وێنەی شەھید لە شیعرەکانی »شێرکۆ بێکەس)دا
:
https://doi.org/10.56422/jka.4.64.857:
شێركۆ بێكەس - شەھید - وێنە - قوربانیدان - کوردپوختە
ئەم توێژینەوەیە وردبوونەوەیەکە لە وێنەی شەھید لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا. شەھید وەک ھێمایەکی
کولتووری و نەتەوەیی لە کۆمەڵگای کوردیدا جێگەی تایبەتی ھەیە، بەتایبەتیش لەلای شێرکۆ بێکەس کە
ئەزموونی پێشمەرگایەتی و ھاوڕێیەتی لەگەڵ شەھیدانی ھەبووە. لە شیعری ئەودا شەھید نەک تەنھا
وەک نیشانەی قوربانیدان، بەڵکو وەک ھێزێکی زیندوو و بەردەوام دیاری دەکرێت کە لە مردنیشەوە
ژیان دەبەخشێتە خەباتی نەتەوەیی. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لە نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێشووتر و کەمی
سەرچاوە بە زمانی کوردی لەسەر ئەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لەئەنجامدا توێژینەوەکە دەریخست کە
شێرکۆ بێکەس سەرکەوتووبووە لە کێشانی وێنه ی هكی ھونه ریان ه بۆ شەھیدانی کوردستان بە بەکارھێنانی
وشە کوردییە پەتییەکان و لە شیعرەکانیدا خوێنی شەھید دەبێتە ئاوێک کە نیشتمان پێی گەشە دەکات و
بەرەو ئازادی ھەنگاو دەنێت. ڕێبازی پەیڕەوکراوی ئەم توێژینەوەیە »ڕێبازی وەسفی و شیکاری)یە. ئەم
توێژینەوەیە لە دوو بەش پێکدێت: لە بەشی یەکەمیان: لەتەوەری یەكەمدا كار لەسەر وێنەی شیعری و چەمک و زاراوە و دیدوبۆچوونی ڕەخنەگران دەکەین ته وه ری دوو هم ل ه چەمک و زاراوەی شەھید دەدوێین و بەشێوەی تیۆری دەیانخەینەڕوو.
لە بەشی دووەمیان: کەبەشێكی پڕاكتیكییه باسی ڕەنگدانەوەی وێنەی شەھید و جۆرەکانی وێنە دەکەین لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا.