ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی كوردی باشوور بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانى کوردستان (١١ئەیلول ١٩٦١- ١٠حوزەیران ١٩٦٣)

توێژەران

  • فارس لەتیف
  • د. شاخەوان عەبدوڵا

:

مافناسان - جوڵانەوەی هۆزەکان - مستەفا بارزانی - شۆڕشی باشوری کوردستان - کۆماری عێراق

پوختە

توێژینەوە لەبارەی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد دەربارەی شۆڕشی کورد لە ئەیلولی ١٩٦١- ١٩٦٣ بایەخی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسان لەماوەی سەرهەڵدانی شۆڕش لە لێکۆلینەوەیەکدا بخرێتە ڕوو.

گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کاتێک شۆڕش لە کوردستان هەڵگیرسا کاردانەوەی توێژێکی گرنگی بەئاگای ناو کۆمەڵگەی کوردی لەباشوری کوردستان کەمافناسانن بەرامبەر شۆڕشەکە و هەوڵە بەردەوامەکانیان بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان بەدیار بخرێت،  ڕۆڵ وکاریگەرییان لە کۆی ڕووداوەکانی شۆڕش بخرێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە.

لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی شیکاری و کڕۆنۆلۆجی بەکارهاتووە، بەسوود وەرگرتن بەزانیاری ناوسەرچاوەکان و هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕووداوەکان بەپێی کڕۆنۆلۆژیای مێژوویی و تۆمارکردنی ڕووداوەکان لەسەر بنەمای ڕێبازی زانستی مێژوویی ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی کورد لە پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٣ خراوەتەڕوو.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-12-11

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

لەتیف ف., & عەبدوڵا د. ش. (2024). ڕۆڵ و هەڵوێستی مافناسانی كوردی باشوور بەرامبەر پێشهاتە سیاسیەکانى کوردستان (١١ئەیلول ١٩٦١- ١٠حوزەیران ١٩٦٣). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 3(61), 358–377. Retrieved from http://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/576

ژمارە

بەش

Articles