بێمانایی و قەیرانی گوناهی ڕەسەن: شیكردنەوەی شانۆنامەی "بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناهان"ی بەختیار عەلی لە ڕوانگەی ئەخلاقى بوونگەراییەوە
بێمانایی و قەیرانی گوناهی ڕەسەن: شیكردنەوەی شانۆنامەی "بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناهان"ی بەختیار عەلی لە ڕوانگەی ئەخلاقى بوونگەراییەوە
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1033:
گوناهى ڕەسەن، بەرپرسیارێتى تاک، بێمانایی بوون، ڕەسەنایەتى، شانۆنامە.پوختە
ئەم توێژینەوەیە شیکاری شانۆنامەی (بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناهان) دەکات و چەمکی (گوناهی ڕەسەن) وەک بەرپرسیارێتییەکی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی دەخاتە ڕوو. کارەکە تیشک دەخاتە سەر بێمانایی بوون و ململانێی کارەکتەرەکان لە ژینگەیەکی سانسۆرکراودا بۆ دۆزینەوەی مانا و ڕەسەنایەتی. توێژینەوەکە باس لە گرژى و ناکۆکیی نێوان ئازادیی تاک و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و دەریدەخات کە ڕەسەنایەتیی مرۆڤ لە داننان بە بەرپرسیارێتی و گوناهباریی بوونەوە سەرچاوە دەگرێت. لە کۆتاییدا، شانۆنامەکە وێنەیەکی ئەخلاقی ئاڵۆز نیشان دەدات کە خوێنەر هان دەدات بیر لە سروشتی گوناهـ و ململانێی تاک بۆ گەیشتن بە ڕەسەنایەتی لە جیهانێکی پەرتبوودا بکاتەوە.