الأديب البارع یعقوب بن أحمد الكُردي الرابط بين اللغة العربية و النخبة العلمية في نیسابور
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.592:
یەعقوبی کوڕی ئەحمەدی کوردی - نیشاپور - فێرکردنی زمانی عەرەبی - دەستەی ڕۆشنبیر - فەرهەنگسازیپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە ژیان و بەشدارییەکانی یەعقوبی کوڕی ئەحمەد کوردی، زانا و شاعیر، فەرهەنگنووس و مامۆستای لێهاتوو لە نیشاپور دەکۆڵێتەوە. ئەم زانایە لە سەردەمێکدا لەدایک بووە کە بە ئاڵوگۆڕی هزریی تایبەتمەند بوو.
کاریگەریی یەعقوبی کوردی لە سنوری پەروەردەکار و شاعیر تێپەڕی بوو؛ بەرهەمە وشەسازییەکانی وەک بەڵگەیەک لەسەر لەخۆبردوویی ئەو بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی ماونەتەوە. لەڕووی ئەدەبییەوە، بە کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەدیبان و هەڵبژاردنی بەیتەکانی شاعیرانی دیاری وەک ئەلموتەنەبی و ئەلبوحتوری، پابەندبوونی خۆی بە پاراستن و شیکردنەوەی میراتی ئەدەبیی نیشان داوە. ئەم هەوڵە زانستیانە ڕەگ و ڕیشەی لە باوەڕی ئەوەوە بوو کە شیعر سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و فێربوونی ڕێزمان. حەز و ئارەزووی بۆ فەرهەنگسازی بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ کارە زمانەوانییەکانیدا ئاوێتە بوونە، هەربۆیە لە فێرکردنی زمانی عەرەبیدا سەرکەوتوو بوو و بەشداری لە پەرەپێدانی زانستی زماندا کردوە.
بەرهەمە فەرهەنگییەکانی یەعقوب، بەتایبەتی "البلغة المتماثلة في اللغة" و"المهذّب في المصادر"، کاریگەرییەکی دوورمەودایان بە سەر چۆنیەتی فێرکردنی زمانی عەرەبی لەناوەندێکی فارسیزماندا بەجێهێشتووە. لە ڕێگەی شیکاری وردەوە، پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان زمانی عەرەبی و فارسی لێکۆڵیەوە و ئاڵوگۆڕە زمانەوانییە ئاڵۆزەکانی نێوان ئەو دوو زمانەی ئاشکرا کردوە. بەرهەمەکانی نەک هەر بەشدارییان لە فەرهەنگسازیدا کردووە بەڵکو تێڕوانینەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕە کولتوورییەکان و کاریگەرییە زمانەوانییەکان دابینکردووە کە لە نیشاپور کە ناوەندێکی چوارڕێیانی فیکرییە، ڕوویانداوە.
لە نێوان ململانێی ڕەوتە ئایینی و هزرییە جیاوازەکاندا، نیشاپور ژینگەیەکی زانستی ناوازەی بۆ یەعقوبی کوردی ڕەخساندبوو، کە دۆگمای ئایینی تێبپەڕێنێ. نووسین و شارەزایی زمانەوانی و پەیوەندییەکانی یەعقوب، توانای بەزاندنی ئەو سنوورانەیان بەرجەستە دەکرد، کە جەوهەری نیشاپورێکی فرەڕەنگی پێوە دیاربوو و ئەو نوسەرە کوردەش وەک پەکبەستی نێوان لایەنەکان خۆی دەنواند. لە کاتێکدا کە پەیوەندییە ئایینییەکانی ڕەنگدانەوەی دیدگاکەی بوون، بەڵام ڕێگرییان لە کارلێکەکانی لەگەڵ تاکەکانی پاشخانی جۆراوجۆر نەکرد.
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر توانای یەعقوب بۆ گەشتکردن لە نێوان شوێنکەوتنە زانستییەکان، لەوانەش فەرهەنگسازی و چۆنیەتی گوتنەوەی زمانی عەرەبی لە میانەی فەرهەنگی دووانەی ''عەرەبی – فارسیی''دا.