بيناسازیی قشڵەی گوێڕ لە سەردەمى عوسمانی (لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواری بیناسازییە)

توێژەران

  • م. ی. حوسێن رەفیق حەسەن Salahaddin u

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.62.650

پوختە

سەردەمی عوسمانی بە یەکێک لە گرنگترین سەردەمەکانی ئیسلامی دادەنرێت. نەوەکوو تەنها لە ڕووی جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلام و جیهاد لەپێناو خودادا، بەڵکوو لە ڕووی هونەری بیناسازیشەوە هەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە و، زۆر پێشکەوتوو بوون. یەکێک لەو شێوازە بیناسازییانەی لە کۆتاییی سەردەمی عوسمانی سەری هەڵدا؛ بیناسازیی قشڵە بووە. لەو سەردەمە لە عێراقدا، زۆر شوێن قشڵەی تێدا بنیات نراوە، وەک: (بەغدا، کەرکووک، هەولێر، مەخموور، قوشتەپە و گوێڕ). ئەم قشڵانە زیاتر لەو شوێنانە دروست دەکران کە شوێنی گرنگ و سەر ڕێگای گشتی و بازرگانی بوون بۆ پاراستنیان لە ڕێگرەکان. جگە لەوە قشڵەکان بۆ لایەنی سەربازی و کارگێڕی لە بەڕێوەبردنی ئەو شوێنانەش بەکار دەهات کە ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ناوچەکان هەبووە. هەروەها یەکێک لە ئەرکەکانی تەلارسازیی قشڵە بۆ مانەوە و پشوودانی سەربازەکان بووە، کاتێک ماوەی ئەرکی سەربازییان بەجێ هێنا، کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچوون و بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا لە قشڵەی شارەکان پشوویان داوە (خۆیان و ئەسپەکانیان)، بە شێوەیەک شوێنی تایبەت لەناو قشڵەکان بۆ ئەو مەبەستە دروست کرابوو، کە دوای پشوودان ئینجا دووبارە بە ڕێگادا ڕۆیشتوون.

##submission.additionalFiles##

بڵاو کرایەوە

2025-05-25

ژمارە

بەش

Articles