خانووی کەلەپوریی کەمالی حاجی مەجید له شاری کۆیه

توێژەران

  • عبدالله خورشيد قادر
  • شاگوڵ گوڵاو عبدالله

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.552

:

کۆیە. خانووی کەلەپووری. پێکهاتەی خانوو، ڕەگەزە بیناسازییەکان

پوختە

قەزای کۆیە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی کوردستان بۆ ناوچە شوێنەواری و کەلەپوورییەکان، مێژووی
دروستکردنی بەشێکی زۆری ئەو خانووان ە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی 18 و 19 و سەرەتاکانی سەدەی
بیستەم، چونکە کۆیە لەو سەردەمانەدا گەشەسەندنێکی ئابووریی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە،
لەبەر ئەوەی قەزاکە کەو تووەتە سەر ڕێگە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، بەشێک
لە بازرگانەکانی کۆیە مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بازرگانەکانی شارەکانی موصل و بەغداد و
حەلەبدا کردووە ، خانووی کەمالی حاجی مەجید، یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییەکانی قەزای
کۆیە، لە ڕووی زانستی شوێنەوارناسی گرینگی خۆی هەیە، چونکە لە هەردوونهۆمی خانووەکە
تەواوی یەکەیەکی بیناسازی تێدا دروست كراو ە ، مێژووی دروستکردنی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆ
) 100 ( ساڵ پێش ئێستە، خانووەکە دەکەوێتە گەڕەکی بایزئاغا لە دوو نهۆم پێک هاتووە، نهۆمی
یەکەم لە دەوازەی سەرەکی، حەوت ژوور، دوو هەیوان، گەنجینەیەک، ناندێن، دوو پەیژە ، حەوشەیەکی
کراو و بەشی خزمەتگوزاری پێک هاتووە. نهۆمی دووەم، پێک هاتووە لە حەوت ژوور، سێ هەیوان،
دوو پەیژە ، بالکۆنێک. خانووەک ە چەندان ڕەگەزی بیناسازی لەخۆ دەگرێت وەک )کەوان، دەلاقە،
هەیوان،سواندە،ستارە، پەیژ ە( لەم توێژینەوەی ە هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی مەیدانی باسی سەرجەم
بەش وڕەگەزەکانی بیناسازی خانووەکە بکەین.
کەرەستەی بیناسازی خانووی کەمالی حاجی مەجید بریتین لە بەرد، قوڕ، قسڵ، گڵ لەگەڵ دار
و ئاسن بەكار هاتووە بۆ دروستکردنی دەرگە و پەنجەره و بنمیچی خانووەکە، مادد ەی گەچ بەکار
هاتووە بۆ ڕووپۆش کردنی دیوارەی ناوەوەی خانووەکە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-23

ژمارە

بەش

Articles