پێوەرەکانی پۆلێنکردنی ستراتیژیی گوتار

توێژەران

  • عەدنان یونس بەشی كوردی- كۆلێژی زمان- زانكۆی سەلاحەددین
  • عەبدوڵلا ڕەسول بەشی كوردی- كۆلێژی زمان- زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/jka.4.65.906

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، باسى ئەو پێوەرانە دەکا، کە نێرەرى گوتار دەبێ لە داڕشتنى ستراتیژییەکانى گوتار ڕەچاویان بکا. پێوەرەکان سێ پێوەرى سەرەکین: پێوەرى کۆمەڵایەتى، پێوەرى زمانى و پێوەرى ئامانجى گوتار. نێرەر هەر ستراتیژیێک هەڵبژێرێ، دەبێ ئەم پێوەرانە لەبەرچاوبگرێ، بۆ ئەوەى گوتارەکەى ئامانجەکانى بە باشی بپێکێ.

تەوەرەى یەکەم: لە پێوەرى کۆمەڵایەتیدا، باس لە بیردۆزە نوێیەکانى شێوازى گەیاندن و پەیوەندیى گوتار کراوە. لەم بارەیەوە بۆچونەکانى پاول گرایس، ڕۆبین لاکۆف، جیوفرى لیچ، پێنیلۆپ بڕاون و ستێبگن لیڤنسۆن باسکراون، کە سنوور و شێوازى پەیوەندیى نێوان هەردوو لایەنى گوتار دیاردەکەن. ئەوەى هەمو بۆچونەکان کۆدەکاتەوە، بریتیە لە بنەماکانى هاریکاریى گرایس، کە خاڵى دەسپێکى بۆچونەکانى ترن. تێڕوانینەکانى دواى گرایس، لە چوارچێوەى دیاردەى ڕێزدارى و پاراستنى ئابڕوى وەرگر و نێرەرە لە پەیوەندیکردندا. لە تەوەرەى دووەم: باس لە پێوەرى شێوەى گوتار دەکا، کە چ کاریگەریێکى لەسەر هەڵبژاردنى ستراتیژیى گونجاو بۆ گوتار هەیە. ئەو ئاستانەى زمان ، کە نێرەر دەبێ بیانکاتە بنەما بۆ داڕشتنى ستراتیژیەکەى باسکراون. وەک: ئاستەکانى وشەسازى و ڕۆنان و واتا و ئاستى دەنگی و ئاوازە. تەوەرەى سێیەم: پێوەرى ئامانجى گوتارە، کە دەبێ نێرەر ئامانجێکى ڕوونى هەبێ لە گوتارەکەیدا، چونکە ئامانج کاریگەریى زۆرى هەیە و ستراتیژییەکان بۆ ئەوەن کە گوتار بە سەرکەوتویى ئامەنجەکانى بپێکێ.

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-01-15

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

یونس ع., & ڕەسول ع. (2026). پێوەرەکانی پۆلێنکردنی ستراتیژیی گوتار. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 4(65). https://doi.org/10.56422/jka.4.65.906