تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایین

توێژینەوەیەک لەپێناو زیاتر ناسینی زمانی ئایین دەسەڵاتی وەرگێڕان بەسەر ئەم زمانەدا

توێژەران

  • کارا عومەر بەشی كوردی- فاكەلتی پەروەردە- زانكۆی كۆیە
  • عومەر مەحمود بەشی كوردی- فاكەلتی پەروەردە- زانكۆی كۆیە

:

https://doi.org/10.56422/jka.4.65.897

پوختە

(تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایینی) ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە، کە لەپێناو زیاتر ناسینی زمانی ئایینی و دەسەڵاتی وەرگێڕاندا بەسەر ئەم زمانەدا  کراوە. بواری لێکۆڵینەوەکە زمانی ئایینییە، لەناو ئایینەکانیشدا بەدیاریکراوی مەبەستمان ئایینی ئیسلامە، ئەم زمانە دابەش دەبێت بۆ زمانی دەقی قورئان و کتێبەکانی سوننەت و دواتر پەیدابوونی چەندین ئایینزا و کۆمەڵەی جیاجیا، کە هەریەکیان خاوەنی تایبەتمەندیی زمانیی خۆیانن، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە زمانی ئایینیی تێکستی پیرۆزی قورئانە. هەڵبژاردنی ئەم بابەتە جگە لەوەی پێویستییەکی ئەکادیمییە، هاوکات ئەم جۆرە توێژینەوانە لە زمانی کوردیدا بەکەمی کراون و بابەتی زمانی ئایینی ڕووبەری قسەلێنەکراوی زۆرە. لەم توێژینەوەیەدا پەیڕەویی لە ڕێبازی شیکاریی وەسفی کراوە بە پشتبەستن بە زمانەوانیی مەعریفی. کۆمەڵێک ئەنجام بەدەست بهێنرێت، لەوانە ئاستی دەسەڵاتی وەرگێڕان بەسەر زمانی ئایینیدا. ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەش پێکهاتووە: لە بەشی یەکەمدا لەژێر ناوی (زمانی ئایینی: زمانی خودایی) ئاماژە بۆ کۆمەڵێک سیفەتی خودایی زمانی ئایینی دەکرێت لەوانە: پیرۆزی، پەرەجوو، سروش، نەگۆڕی، نادیار. (ڕواڵەتگەراییی زمانی ئایینی) ناونیشانی بەشی دووەمە و تێیدا باس لە بابەتەکانی (جوانخوێندنەوە، لەبەرکردن) کراوە، لە بەشی سێیەمدا لەژێر ناوی (ڕەوانبێژیی زمانی ئایینی) باس لە بابەتەکانی (تەمومژ، میتافۆڕ، وێنەی شیعری) لە  زمانی ئایینیدا کراوە.

کلیلەوشە: زمانی ئایینی، پیرۆزی، میتافۆڕ تەمومژ، نادیار.

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-01-15

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عومەر ک., & مەحمود ع. (2026). تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایین: توێژینەوەیەک لەپێناو زیاتر ناسینی زمانی ئایین دەسەڵاتی وەرگێڕان بەسەر ئەم زمانەدا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 4(65), 50–68. https://doi.org/10.56422/jka.4.65.897