جوانییەکانی شوێن لە نمایشی شانۆییدا «کالیگۆلا » وەک نموونە

المؤلفون

  • کرمانج مصطفى ڕؤوف
  • منصور نعمان نجم
  • ئیبراهیم یاسین طە

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.535

الكلمات المفتاحية:

جوانی،شوێن،نمایشی شانۆ.

الملخص

پوختە:
توێژینەوەیەکە لەژێر ناونیشانی «جوانیی شوێن لە نمایشی شانۆییدا »یە کە نمایشی شانۆی
«کالیگۆلا » وەک نموونەی توێژینەوە وەرگیراوە، هەروەها تاووتوێی چۆنیەتیی بنیادنانی شوێن دەکات
و ڕووپێوێکی مێژوویی دەکات لە پێشکەوتنی تەلارسازییانەی شێوەی شانۆ لە ڕووی جوانی لە
شارستانییە کۆنەکان و قۆناغە جیاوازەکاندا و دەستنیشانی ئاستەکانی شوێن دەکات که دەرهێنەر
بەپێی دیدگا و تێڕوانینەکانی و بە ڕێگەی جوانییەکانى شانۆوه شوێنی نمایشی و ئاستەکانی
دەستنیشان دەکات، هەروەها گۆڕينى شوێنی دەق بە شوێنی نمایش تاووتوێ دەکات، وێڕای
ئەوەی گرنگیی شوێن دەستنیشان دەکات لەلای جۆرێک لە دەرهێنەرە دیارەکان کە چۆن بەپێی
دیدگا و تێڕوانینیان بە هۆکارەکانی جوانی شانۆی و دەلاتەکانەوە شوێنی نمایش بنیات دەنێن،
توێژینەوە پێوەندیەکانی شوێن بە سینۆگرافیا و ململانێی ڕووداوەکان بەدەر دەخات، ئاکتەر بە
هۆکاری تێبینیەکانی دەرهێنەر بەرجەستەی شو ێن دەکات بە ڕێگەی جەستە و دەنگ و گۆڕینی
جوڵەکانیانەوە، فەزا لەتوانایدایە شوێنی نمایش دروست بکات، ئەگەر شوێنەکە کراوە بێت یان
داخراو و بەهای جوانیی شوێن بەرهەم دێت لە ڕێگەی کۆمەڵێک وێنەی ئاوێتەکراو بەیەکرەوە و
شوێن وەک بوونەوەرێکی زیندوو و هەستپێکراو لە نمایشدا دەردەکەوێت.

التنزيلات

منشور

2024-09-21

كيفية الاقتباس

مصطفى ڕؤوف ک., نعمان نجم م., & یاسین طە ئ. (2024). جوانییەکانی شوێن لە نمایشی شانۆییدا «کالیگۆلا » وەک نموونە. مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 163–179. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.535

إصدار

القسم

Articles