پەند و پیر بەرەو سۆسیۆلۆگیای پەندی کوردی

المؤلفون

  • ڕەنجدەر فەتاح ساڵح

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.546

الكلمات المفتاحية:

پەند، پیر، مەعریفەی ئەزموونی، سۆسیۆلۆگیای پەند، شیکاریی گوتار

الملخص

ئەم توێژینەوەیە پاڵپشت بە میتۆدی شیکاریی گوتار، هەڵوەستە لەسەر کۆمەڵێک لە پەندە کوردییەکان
دەکات. بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پاڵنەر و کاریگەریی پەند و پەندبێژیی لە پێوەندیی و کارلێکی
کۆمەڵایەتیدا؛ بەوپێیەش دەرخستنی بەرژەوەندیی سۆسیۆلۆگیا لە توێژینەوەی پەندەکاندا. توێژینەوەکە
وردبوونەوەیەک لەو ئایدیۆلۆژیایە پێشکەش دەکات کە پەندەکانی لەسەر بونیادنراوە. نموونەی پەندەکان
لە چەندان کۆکراوەی ڕەسەن بە پێڕۆییکردن لە ڕێبازێکی چۆنایەتی وەرگیراون. ) ٤٦ ( پەند لە ڕەوتی
شیکردنەوەدا خراونەتە ڕوو. توێژینەوەکە بە پێچەوانەی مامەڵەکردن لەگەڵ پەندەکان وەک پارچەی جیا
جیا، گرێدراوییەک لە نێوان پەندەکاندا دروست دەکات.
ئەنجامەکانی بەدەستهاتوو لە توێژینەوەکە، بە پێداگیری لەسەر سەرچاوەگرتنی مەعریفەی پەندەکان
لە واقیعێکی ئەزموونکراودا، هێزی پەندەکان لە دروستکردنی کاریگەری لەسەر خەڵک دەستنیشان
دەکات. ئەزموون وەک ژیری و مەعریفە پێناسە دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش پێگەی کۆمەڵایەتی
دەستەبەر دەکات. لەو ڕاستاییەدا پەندەکان بانگەشە بۆ مرۆڤی پیر وەک جۆرێکی کۆمەڵایەتی دەکەن کە
لە ڕەوتی ژیاندا، زۆرترین ئەزموون و سەرهات، بەو پێیەش مەعریفەی وەرگرتووە و دەتوانێت ڕێنموونیی
نەوەی نوێ بکات و وەک پارێزەریی گرووپ ڕۆڵ بگێڕێت. پەندەکان کار بۆ مانەوەی پیرەکە لە پێگەی
ئاخێوەریی و گەنجان لە پێگەی گوێڕایەڵیدا دەکەن. وەک چۆن پەندەکان یەکێک لە ئامرازەکانی پیرانن
لە ڕێنموونیی نەوەی نوێ و پاراستنی گرووپدا، ئەوها پەندبێژەکە لەڕێگەی ناوەکیکردنەوەی فەرمانەکانی
گرووپەوە، خزمەت بە هاوبەستی و کۆدەنگی دەکات.

التنزيلات

منشور

2024-09-22

كيفية الاقتباس

فەتاح ساڵح ڕ. (2024). پەند و پیر بەرەو سۆسیۆلۆگیای پەندی کوردی. مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 347–365. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.546

إصدار

القسم

Articles