ڕۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣)
شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣)
:
بیری نەتەوەیی، رۆژی کوردستان، نەتەوەسازی، داروینزمی کۆمەڵایەتی، سەربەخۆییپوختە
ئەم توێژینەوەیە باس لە رۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە رۆژنامەگەریی کوردی و گەشەپێدانی بیری ناسیۆنالیستی کوردی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەکات. تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی ئەو سەروتارانەی کە لە رۆژنامەی "رۆژی کوردستان" دا نووسیونی، توێژینەوەکە دەریدەخات کە شێخ نووری رۆژنامەگەریی وەک پلاتفۆرمێک بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی.
توێژینەوەکە لەسێ تەوەرەدا هزری شێخ نووری شیکردۆتەوە: ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی، داروینیزمی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەت و خەڵک. لە تەوەری یەکەمدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگدانی شێخ نووری بە زمان، مێژوو و میراتی هاوبەش لە بنیاتنانی ناسنامەی نەتەوەیی. لە تەوەری دووەمدا ئەوە خراوەتەڕوو کە چۆن ئەو لەرێگەی تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتیەوە خەباتی بۆ مانەوەی کورد کردووە لەسەر گۆڕەپانی ململانێکاندا، لە تەوەری سێیەمدا شێخ نووری باس لە پەیوەندی نێوان حکومەت و گەل دەکات. توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو سەروتارانەی شێخ نووری نووسیونی وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی گرنگ تەماشا بکرێین کە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی بیری ناسیۆنالیستی کورد لەو ماوەیەدا و دیدگای پێشکەوتنخوازانەی ئەو بۆ داهاتووی نەتەوەی کورد دەردەخات.