ڕۆڵی بەها پەروەردەییەکان لە بەرهەمەکانی (جەمال گردەسۆری)دا
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka..54.239Keywords:
منداڵ، ئەدەبی منداڵان، شیعر، پەروەردەAbstract
ئەم توێژینەوەیە باس لە (ڕۆڵی بەها پەروەردەییەکان لە بەرهەمەکانی جەمال گردەسۆری)دا دەکات. لە بەشی تیۆریدا، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر دوو لایەن ئەمانیش پێناسەکردنی هەندێ لە چەمک و زاراوەکان لەوانەش پێناسەی (ئەدەب، منداڵ, ئەدەبی منداڵان)، لە لایەنەکەی دیکەش باس لە پەیامە پەروەردەییەکانی منداڵ دەکات کەوا جەمال گردەسۆری لە نووسینی شیعرەکانیدا ئاراستەی منداڵانی کردوون لەپێناو خزمەتکردن بە منداڵان و جیهانی ئەدەبی منداڵان. ئەرگیومێنتی سەرەکی ئەو توێژینەوەیە بریتییە لە باسکردنی گرنگيی بەها پەروەردەییەکان لە بەرهەمەکانی جەمال گردەسۆریدا بۆ سەر منداڵان بەدیاریکراوی لەڕووی بەهێزکردنی لایەنی (ئایینی، نیشتیمانی، ڕۆشنبیری، ڕەوشت، وەرزش)ەوە. دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات کە ئەدەبی منداڵان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاراستەکردنی منداڵان هەیە بەرەو چاکی و ڕەوشت بەرزی، هەروەک ڕۆڵێکی سەرەکیيان هەبووە لە پێشخستنی توانستی منداڵان و پەروەدە و فێرکردنیانەوە.