پێشگریمانه‌ی پڕاگماتیكی له ئه‌فسانه‌ی كوردیدا هێلكه‌ی نامێ به نموونه
:
https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.785:
كلیلەوشە: ئه‌فسانه، پراگماتیک، پێشگریمانه، گرتنه‌وه، هێلکه‌ی نامێ.پوختە
پوختە:
پێشگریمانه هه‌ڵهێنجانی واتایه له ده‌ربڕیندا، کاتێ ئه‌و واتایه به فۆڕمێکی ڕاسته‌وخۆ نه‌گوتراوه و واتا‌کەی وابه‌سته‌یه به زانیارییه پێشینه‌کانی وه‌رگره‌وه. گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لایەنی پراکتیکیی شیکردنەوەی دەقە لە دووتوێی پراگماتیکدا، ئەوە دەردەخات کە دەقی ئەدەبی وەک هەر دەقێکی تر پێوەستی بنەما زمانییەکانە. توێژینەوەکە گریمانەی ئەوە دەکات کە پێشگریمانە، وەک دیاردەیەکی پڕاگماتیکی، لە چنینی واتاییی ئەم ئەفسانانەدا هەیە و دەتوانن واتا قووڵەکان و زەمینە کولتوورییەکانی پشت گێڕانەوە ئەفسانەیییەکان ئاشکرا بکه‌ن. ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بیسەلمێنێت کە شیکاریی پێشگریمانەیی، دەبێتە پردێک بۆ دەرخستنی واتای قووڵی دەقەکان. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕێبازی وه‌سفیی شیکاری بۆ شیکاریی ده‌قه‌کان داڕشتنه پێشگریمانه‌یییه‌کان به‌کار هاتووه. توێژینه‌وه‌که لە سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێک هاتووە. به‌شی یه‌که‌م بۆ پێشەکی توێژینەوەکە تەرخان کراوە لە بەشی دووه‌مدا باس لە زاراوەی پێشگریمانە و جۆرەکانی پێشگریمانە و جیاوازیی نێوان پێشگریمانە و گرتنەوە ڕوون کراوەتەوە، بەشی سێیه‌م بەشێکی پراکتیکییە، لەم بەشەدا جۆرەکانی پێشگریمانە لە ئەفسانەی (هێلکەی نامێ، حەوت برا، ڕاوی چیای ڕەش) بە وردی ڕوون کراوه‌ته‌وه.