ئايين و کۆمەڵگه لە دیدی زەینەب خاندا
:
https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.749:
جیهانبینی - ئاین - ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی - شیعر - زەینەب خانپوختە
پوختە
ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ دەرخستنی هزر و تێڕوانینی زەینەب خان لە شیعرەکانیدا بەرانبەر ئايين و کۆمەڵگە. جیهانبینی بەشێکە لە پێکهاتەی کولتووری، هەر بۆیە ئايين و پرسە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە جێی سەرنج و ڕامانی شاعیر، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، که به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت دید و تێڕوانینی خۆی له‌باره‌یانه‌وه بخاته‌ڕوو. تێڕوانینی شاعیر بۆ ئایین ئەرێنییە، سوودی لە بەها ئایینییەکان وەرگرتووە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشت و چاکەکاری. ئه‌مه‌ش بەکاریگەری خانەوادەکەی و خوێندنە ئايينیيەکەیەوە بووە. زەینەب خان، وەک شاعیرێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگە، کێشە و ئاریشە کۆمەڵایەتییەکانی لە ناوەڕۆکی شیعرەکانیدا بەرجەستە کردووە، هەڵبەتە ئەمەش جیهانبینیی ئەومان بۆ ڕوون دەکاتەوە بەرانبەر بە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، کە بووەتە ئاوێنەیەک بۆ گەیاندنی بابەتەکانی. لێره‌دا هه‌ردوو بابه‌ته‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه بوونه‌ته کڕۆکی توێژینه‌وه‌که‌مان و ده‌چێته خانه‌ی جیهانبینیی تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی جیهانبینیی سه‌رده‌مێکدا. توێژینەوەکەمان له دوو به‌ش و چوار ته‌وه‌ر پێک هاتووه، هه‌ر ته‌وه‌رێک چه‌ند بابه‌تێکی له‌خۆ گرتووه و ئه‌م بابه‌تانه گرنگیی توێژینه‌وه‌که‌مان ده‌رده‌خه‌ن و بۆ ئەم توێژینەوەمان پێڕەوی ڕێبازی ڕەخنە‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی- ڕەخنە‌ی شیکاری و ئامارمان کردووە و ئه‌و نموونه شیعریيانه‌ی که به‌کار هاتوون، به‌پێی پێویست شیکردنه‌وه‌مان بۆ کردوون.