کۆتاییی هێز لەنێوان هزری ئیبن خەلدوون و مەکیاڤیللی
:
https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.738:
ئیبن خەلدوون، مەکیاڤیللی، مێژوو، کۆتاییی هێز، بنیاتنانپوختە
کۆتاییی هێز وەک بابەتێکی زیندوو لای فەیلەسووفانی ئەم بوارە لەنێوان شارستانییەتە جیاوازەکاندا گرنگی پێ دراوە، چونکە بابەتێکی فەلسەفەی مێژووە، ئەمەش لە بیری قووڵ و تێڕامانی مێژوویی و لەسەر بنەمای گەشەی ئەزموونی و ئەقڵی مرۆڤ گەشەی کردووە. ئیبن خەلدوون و مەکیاڤیللی، دوو هزرمەندی قۆناغی کۆتاییی سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتای سەردەمی نوێن و بۆچوونەکانیان جێگەی تێڕامانن دەربارەی زانستی مێژوو و ئەو پرسانەی تایبەتن بەهێز و کۆتایییەکەی و لێکەوەتەکانی، ئێمەش ئەم دیاردەیەمان شی کردووەتەوە.
توێژینەوەنەوەکە لەسەر بنەمایەکی زانستییانەی میتۆدی فەلسەفەی مێژوو بە شیکردنەوەی هێز دەست پێ دەکات، لە ڕوانگەی هەردوو هزرمەند (ئیبن خەلدوون و مەکیاڤیللی) لە پێوەندیی نێوان هێز و مێژوودا قووڵ دەبێتەوە. تێڕوانینەکان دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە، ڕێبازی شیکردنەوەی پێشهاتە مێژوویییەکان لەنێوان هەردوو هزرمەند وەک میتۆد سوودیان لێ وەرگرتووە، ئینجا تیشک دەخرێتە سەر کاریگەری و لێکەوتەی هێز لە ڕوانگەی هەردوو هزرمەند، کە وەک سووڕێکی زیندووی سروشتی لەبارەی هێز و کۆتایییەکەی چوارچێوەیان بۆ کێشاوە، گرنگیی تێگەیشتن و ئاگاییپەیداکردن دەربارەی کۆتاییی هێز، کاریگەری و لێکەوتە و تێگەیشتن لە پێشهاتەکانی ئەم باردودۆخە.