داب و نەریت بەربەستی بەردەم پێدانی مافی میراتی رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان
(توێژینەوەیەکی شیکاری مێژووی یاسا و ئەنتڕۆپۆلۆژیای یاساییە)
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.963پوختە
پوختە
وەرگرتنی بەرکەوتەی میرات ئەو مافەیە کە بە پێی یاسا بۆ هەر دوو رەگەزی نێر و مێ جێگیرکراوە لە سەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی، بەڵام لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان، بە هۆی پەیڕەوکردنی داب ونەریت، رەگەزی مێ لەو مافە بێبەش بووە. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لە روانگەی مێژووی یاسا و ئەنترۆپۆلۆژیای یاسایی ئەوا رۆڵی داب ونە ریت لە بارەی دابەشکردنی میرات لە کۆمەڵگای کونی کوردیدا روون دەکاتەوە، لە ژیر رۆشنایی رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ژمارەیەک لە گوندەکانی کوردستان لە ساڵانی شەستەکان، بە ئامانجی خستنەڕووی هۆکارەکانی بنیاتنەری بەربەستی داب و نەریت لە بەرەدم پێدانی مافی میرات بە رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستاندا. ئەم توێژینەوەیە بە گرتنەبەری میتۆدەکانی شیکاری، مێژووی،و مەیدانی، بە سود وەرگرتن لە سەرچاوەی پێویست و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵ ژمارەیەک لە خەڵکی گوندنشین، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە دابەشکردنی میرات بە تەواوی بەستراو بووە بە دوو هۆکار: سروشتی خێزان و سیستەمی ئابووری گوند، کە هەردووکیان لە ژێر کاریگەری کولتووری باوکسالاری تێکهەڵکێشی یەکتر و بنیاتنەری بەربەستی داب و نەریت بوون لە بەردەم رەگەزی مێ بۆ وەرگرتنی بەرکەوتەی میراتی.
وشە سەرەکییەکان : میرات، ڕەگەزی مێ، باوکسالاری، داب و نەریت، کۆمەڵگای گوندنشین.