بەردەوامیی بەرهەمهینانی واتا لەژێر تیشکی سیمۆز بۆ نیشانەکانی ناو دەقی (کورسی)ی شێرکۆ بێکەس
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1019:
نیشانە - سیمۆز - ڕاڤەکار - فیکر - تەئویل - بەردەوامی بەرهەمهێنانی واتاپوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (بەردەوامیی بەرهەمهینانی واتا لەژێر تیشکی سیمۆز بۆ نیشانەکانی ناو دەقی (کورسی)ی شێرکۆ بێکەس)، هەوڵێکە بۆ باسکردن و بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنێتی بەردەوامی لە بەرهەمهێنانی واتا/مەعریفەدا لەژێر ڕۆشنایی کارکردنی (سیمۆز)، کارکردنی سیمۆزیش هەمان کارکردنی (فیکر) بەرجەستەدەکات بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵمانداوە ڕۆڵی توخمی (ڕاڤەکار)ی نیشانە کە یەکسانە بە چەمکی (دیالۆگی فیکر)، وەک ڕۆڵی سەرەکی لە میکانیزمی بەردەوامیی لە بەرهەمهێنانی نیشانەدا ڕوونبکەینەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەم توێژینەوەیە دەپەرژێتە سەر چۆنێتی ئەنجامدانی پرۆسەی تەئویلی نیشانە لەناو دەقی ئەدەبیدا لەبەر ڕۆشنایی کارکردنی سیمۆز لە بەردەوامیی بەرهەمهێنانی نیشانەدا کە هەمان میکانیزمی کارکردنی فیکر بەرجەستەدەکات لە بەردەوامیی بەرهەمهێنانی واتا/مەعریفەدا، بۆ ئەم مەبەستەش دەقی (کورسی) هی شاعیری مەزنی گەلەکەمان (شێرکۆ بێکەس)مان وەرگرتووە و چەند نیشانەیەکمان دیاریکردووە و بەو شێوازەی کە فیکر لە بەردەوامیی بەرهەمهێنانی واتا/مەعریفەدا کاردەکات، تەئویلمان بۆ نیشانەکان کردووە.