هێمای وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا

المؤلفون

  • سەنگەر عبدالله ڕحمان
  • یوسف شەریف سەعید

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.544

الكلمات المفتاحية:

پێوەندیکردن، هێما، وەرزش، وێنە، هێمای نازمانى

الملخص

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى: )هێاى وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا(یە، لەم توێژینەوەیەدا
باس لە وێنە و جۆرەکانى کراوە، وەک هێمایەکى نازمانى، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا
دەگێڕێت، بە تایبەتییش لە یاریی تۆپی پێدا.
توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە: لە بەشی یەکەمدا، باسى زمان و پێوەندیکردن کراوە و دواتر
چەمکی پێوەندیکردن ڕوون کراوەتەوە، لە پاشان جۆرەکانی پیشان دراوە کە پێک هاتوون لە پێوەندیکردنى
)زمانى، نازمانى، تێکەڵ(، لە بەشی دووەمیشدا، باس لە چەمک و زاراوەی هێماسازی باس کراوە، دواتر
ئاراستەیەکى هێماسازی باس کراوە، ئەویش ئاراستەى هێماسازیی پێوەندیکردنە، لە پاشان هێا
پێناسە کراوە و لەگەڵ هەردوو جۆرەکەی )زمانى و نازمانی(، دواتر جۆرەکانى هێاى نازمانى خراونەتە
ڕوو، لەپاشان وێنە بە جۆرەکانییەوە لە پێوەندییە وەرزشییەکان پراکتیزە کراوە.
توێژینەوەکە ئامانجی ئەوەیە، کە وێنە وەک هێمایەک نیشان بدات، لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا، چونکە
لەئێستەدا وەرزش گرنگیی و بایەخێکی زۆری هەیە. هەر وێنەیەک بەرانبەر هەزاران وشە دەوستێت بۆ
پیشاندانى واتا.

التنزيلات

منشور

2024-09-21

كيفية الاقتباس

عبدالله ڕحمان س., & شەریف سەعید ی. (2024). هێمای وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا. مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 312–330. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.544

إصدار

القسم

Articles