ئوروکاگینا و زمانی چاکسازی و یاسایی سەرەتایی
:
https://doi.org/10.56422/jka.4.65.864پوختە
ئیریکاگینا کۆتا پاشای بنەماڵەی یەکەمی لەگەشە کەبە یەکێک لە بەهێزترین بنەماڵە سۆمەرییەکانی نیوەی دووەمی سەردەمی سێیەمی سەرهەڵدانی بنەماڵە سۆمەرییەکان B٢٥٠٠- ٢٣٥٠پ.ز لە باشوری وڵاتی دوو ڕووبار دادەنرێت، بە نووسەری سەرەتایترین دەقی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی بووە، بە یەکێک لە کۆنترین نموونەکانی بنەمای یاسا و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە مێژوودا هەژمار دەکرێت، دەقە چاکسازییەکانی لە تۆماری پێنج کۆپی جیاواز لە ناوەڕۆک و مێژوودا دەردەکەوێت، لە سەر نزیکەی (١٠) ڕوونووس پارێزراون، شێوەى زۆربەیان قوچەکى گڵینەیە و قاپى گڵێنەیی شێوە هێلکەیی نووسراوون، لە ڕووی زانیارییەوە هەموو کۆپیەکان بە تەواوکەری یەکتر دادەنرێن, ئیریکاگینا کاری بۆ گێڕانەوەی ئازادی هاوڵاتیانی خۆی کردووە، کە ڕووبەڕووی ستەم و دەستدرێژی زۆر بوونەتەوە، مافە خوراوەکانی بۆ گێڕاونەتەوە، قۆناغی چاکسازی ڕیشەیی لە بنیاتی کۆمەڵگا و دەوڵەتدا دەست پێکردووە، هەروەها دەقە چاکسازییەکانی ئیریکاگینا بە کۆنترین دەقی نووسراو دادەنرێت کە تیادا وشەی سۆمەری (ama-gi) "ئازادی" هاتبێت کە ئاماژەیەکە بۆ لە ئازادی هاوڵاتیان لە بارودۆخە نادادپەروەرییەکان، ئەمەش وایکردووە ئەم پاشاییە ببێتە هێمایەکی سەرەتایی بۆ بیری دادپەروەری کۆمەڵایەتی وچاکسازی شارستانی لە مێژوودا.