ئیستاتیكای لادانی واتایی له شیعرەكانی نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت دا
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka..54.236الكلمات المفتاحية:
لادانی واتایی، نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت، ئیستاتیكا ، خستنهپاڵالملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (ئیستاتیكای لادانی واتایی له شیعره‌كانی نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت)ه، كه تیایدا باس له ئیستاتیكای لادانی زمانی شیعری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كراوه، كه زمان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌هێزی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و لادانه‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و خه‌یاڵفراوانی و جیهانبینییه واڵایهی له‌به‌رده‌م شاعیردا هه‌یه، كه له دیدگای جیاوازه‌وه ژیان ده‌بینێت و به ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ئاماژه و گوزارشتیان لێده‌كات، تاكو چالاكی ئه‌ده‌بی و ئه‌زموونی هونه‌رییه‌كه‌ی به‌هۆی لادانی واتاییه‌وه له ده‌قه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ و فراوانگهل بخاته‌ڕوو له‌میانی ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه‌ی نوێباوه‌وه شتی سهردهميیانه و تازهبابهتيیانه پێشكه‌ش بكات، بۆئه‌وه‌ی له ڕووی ئاستی واتاوه پێگه و به‌های جوانبینی و ئیستاتیكییانهی ده‌قه‌كانی به‌رزتر بكاته‌وه، به‌پێدانی مانا و ده‌لاله‌تی نوێ به وشه شیعرییه‌كانی، تا ده‌قێكی نوێی هاوچه‌رخانه به‌رهه‌م بێنێت، بێگومان ئه‌مه‌شیان دیارده‌یه‌كی ئاشكرا و ئاسایی بواری ئه‌ده‌بییه.
التنزيلات
منشور
النسخ
- 2023-04-02 (2)
- 2023-03-29 (1)