کۆلێژی ئاداب – زانکۆی سەڵاحەددین 1981 – 1991

(توێژینەوەیەک لەبارەی چالاکییە زانستی و کارگێڕییەکان)

Authors

  • سنوور صباح صدیق

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.553

Keywords:

کۆلێژ، زانکۆى سەڵاحەددین، مامۆستایان، قوتابییان، فەرمانبەران

Abstract

بەهۆی کێشەی سیاسی و توندوتیژی حوكوومەتی بەعس بەرانبەر بە گەلی کورد و کوشتنی
ژمارەیەک مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کە سەر بە ڕژێمی بەعس بوون و هەڵسوکەوتیان نەشیاو
بوون بەرانبەر قوتابییانی کورد، حوكوومەتی ئەو کاتی عێڕاق هەستی کرد بوونی زانکۆ لە سلێمانی
هەڕەشەیە بۆ سەر حوكوومەتی بەعس، بۆیە بڕیاری دا بەگواستنەوەی زانکۆ لە سلێمانییەوە بۆ
هەولێر لەساڵی 1981 . قوتابییان بەهۆی گواستنەوەی زانکۆ و ناڕەزایەتییەکانیان لە بارودۆخی
ئەوکاتی خوێندنیان لەساڵی 1982 خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، حوكوومەتی بەعس لە بەرانبەردا بە
توندوتیژی وەڵامی دانەوە و دەستی لە قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین نەپاراست. بەڵام لەگەڵ
گرژیی دۆخەکەش ساڵانە ژمارەی قوتابییان و مامۆستایان و کرانەوەی بەشە زانستییەکان لەکۆلێژی
ئاداب لەزیادبووندا بوو، قوتابییان لە ئاستێکی زانستی بەرز بوون. جێگای سەرنجە مامۆستایانی
کۆلێژ ساڵانە خوولیان كردووەتەوە بۆ فەرمانبەرانی دەرەوەی زانکۆ، ئەمەش بەمەبەستی تێکەڵبوون و
دانەبڕانی زانکۆ بوو لەگەڵ كۆمەڵگە، لەهەمان کاتدا کردنەوەی زانکۆ لە هەولێر جۆرە کرانەوەیەک و
تێکەڵاوبوونی زیاتری كولتوورەکان و نوێبوونەوەیەکی بە شاری هەولێر بەخشی.
کردنەوەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین گەشەسەندنێکی تری زانستیی
کۆلێژ بوو کە ساڵانە ژمارەیەک قوتابی هەلیان بۆ ڕەخسا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەم
کۆلێژە، مامۆستایانی کۆلێژی ئاداب ساڵانە بەشدارییان لە کۆنفرانس و سیمینارەکان لە دەرەوە و
ناوەوەی عێڕاق کردووە.

Published

2024-09-23

How to Cite

صباح صدیق س. (2024). کۆلێژی ئاداب – زانکۆی سەڵاحەددین 1981 – 1991: (توێژینەوەیەک لەبارەی چالاکییە زانستی و کارگێڕییەکان). Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 452–490. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.553