كورد و كوردستان له كتێبی(اشكال العالم)ی جه‌یهانی
DOI:
https://doi.org/10.56422/ka..54.243Keywords:
جوگرافيناس، شار، جه‌یهانی، سه‌رچاوه, سامانییه‌كانAbstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناوونیشانی كورد و كوردستان له كتێبی (اشكال العالم)ی جه‌یهانییه، وا دیاره بنه‌ماڵه‌ی جه‌یهانی له ناوچه‌ی سیستان زۆر به‌ناوبانگ بوونه و كه‌سایه‌تی زۆر دیار له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون, كه توانیویانه بگه‌نه پۆسته كارگێڕییه‌كان، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ محه‌مه‌د كوڕی ئه‌حمه‌دی جه‌یهانی بتوانێت پۆستێكی كارگێڕیی گرنگ له كۆشكی سامانییه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش ناوبراو بوو به وه‌زیری میر نه‌سری كوڕی ئه‌حمه‌د سامانی، بێگومان به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م پۆسته گرنگه‌وه رێگه‌خۆشكه‌ر بوو كه ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی به‌ڕووی زاناكانی زۆرینه‌ی بواره‌كاندا بكاته‌وه، كه دواجار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو زانست و زانیارییه بووه مایه‌ی ئه‌م كتێبه گرنگه‌ی لێ به‌رهه‌م بێت، ئه‌گه‌رچی كتێبه‌كه زیاتر جوگرافیای وه‌سفی به‌سه‌ریدا زاڵه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو فه‌رهه‌نگێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه پڕه له زانیاریی هه‌مه‌چه‌شن ، ئه‌و سووره به‌ده‌ر له‌م كتێبه چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌شی هه‌یه، كه له سه‌رچاوه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، جگه له‌مانه‌ش كتێبی ئه‌شكال ئه‌لعاله‌می جه‌یهانی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تێدا ته‌رخان كراوه بۆ باسی هه‌رێم و شاره كوردی و كوردنشینه‌كان، بۆیه هه‌وڵدراوه بۆچوونی نووسه‌رێكی فارس له هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ڕوون بكرێته‌وه، ئاخۆ چۆن باسی له‌مانه كردووه، كه له به‌ر ڕۆشنایی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌وه بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوی ڕوون كراوه‌ته‌وه و به‌راوردی پێ كراوه.