بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى بيانى له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.591:
كه‌ركوك - كشتوكاڵ - بازرگانى - پيشه‌گه‌رى - كاروانسهراپوختە
ساڵانێكه كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌ڕيده و ديپلۆماتكار و مێژوونووسه بيانييه‌كان بوونه‌ته بابه‌تى توێژينه‌وه، له‌م رووه‌وه خستنه‌ڕووى بارودۆخى شاره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م زانيارييانه زۆرترين چاوى له‌سه‌ره. شارى كه‌ركوك يه‌كێكه له‌و شارانه‌ى ساڵانێك مه‌ڵبه‌ندى ويلايه‌ت و دواى ئه‌وه‌ش سه‌نجه‌ق بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و گه‌ڕيده و ديپلۆماتكار و نووسه‌ره بيانيانه‌ى كه به‌ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕيون يان له‌باره‌ى ناوچه‌كه نووسيويانه، سه‌رنجى خۆيان له‌باره‌ى ئه‌م شاره تۆمار بكه‌ن.
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، به‌ناونيشانى(بارودۆخى ئابووريى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى بيانيدا له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا)، له ده‌روازه‌يه‌ك به‌ناونيشانى(پوخته‌يه‌ك له‌باره‌ى شوێنى جوگرافى، پێكهاته‌ى كارگێڕى و دانيشتوانى كه‌ركوك له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا) و سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكدێت، يه‌كه‌ميان به‌ناونيشانى(كه‌رتى كشتوكاڵ له كه‌ركوك)، لێره‌دا تيشك خراوه‌ته سه‌ر له‌باريى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى، دۆخى ئاووهه‌وا و تۆبۆگرافياى شاره‌كه، ئه‌مانه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه خاكێكى به‌پيت و به‌روبوومى فره له شاره‌كه فه‌راهه‌م بێت. له ته‌وه‌رى دووه‌م به‌ناونيشانى(كه‌رتى بازرگانى له كه‌ركوك)، تيايدا تيشك خراوه‌ته سه‌ر گرنگيى شاره‌كه وه‌كو ناوه‌ند و سه‌ره ڕيگايه‌كى بازرگانى له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى شاخاوى له باكوورى رۆژهه‌ڵاتييه‌وه، له‌گه‌ڵ ناوچه زورگ و ته‌ختانييه‌كان له باشووريدا. ئه‌مه و سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر بازاڕ، كاروانسه‌را، گرنگترين ئه‌و كاڵا و به‌روبوومانه‌ى له‌شاره‌كه‌دا بازرگانييان پێكراوه.
له ته‌وه‌رى سێيه‌مدا به‌ناونيشانى (كه‌رتى پيشه‌گه‌رى له كه‌ركوك)، لێره‌دا باسمان له ديارترين ئه‌و چالاكييه پيشه‌گه‌رييانه كردووه كه له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له تايبه‌تمه‌نديى شارى كه‌ركوك بوون. له كۆتاييشدا گرنگرين ئه‌و ده‌ره‌نجامانه خراونه‌ته روو كه توێژه‌ر له ميانه‌ى نووسينى توێژينه‌وه‌كه‌يدا پێيان گه‌يشتووه.
سه‌باره‌ت به ڕێبازى نووسينى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، وا پێويستى كردووه رێبازى گێڕانه‌وه و رێبازى پێكهاته‌يى په‌يڕه‌وبكرێت، هه‌ندێجاريش بۆ مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى هه‌ندێ زانيارى و به‌راوردكردنيان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه بيانييه‌كان، وه‌كو پێويستييه‌ك ناچاربووين پشت به هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى عوسمانى، وه‌كو ساڵنامه و ئينسكلۆپيديا و سه‌رچاوه‌ى هاريكارى ديكه ببه‌ستين، وه‌كو له ليستى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌مان پێكردوون.