تێگەیشتنی پەیامنێران بەرانبەر ڕادەی جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە(١١) ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستاندا

(تویژینەوەیەکی وەسفییە)

المؤلفون

  • گەشاو عەلی فەرەج

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.549

الكلمات المفتاحية:

پەیامنێر، یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، هەرێمی کوردستان

الملخص

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی
زانیاریی ژمارە) ١١( ساڵی) ٢٠١٣ ( و پراکتیزەکردنی یاساکە لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی
مافی میدیاکاران بەتایبەتی )پەیامنێران( لە پیادەکردنی یاسای ناوبراو. ئەم توێژینەوەیەدا لە
جۆری توێژینەوە وەسفییەکانە و میتۆدیی ڕووپێویی بەکار هاتووە، کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە
پێک هاتووە لە سەرجەم پەیامنێرانی دامەزراوە میدیایییەکانی هەرێمی کوردستان، نموونەی
توێژینەوە بریتییە لە ) ٧١ ( پەیامنێر کە بە شێوەی ناهەڕەمەکیی مەبەستدار لە ڕێگەی لینکەوە
فۆرمی ڕاپرسییەکەیان بە شێوەی ئەلیکترۆنییەوە بۆ نێردراوە.
گرنگترین ئەو دەرەنجامانەی توێژینەوەکە پێی گەیشتووە، بریتییە لەوەی کە یاسای مافی
بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە ) ١١( ساڵی ) ٢٠١٣ ( وەکوو پێویست جێبەجێ نەکراوە، ئەمەش
بووەتە هۆی ئەوەی پەیامنێران نەتوانن دەستیان بگاتە ئەو زانیارییە گرنگانەی پێوەسن بە
خەڵک و بەرژەوەندیی گشتییەوە.

التنزيلات

منشور

2024-09-22

كيفية الاقتباس

عەلی فەرەج گ. (2024). تێگەیشتنی پەیامنێران بەرانبەر ڕادەی جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە(١١) ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستاندا: (تویژینەوەیەکی وەسفییە). مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 581–598. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.549

إصدار

القسم

Articles