لادانی زمانی لە شیعری عەبدولخالق سەرسامدا

Authors

  • ئاڤێستا عەبدولخالق عەزیز وەزارەتی پەروەردە
  • نەوزاد وەقاس بەشی زمانی كوردی - كۆلێژی پەروەردە - زانكۆی سەلاحەددین - هەولێر

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka..54.240

Keywords:

لادانی زمانی لە شیعر ، لادانی ڕێزمانی ، لادانی واتایی، ڕەمز ، شیعری هەمەجۆر

Abstract

پوختەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خستنەڕووی لادان لە زمانی شیعری عەبدولخالق سەرسام و شیکردنەوەی بەرهەمە شیعرییەکانی. لادانیش یەکێکە لە بونیاتەکانی زمانی شیعری، هەر شاعیرێک ڕوودەکاتە شێوازێکی تایبەت لە بەکارهێنانی زمان کە دەبێتە لادانی زمانی لە هۆنراوەکانیدا. شیعر سیستەمێکە لە لادان وە هیچ شیعرێک نییە لادانی تێدا بەدی نەکرێت، بەڵام مەرجە لادانەکە هونەری بێت ، کە لە ڕێگەیەوە خوێنەر مانای نوێ و تازەی تێدا بەدی بکات. سەرسام هەوڵی داوە بە زمانێکی کاریگەر و پڕ مانا بنووسێت ، لە کۆی شیعرەکانی سەرسام لادانی رێزمانی تێدا بەدی دەکرێت کە هەریەکەیان بە شێوەیەکی جیا خراونەتە ڕوو، وەک پاش و پێش خستن و دیاردەی قرتاندن و دیاردەی دابڕین و لێکردنەوە کە هاوکات میکانیزمەکانی لادانی واتاییش خراوەتە ڕوو پاشان ئاماژە بە ئەدگارەکانی وەک ڕەمز و جۆرەکانی و مەبەستە جیاوازەکانی دەکات و چۆن تەمومژی بەدوای خۆیدا دەهێنێ. تەمومژی واتاییش قووڵایی بە شیعرەکانی سەرسام بەخشیوە و نووسینیش بە شێوەی ڕەمز زۆر زاڵە لە بەرهەمە شیعریەکانی، کەوا  دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزیی بارودۆخی سیاسی و حزبیی ئەو سەردەمە. ئەو سەرچاوانەی کە پشتی پێ بەستراوە لە لێکۆڵینەوەکەدا لە کۆتاییدا خراونەتەڕوو.

Published

2023-03-29

How to Cite

ئاڤێستا عەبدولخالق عەزیز, & نەوزاد وەقاس. (2023). لادانی زمانی لە شیعری عەبدولخالق سەرسامدا. Journal of the Kurdish Academy, (54), 155–190. https://doi.org/10.56422/ka.54.240