مۆسیقای شیعری لای میهری
:
https://doi.org/10.56422/jka.4.64.758:
مۆسیقای ده‌ره‌وه - مۆسیقای ناوه‌وه - شیعر - كێش - سهرواپوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (مۆسیقای شیعری لای میهری)یه، هه‌ولێكه بۆ دیاریكردن و خستنه‌ڕووی مۆسیقای شیعری له شیعره‌كانی میهریدا.
مۆسیقا پێكهاته‌و بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كی شیعره، ده‌بێته مایه‌ی هاوسه‌نگی بۆی، چونكه ئه‌و ڕیتمه‌ی له شیعردا هه‌یه له مۆسیقاوه بۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌شی كه هیچ په‌یوه‌ندی و هاوسه‌نگییان نییه، به‌هۆی مۆسیقاوه هاوسه‌نگ ده‌بن، كێشیش ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی و بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شیعر له زاراوه‌كانی تری ئه‌ده‌ب.
له‌م توێژینه‌وه‌یه په‌یره‌وی میتۆدی (وه‌سفی شیكاری) كراوه كه له پێشه‌كی و مۆسیقای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه پێك هاتووه كه‌له مۆسیقای ده‌ره‌وه باس له كێش و سه‌روا كراوه، كه به‌زۆری په‌یره‌وی كێشی عه‌رووز كراوه له شیعره‌كانی به تایبه‌تی كێشی هه‌زه‌ج و ڕه‌مه‌ل و موزاریع و ڕه‌جه‌ز، هه‌روه‌ها كێشی بڕگه‌شی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی كێشی بڕگه‌ی (7و8و 10و 11و 12و 13و 14)، هه‌روه‌ها سه‌روای یه‌كگرتوو و مه‌سنه‌وی و و چواری و پێنجی و سه‌روای كۆپله‌ی تاك و ته‌شتیری به‌كارهێناوه له شیعره‌كانیدا، هه‌روه‌ها له مۆسیقای ناوه‌وه‌ش پاتكردنه‌وه‌ی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی پاتكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ووشه دواتر توێژینه‌وه‌كه به‌كۆمه‌لێك ئه‌نجامی په‌یوه‌ست به ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه كۆتایی هاتووه، پاشان لیستی سه‌رچاوه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی نووسیوه دواتر كورته‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به چه‌ند دێرێك تۆمار كراون .