شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی)

توێژەران

  • دڵشاد مستەفا كۆلێژی ئاداب- بەشی جوگرافیا- زانكۆی سەلاحەددین
  • سلێمان عەبدوڵلا بەشی جوگرافیا- كۆلێژی ئاداب- زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1013

:

جیۆسیاسی - كورد - عێراق - ڕیفراندۆم - دادگای فیدراڵی - ڕێگەی گەشەپێدان

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (شیكردنەوەیەكی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017-2023)، هەڵسەنگاندنێكی زانستییە بۆ ئەو گۆڕانكارییە ڕیشەییانەی، كە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 بەسەر پێگەی هەرێمی كوردستاندا هاتوون. توێژینەوەكە، تیشك دەخاتە سەر گۆڕانی پێگەی كورد و  هەرێمی كوردستان، لە سەردەمێكی هەژموون و فراوانبوونی جوگرافییەوە (2014 -2017)، بۆ قۆناغی پاشەكشە و بەرگری لە قەوارە دەستوورییەكەی. ناوەرۆكی توێژینەوەكە شیكردنەوە بۆ سێ ئاراستەی سەرەكی دەكات: یەكەم؛ پاشەكشەی جوگرافی و سەربازی، كە بووە هۆی لەدەستدانی نزیكەی 40%ی ئەو خاكەی لەژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەدا بوو، بە تایبەت كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان. دووەم؛ گۆڕانی شێوازی ململانێی بەغدا بەرانبەر هەرێم، لە ململانێی سەربازییەوە، بۆ "جەنگی یاسایی و دارایی" ، كە تێیدا دادگای فیدراڵی و پرسی بودجە، وەك ئامرازێك بۆ لاوازكردنی سەربەخۆیی ئابووریی هەرێم بەكار هێنراون.  سێیەم؛ مەترسییە جیۆسیاسییە نوێیەكان، كە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك (ڕێگەی گەشەپێدان و دەروازەی ئۆڤاكۆی)دا دەردەكەون، كە ئامانجیان دابڕانی هەرێمە لە هاوكێشە بازرگانی و نێودەوڵەتییەكان. لە ئەنجامدا، توێژینەوەكە دەردەخات، كە پەرتەوازەیی ناوخۆیی و دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی (ئێران و توركیا)، كاریگەرییەكی نەرێنی قووڵیان لەسەر لاوازبوونی پێگەی دانوستانكاری كورد لە بەغدا هه‌بووه‌، و پێشنیار دەكات لەم قۆناغە پڕ لە مەترسییەدا، یەكخستنی گوتاری نیشتمانی و كاركردن بە ناوەرۆكی دەستوور، تەنیا ڕێگەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-06-02

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مستەفا د., & عەبدوڵلا س. (2026). شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(67), 174–199. https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1013