الشخصيات والمتخيل الإيكولوجي السردي في راويتي )تشيبكو( و)طفوليا( لصلاح بن عياد
:
الكلمات المفتاح: الشخصيات، الشخصية المفاهيمية، الشخصية الساندة، الشخصية الفانتازية، الإيكولوجيا.پوختە
کارەکتەر یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتە هونەریەکان کە گوتاری گێڕانەوەی لەسەر دادەمەزرێت. کە نووسەر لە وشەکانیەوە دروستی دەکات و ناو سیفەت و ڕواڵەتی پێدەبەخشێت هۆکاری سەرەکییە کە ڕۆمانێک بۆ نەمریی و سەرکەوتن شایستە دەکات، بەو پێیەی دەست دەخاتە سەر واقیعی کارەکتەرە ڕاستەقینەکان و نوێنەرایەتیان دەکات. کارەکتەر جەوهەرێکی دەروونییە کە لە ڕێگەی وێناکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکانی لە بەرهەمێکی گێڕانەوەدا، قووڵایی ماناسازی هەڵدەگرێت. ئامرازێکی دیار و گرنگە لە دەستی نووسەردا، هاوکاریان دەکات لە بنیاتنانی دەقەکەیان و دروستکردن و پەرەپێدانی ڕووداوەکانی. لەبەرئەوەی فاکتەرێکی هاوبەشە لە نێوان یەکەکانی پێکهێنانی گێڕانەوەدا، بۆیە هەمیشە بوتە بابەتی لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەران و رەخنەگران. لەبەر ڕۆشنای ئەو گرنگیە ئەم توێژینەوەیەم تایبەت کردوە بە کارەکتەرەکان و دابەشی سێ بەشم کردوون: لە بەشی یەکەمدا باس لە کارەکتەری چەمکی دەکەم، وە لە بەشی دووەمدا کارەکتەری پاڵپشت و کارەکتەری خەیاڵیش لە بەشی سێیەمی لێکۆڵینەوەکەدا باس دەکەم.