كێشەی ناونانی زاراوەکانی بەکارهێنەر لە موزیکیی ڕۆژهەڵاتیدا
:
https://doi.org/10.56422/ka.1.62.657:
زاراوەی موزیک - ڕەگەز - پەیژەی موزیک - مەقام - موزیکیی ڕۆژهەڵاتیپوختە
ئەم توێژینەوەیە باس لە ئاریشەی پلەدەنگی و ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکانی (مۆد) موزیکی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی و بەتایبەت کوردی دەکات، توێژەران هەندێک لەو زانیارییانە دەخەنە ڕوو کە پەیوەستن بە ناجێگیری و ڕەنگاڵەی زاراوە موزیکییەکانی وەک (پلەدەنگییەکان و ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکان) لەلایەن بەکارهێنەرانی لەناو گەلی کورد و گەلانی هاوسێی کورد بەتایبەت (عەرەب، فارس و، تورک). توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەم پێشەکی و ڕێکارەکانی توێژینەوە و شیکردنەوەى زاراوە گرنگەکانی تایبەت بە ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەخۆ دەگرێت.
بەشی دووەمى توێژینەوەکە خۆی لە دوو باس دەبینێتەوە، باسی یەکەم (فرەیی لە ژمارە و ناوی تۆن و ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکان)، توێژەران لەڕێی کۆمەڵێک سەرچاوە و میتۆدى خوێندنەوە دەیانخاتە ڕوو کە پەیڕەو دەکرێن لە ناوەندەکانى خوێندنى هونەرى پەیڕەو دەکرێن، باسی دووەمیش (پۆلێنکردنی ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکان)ە، ئەو پۆلێنە دروستە خراوەتە ڕوو، کە پشت بە هەردوو پەیژە سەرەکى و لاوەکییەکانى موزیکى ڕۆژهەڵاتى دەبەستێت (عەجەم و ڕاست و هەندێک لە لقەکانیانە)، لە کۆتاییشدا توێژەران ئاکامی توێژینەوە و کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار دەخەنە ڕوو، کە پەیوەستن بە برەودان و گەشەسەندنی زیاتری کرۆکیی بابەتەکە.