سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست

توێژەران

  • هیوا حمید پەروەردە
  • دیار علی

:

https://doi.org/10.56422/ka.2.60.298

پوختە

زۆربەی ئەو چەمکە هەستییانەی کە مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری دەهێنن، بە
شێوەیەکی مێتافۆری تێگەیشتنیان لێ دروست دەبێ. بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە
ئامرازێکی گرنگ بۆ تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زمانەوانی
مەعریفیدا نووسراوە، بەدواداچوون بۆ مێتافۆرەکانی هەست دەکات، چونکە مێتافۆر بە یەکێک لە
گرنگترین ئامرازەکانی گواستنەوەی زمان لە بەکارهێنانی ڕاستەقینەوە بۆ بەکارهێنانی مەجازی و
ئەدەبی دەبینێت. مێتافۆر بە شێوەیەکی باو لە زمانی ڕۆژانەدا بۆ وەسفکردن و دەربڕینی حاڵەتە
هەستییە جیاوازەکان بەکار دەهێنرێت.
دڵێکی پاکی هەیە
سەری دەکوڵێ
هەستەکانی مرۆڤ وەک بواری سەرچاوە لە پێکهاتەکردنی مێتافۆری چەمکە جۆراوجۆرەکان لە
زۆربەی زمانەکاندا بەکار دەهێنرێن، بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە ئامرازێکی گرنگ بۆ
تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. جگە لە ناساندنی مێتافۆر بەگشتی ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە
بۆ ناساندنی میتافۆری چەمکی و لێکدانەوەی دیاردەی مێتافۆر بە دیدێکی نوێ و دیاریکردنی
هەردوو بواری سەرچاوە و ئامانج لە لێکدانەوەی مێتافۆرەکاندا

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2024-11-17

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حمید ه., & علی د. (2024). سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (60), 73–87. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.298

ژمارە

بەش

Articles