تەكنيكەكانى وەڵامى كاريگەر لە ئاخاوتندا
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.580:
كاريگەريى - شێواز - تەكنيكى زمانى - وەڵام(كاردانەوە - ئاڕگۆمێنتپوختە
ئەم توێژينەوەيە باس لەو تەكنيكانە دەكات، كە توانامان پێ دەبەخشێت، لە بارودۆخە جياوازەكاندا كاردانەوەيەكى كاريگەرمان هەبێت. وەڵامى كاريگەر وەڵامێكى خێرا و كورت و كاريگەر و يەكلاكەرەوەيە، زۆرجار بەرانبەر بێدەنگ دەكات. وەڵامدەر هەوڵدەدات ئامرازى بەهێزى زمانى، وەك تەكنيك بەكاربهێنێت، كە هەڵگرى چەندين ئاڕگۆمێنتنى بەهێزە. كە تيايدا پوچەڵكردنەوە و ڕونكردنەوەى ڕاستييەك و لاوازكردنى گوتنى قسەكەرە. گرنگى ئەم توێژينەوەيە بۆ ئاشناكردنى هەموو چين و توێژەكانە بۆ داڕشتنى تەكنيكەكان، بۆ ئەوەى تواناى بەرهەمهێنانى وەڵامێكى كاريگەريان هەبێت. ئەم توێژينەوەيە لە دووبەش پێكهاتووە، بەشى يەكەم: تايبەتە بە ناساندنى وەڵامى كاريگەر و تايبەتييەكانى، توانستى پڕاگماتيك و گرنگى ئاڕگۆمێنت بۆ كاريگەرى. بەشى دووەم: تەكنيكەكان: ئاڕگۆمێنتى فريودان، تةكنيكى دانايى، تەكنيكى پرسيار، لادان لە وەڵام، جۆرەكانى بەستنەوە، هەڵهێنجانى گوتنى قسەكەر، ئايرۆنى. لە كۆتايدا گەيشتينە ئەو ئەنجامەى، كە بە بەكارهێنانى تەكنيكى زمانى بەهێز، بەرانبەر سەرسام دەبێت و بێدەنگ دەبێت.