگرین

:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.575

:

زمان - دیدگا - ئه‌دۆنیس - ده‌قی شیعری - سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

پوختە

مه‌به‌ست له‌ ده‌سته‌واژه‌ی زمان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هونه‌ری داڕشتنی ده‌قه‌كه‌یه‌، نه‌ك ده‌سته‌واژه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی‌" به‌و مانایه‌ی زمانی ده‌قی شیعری ده‌بێ‌ جیاواز بێت له‌ زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خاوه‌ن ئیدیۆمی تایبه‌ت و، به‌كارهێنانی ڕسته‌ی سه‌رنجڕاكێشی پڕ له‌ ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ری بێت، له‌لای هه‌ردوو شاعیر ( سه‌باح ره‌نجده‌رو ئه‌دۆنیس) زمان له‌ شیعردا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌ بواری گێڕانه‌وه‌ و وێنه‌كاری و دانووساندنی شیعری و ستاتیكا به‌كاردێ، هه‌روه‌ها بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بیری شاعیر له‌نێو ده‌قه‌كه‌یدا به‌كارهاتووه‌، ئەمەش لە خۆیدا ئەو سه‌لیقه‌مان پێشان دەدات، كه‌ هه‌ردوو شاعیر بەرامبەر زمان و شیعر هه‌یانبووه‌.
هه‌ر
به‌م شێوه‌یه‌ به‌هاكانی زمان له‌نێو شیعردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ ((تیۆرییه))‌ و بریتییه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ر: له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر زمانی شیعری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین و بیروبۆچوونی شاره‌زایانی زمان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو...
 له‌ته‌وه‌ری دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌مان دنیابینیی شیعری نوێ له‌ تێروانینی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا شیده‌كه‌ینه‌وه‌ .

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-12-11

ژمارە

بەش

Articles