پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد (١٩٦٣ - ١٩٧٠)

Authors

  • سامان حوسێن ئەحمەد
  • ڕێبین سەعید مەلا

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.555

Keywords:

عێراق، سووریا، ڕۆژئاوا، باشوور، کوردستان، حزبی بەعس، پێوەندی، کاریگەری

Abstract

پێوەندی دوو قۆڵیی نێوان عێراق و سووریا، کاریگەریی زۆری لەسەر دۆخی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
هەبووە، هەر دووک وڵات بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پێوەندیەکی مێژوویی، سیاسی، سەربازی و ئابووری...، لە نێوانیاندا
بەدی دەکرا، بەڵام ئەم پێوەندییانە بە هەڵاوسانی نێوانیان هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر تێ پەڕیون، کە دواجار هەم
کاریگەری لەسەر پێوەندییەکانی نێوانیان دروست کردووە، هەمیش کاریگەری لەسەر دۆزی کورد لە هەر دووک وڵات
دروست کردووە. لە سۆنگەی گرنگیی ئەمەوە لێکۆڵینەوە لەسەر پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی و
نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد ) ١٩٦٣ - ١٩٧٠ (‹‹ بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لە هەندێک کاتدا
پێوەندیەکی باش و هەماهەنگی جۆراوجۆر لە نێوانیاندا بە دی دەکرا، بەتایبەت دوای دەستپێکردنی شۆڕشی
ئەیلوول، سووریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە ساڵی ) ١٩٦٣ ( هاوکاری سەربازی بە ناردنی لیوایەک و پێداویستی
جۆراوجۆر پێشکەشی حوكوومەتی عێراقی کردووە، هەرچەندە هاوکارییە سەربازییەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی
لەسەر دۆزی کورد دروست نەکردووە، بەڵام پێوەندییەکانی نێوانیان نزیکبوونەوەی زیاتری بە خۆوە بینیوە، هەروەها
هەر لەم ماوەیەدا پڕۆژەی سێقۆڵی لە مانگی )نیسانی ١٩٦٣ ( لەسەر بنەمای هاوکاری هاوبەش، نزیکبوونەی زیاتر
بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەشێکی لێدان بوو لە دۆزی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام پڕۆژەی یەکگرتوو
بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی سیاسیی عێراق و سووریا شکستی هێنا، جێگەی باسە عێراق و سووریا لە ماوەی
نێوان ساڵانی ) ١٩٦٤ - ١٩٧٠ ( چەندان پڕۆژەی جۆراوجۆریان دژی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام
داوە، لەگەڵ ئەمەشدا خەباتی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا جیاوازی لە نێوانیان دەبینرا، لە باشوور پرۆسەی چەکداری
دژی حوكوومەتی عێراقی بەردەوامی هەبووە، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا خەباتی سیاسییان کردووتە ئامانج،
هاوکات بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی باشووری لەسەر هەبوو، بۆیە
پێوەندییەکانی عێراق و سووریا لە چوارچێوەی هەڵوێستیان بەرانبەر بە دۆزی کورد جۆراوجۆر دەبینرێت.

Published

2024-09-23

How to Cite

حوسێن ئەحمەد س., & سەعید مەلا ڕ. (2024). پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد (١٩٦٣ - ١٩٧٠). Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 507–533. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.555