تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا
موضوع الحب في قصائد علي الحريري الكردية
:
https://doi.org/10.56422/jka.1.66.901:
تێما، عیشق، دەروون ناسی، عیشقی مەجازی، عەلی حەریری.پوختە
لە تێکستی عیرفانیدا عیشقی مەجازی خۆشەویستیەکی لە ڕادەبەدەرە، پەیوەستە بە تاکەکەسێکی تایبەت، تەواوی نیگا و گرنگی پێدانی عاشق بۆ مەعشوقەکەیەتی، بە جۆرێکە عاشق جگە لە مەعشوق هیچ کەسێکی تر نابینێت و ئارەزوو و ئاواتی تەنها گەیشتنە بە یار، جگە لەوە بە هیچ شێکی تر رازی نابێت.
یەکێک لە گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی مێژووی ئەدەبیاتی جیهانی بابەتی عیشقە، چونکە لەگەڵ دەرکەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی لە دایک بووە، هەندێکیان تا ئێستا لە هزری مرۆڤایەتی ماوەنەتەوە و بەردەوام لە ناو ئەدەبیاتدا دەنووسرێنەوە.دەکرێت بڵێین هیچ ئەدەبیاتێکی جیهانی بێبەش نەبووە لەبابەتی عیشق جا راستەقینەبێت یا مەجازی بێت،عەلی حەریری وەکو شاعیرێکی کلاسیکی کوردی لە مەبەستەکانی عیشقدا شوێنێکی گرنگی لە دیوانەکەیدا پڕکردۆتەوە، سەردەستەی شاعیرانی سەردمی خۆی بووە، باسی دووری و سوتان لەناو عیشق دەکات.
ئەم بابەتە جێگای بایەخە،چونکە گرنگی تایبەتی هەیە لە بواری گرێدانی رۆح بە جەستەوە، ئەمەش تێمەیەکی گرنگە لە ناو ئەدەب و عیشقدا، هەروەها گرنگی تێمای عیشق لە شیعری کلاسیکی و شیعرەکانی حەریری دەخاتە روو، چونکە عیشق و شیعر دووهەستی لێک دانەبڕاون.
قۆناغەکانی عیشق لە شیعرە کوردیەکانی عەلی حەریری لە چوار چێوەی دیوانەکەیدا دەخەینە ڕوو، کە شوێنی تایبەتی لە شیعری کلاسیکی کوردیدا هەیە.