کۆمەڵناسی میدیایی لای پییەر بۆردیۆ

تێڕوانینێک بۆ ڕۆڵی هەژموونی سیمبولی لە دیاریکردنی وێنەی کۆمەڵایەتیدا

توێژەران

  • هێمن شوانى كۆمەڵناسی ڕاگەیاندن- زانكۆی جیهان- هەولیر
  • عەمار نجم الدین بەشی كۆمەڵناسی ڕاگەیاندن- زانكۆی جیهان- هەولیر

:

پییەر بۆردیۆ، کۆمەڵناسی میدیایی، تەلەڤزیۆن، تووندوتیژیی ڕەمزی، سەرمایەی ڕەمزی.

پوختە

لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا، میدیا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەى لە پێکهێنانی ئاستى تێگەیشتنمان لە جیهان و شوناسی کۆمەڵایەتی دەبینێت. ئەم توێژینەوەیە بە وردی روانگەی کۆمەڵناسی فەرەنسی پییەر بۆردیۆ لەسەر کۆمەڵناسی میدیایی و چۆنیەتی کاریگەریی هەژموونی سیمبولی لە داڕشتنی وێنەی کۆمەڵایەتیدا شیدەکاتەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە.

ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە بریتیە لە شیکردنەوەی چەمکە سەرەکییەکانی بۆردیۆ سەبارەت بە میدیا، وەک "خێرایی"، "توندوتیژیی ڕەمزی یان هێمایی"، "لێکچوونی میدیاکان"، "دەستکاریکردنی زمان و چەمکەکان" و "شاردنەوەی زانیارییەکان"، هەروەها خستنەڕووی ڕەخنەکانی بۆردیۆ لەسەر ڕۆڵی میدیا لە دروستکردنی فێڵی گومڕاکردن بەتایبەت تەلەڤزیۆن. توێژینەوەکە پشتى بە ڕێبازی شیکاریی تیۆری (Theoretical Analysis) بەستووە، بە قووڵی کارە سەرەکییەکانی بۆردیۆی شیکردووەتەوە بەتایبەت کتێبى (تەلەڤزیۆن و میکانیزمەکانی یاریکردنی بە عەقڵ) و، بۆچوونەکانی بەگشتى لە چوارچێوەی میدیای هاوچەرخدا هەڵسەنگاندووە.

لە کۆتاییدا توێژینەوەکە گەیشتۆتە کۆمەڵێک ئەنجامى گرنگ، کە بریتی بوون لە: میدیا وەک کایەیەکی دەسەڵات کار دەکات و هەژموونی سیمبولی دەسەپێنێت؛ چەمکەکانی هابیتوس و سەرمایە ڕۆڵی سەرەکییان لە داڕشتنی وێنەی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانیدا هەیە؛ تەلەڤزیۆن وەک میکانیزمێکی کارا بۆ دەستکاریکردنی بیروبۆچوون و شێواندنی واقیع بەکار دێت؛ خێرایی و پێشبڕکێ لە میدیادا وردبینی کەم دەکەنەوە و دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕووکەش و ناڕاست. هەروەها، بۆچوونەکانی بۆردیۆ هێشتا بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی میدیای دیجیتاڵی و شەڕی زانیارییەکان زۆر گونجاو و بەسوودن. ئەمەش پێویستی بە هۆشیارییەکی میدیایی بەهێزە بۆ پاراستنی بیرکردنەوەی سەربەخۆ.

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-03-01

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

شوانى ه., & نجم الدین ع. (2026). کۆمەڵناسی میدیایی لای پییەر بۆردیۆ: تێڕوانینێک بۆ ڕۆڵی هەژموونی سیمبولی لە دیاریکردنی وێنەی کۆمەڵایەتیدا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 1(66). Retrieved from https://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/952