نامۆییی ئایینی لە ڕۆمانەکانی ڕێواس ئەحمەد و لووتفییە دلێمیدا

ڕۆمانی گوڵچیای ڕۆحەکان و عشاق وفونوغراف وأزمنة بە نموونە

توێژەران

  • سەلیم ڕەشیدساڵح
  • شیلان محەمەد ڕەشید حسێن

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.543

:

نامۆییی ئایینی، گوڵچیایی ڕوحەکان، بەراورد، عشاق وفۆنۆغراف وأزمنە

پوختە

نامۆبوون وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی – دەروونی و باو لەناو کۆمەڵگەی مرۆییدا بوونی هەیە.
لەگەڵ ڕەوشی ژیانی تاکەکاندا بەرەو دیاردەیەکی ترسناکی ناو کۆمەڵگە فشاری خستووەتە
بەردەم بەرەوپێشکەوتنی تاک لە هەموو بوارەکاندا. نامۆبوون بووەتە بابەتێکی پڕبایەخی توێژەران
لەگەڵێ بوار وەک «کۆمەڵناسی، ئابووری، سیاسی، دەروونناسی، زانستی، پەروەردەیی، ئەدەبی...
هتد. » وەک بابەتێکی هەستیار لەناو چینی گەنجان سەری هەڵداوە، لەگەڵ هەموو ئەو پێشکەوتنە
تەکنەڵۆجییەدا کاریگەری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێ. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵان داوە باس لە
بابەتی «نامۆییی ئایینی » بکەین و ڕەنگدانەوەی لە بەرهەمەکانی دوو نووسەری ئافرەت و شێوازی
ڕەنگدانەوەی ئەو دیاردەییە لەسەر کارەکتەرەکانی ناو دوو ڕۆمانی هەردوو نووسەر. بەراوردکردنی
ئاستی دەرکەوتنی لەسەر ڕەفتاری پاڵەوانەکاندا، هەروەها دەرخستنی لایەنی داهێنان لە گرێچنی
ڕۆمانەکان و ئەڵقەی بەستنەوەی بە ژیانی واقیعی )تاک وکارەکتەرەکان( کاریگەری لە ژیانی
ڕاستەقینەی نووسەر )ڕێواس ئەحمەد و لووتفییە دلێمی(دا، دەرخستنی لایەنی جوانناسیی ئەدەبی
لای هەردوو نووسەر.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-21

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ژمارە

بەش

Articles