چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.3.61.614:
وێنە جۆرییەکان، سەرچاوە ڕاستەوخۆکان، چەمکە قەوارەییەکان، چێوە گریمانەکراوەکانپوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى ''چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا''، هەوڵێکە بۆ
دیاریكردنى ئەو قاڵبە هزرییەى كە تاكەكان دەیسەپێنن بەسەر ژینگەى زانیارییەكاندا بۆ پێدانى
شێوە و واتا. لە لایەكى ترەوە دەكرێ بڵێین مەعریفە ئەو زەمینەیەیە كە زمانى ئاخاوتنى مرۆڤى له
سەر بونیاد نراوە، هەروەها بایەخی داوە بەو ڕۆڵەی کە گەشەکردنی زمان لە پڕۆسەی مەعریفە و
بووژانەوەیدا گێڕاویەتی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
ئەم توێژینەوەیە دابەش كراوە بۆ نۆ تەوەر یان بابەتی سەرەکی، جگە لە بابەتە لاوەکییەکان.
یەکەم چەمکی چێوە لە بونیادی مەعریفیی مرۆڤدا، دووەمیش دەربارەى چوارچێوەى مەعریفیی ە ،
بەشی سێیەم بابەتێى ناوەندییه ، بنچینەى مەعریفیى مرۆڤ دەخاتە ڕوو و شیی دەكاتەوه. بەشى
چوارەم پەیوەندیى بە بنچینەى چوارچێوەوەیە، بەشى پێنجەمیش چۆنێتیى ناساندنى كۆمەڵێک لە
چەند كۆمەڵانی تردا وەردەگرێت. بەشى شەشەمیش مەرجى تاكڕەویى سەپاندووە. جیاوازییەكان له
نێوان چەمک و واتادا هەوڵەكەمانە لە بەشى حەوتەمدا. بەشى هەشتەم ڕێبازى پێشگری گرتووەته
خۆ، بەشى نۆیەم سەبارەت بە سوودى نزیكبوونەوە لە ئەنجامەكان و ڕاسپاردەكان و كۆتایى
توێژینەوەكەى تێدا دەخرێنە ڕوو.