چەمک وەکوو ڕەهەندێکی پڕاگماتیکیی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا

المؤلفون

  • نووری
  • د. سەباح

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.3.61.615

الكلمات المفتاحية:

چەمک، سیستمی چەمکی، کۆزانیاری، پڕاگماتیک، پڕاگماتیکی درکپێکردن

الملخص

پوختە:
ئەم توێژینەوەیە بەشێکی هەڵێنجراوی تێزێکی دکتۆرایە لە بواری پڕاگماتیکدا بە ناونیشانی
''پڕاگماتیکی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا''. بەو پێیەی پڕاگماتیک کارکردنە لە سەر واتای بارکراوی
یەکە زمانییەکان، واتە لێکۆڵینەوە و گەیشتنە بەو واتایەی کە بە ئاشکرا دەرنەبڕدراوە، بەڵکوو
وابەستەی کۆمەڵێ فاکتەری ژینگەیی، مەعریفی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییە. کۆی ئەم واتایانەش بە
پێی پڕاگماتیکی درکپێکردن کە نوێترین تیۆری پڕاگماتیکییە، لە دروستەی چەمکەکاندا کۆ دەبنەوە.
هەر چەمکێک لە چەمکە زمانییەکان هەڵگری چەندین کۆزانیاریی جۆراوجۆرن، لەوانە: کۆزانیاریی
)گشتی، ئاسایی/نەریتی، کرۆکیانە و تایبەتمەند(. خودی ئەم کۆزانیارییانەش وەکوو پاکێجێکی
واتایی لە ئاوەزی قسەپێکەراندا داکراوە. گێڕانەوەی هەریەک لەو واتایانەش پەیوەستە بە کۆمەڵێ
پێواژۆی ئاوەزی. لەبەر گرنگیی ئەم لایەنە، لێرەدا هەوڵ دەدەین ڕۆڵی چەمکەکان لە هەڵێنجانی
واتای پڕاگماتیک و لە پڕاگماتیکی درکپێکردندا بخەینە ڕوو.

التنزيلات

منشور

2024-12-11

كيفية الاقتباس

بەختیار, & د. سەباح. (2024). چەمک وەکوو ڕەهەندێکی پڕاگماتیکیی درکپێکردن لە زمانی کوردیدا. مجلة الاكاديمية الکردیة, 3(61), 49–61. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.615

إصدار

القسم

Articles